Abubakir-Caf-2

ئەبوبەکر جاف : ئەقڵانیەت و نا ئەقڵانیەتی سیاسی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەقڵ لە سەیرورەو لە جوڵەی مێژووی خوێیدا ، کارکردنی بووە لە سەر خۆی ، کارکردن بووە لەسەر ئەقڵ بە ئەقڵ ، بۆ ئەقڵ . ئەو فورمە ئەقڵانیەتە ( ئامێرییەی ) ئێستا تێیدا دەژین ، ئەمانژێنێت ، لە ئەنجامی ململانێیەکی هەندێک جار زۆر خوێناوی نێوان ( ئەقڵ و ئەفسانە ) تەجەلابووە . وردتر و مەلموس تر قسە بکەین ، وەستانی جورێک لە ئەقڵبووە لەسەر ئاین و پاشەکشە کردن بە ئاین تا ئاستێکی زیادەڕۆ ، لەوەی هەوڵی دەرکردنی ئاینی داوە لە (زەمین و ) و پەیوەندییە ستونییەکانی ئینسان. تەنانەت هەوڵیش هەبووە بۆ درزخستنە ناو پەیوەندی ستونیانەی ئینسان، واتە( پەیوەندی ئینسان بە ئاسمانەوە).

ئەوەی زۆر بە چڕی کاری لە سەر کرا (زەمین و دەرگیرییە زەمینیەکانی ئینسان بوو. لە پەیوەندی ئینسان بە خۆیەوە، لە پەیوەندی ئینسان بەوی تری ئینسانەوە، لە پەیوەندی ئینسان بە سروشتەوە. سەرەتای کارەکە، سەروبەندی پرۆسەی (ئەقڵانی کردنەکە لەوێوە ) دەستی برد بۆ پەیوەندی ئینسان بە ئاسمانەوە کە هەندێک ئەفسانەو ڕەوایەتی و حیکایەتی شەرعییەت و پرسی گەورەی وجودیانەی ئینسان و خەون و خەیاڵکردنی ، ستونیانە بوو. ئەم دەرگیرییەی ئینسان ، دەرگیرییەکی _ میتافیزیکی – ئۆنتۆلۆژی ) بوو. سەختی درزو دابڕانەکەش بەدەر لەو مێژووە درێژەی پرۆسەکە ، مێژوویەکی درێژی ( ئاوارەبوون و نامۆبوونی ئەقڵ) سوتاندنی ئەقڵ… بە کۆتا و بڕیِکی زۆر بە داخەوە ( لێکخاشن و بەریەککەوتنێک دروست بوو لە نێوان ئەقڵ و ئەفسانە). کە لە لایەکەوە بەرگری کوێرانە و بێئارگومێنتانەی ( ئەفسانە تاوانبارە لە خولقاندنی ئەم زیادەڕۆییەی ئەقڵدا) لێکخشانەکە هەردو جەمسەرەکەی لە ڕەهەند و کایەیەکی (نەیاری و دوژمنداریدا) یەکلاکردەوە. ئەم پرۆسەی ( لە چرکە ساتێکی ( ئەقڵی ، مێژووی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی ) وەک ( ڕۆشنگەریدا) دەرکەوت . ئەقڵ تا ئەو شوێنە ڕۆیشت کاتێک جێگەی بە ئەفستنەو نا ئەقڵانییەت چۆڵکرد ، ڕیِک و خۆی بوو بە ئەفسانە ، کارکردنی و دەرگیربونەوەو بەریەککەوتنی لە گەڵ ئینساندا ، ( بوو بە کارکردنێک لە پانتاییە نا ئەقڵانییەکانی ئینساندا، ئەقڵ خۆی بوو بە فۆرمێکی نوێ لە ئەفسانە .

مۆدێرنێتئ چی بوو؟. مۆدێرنێتئ پێش هەرشتێک پرۆسەیەک، یا کۆمەڵە پرۆسەیەکی کەڵەکەبووە ( لە هەر کۆمەڵگەیەکدا) بە مەبەستی ( گەشەو پێشکەوتنی هێزەکانی بەرهمهێنان ، سودوەرگرتن بەکارخستنی و سەروەت و سامان ، گەشەپێدانی بەرهەمهێنانەوەی کار ، بە سێنتەرکردنی دەسەڵاتی ( کۆمەڵایەتی – سیاسی) لە دەزگایەکی خۆگرو مکومکراودا ، لە هەمان کاتدا خۆ رزگارکردنی لە و نەریتە ( سیاسییە ) پراکتیکانەی ڕابوردو ، خۆ تەکاندن لە فۆرمە نەریتییەکانی ژیان و چۆنێتی بەشداری سیاسی لە ژیانی گشتیدا. داکوتان و جێپێگرتنەوەی بە کۆمەلێک ( بەهاو یاساو ڕیِساو یەک، کە عەلمانی و دونیایی و زەمینی و سێکیولار ) ن .کە ملکەچی هیچ بیرو بڕواو ئیدۆلۆژیایەکی دیاریکراو نەبوو . مۆدێرنیتئ بەم مانایە پەیوەندە بە گەشەو پێشکەوتنێک لە بونیادو ستراکتۆری (مەعریفی و عەقائیدی ) هەر کایەیەک ، کە دەرگیربوو لە گەڵ ئیدۆلۆژیاو ئایندا. هەرەوک کاری ڕیکخستنەوەی (پەیوەندییەکان) بوو. کەواتە ڕمۆدێرنیتئ کارکردن بو ( لێرەو لە ئێستادا )، کارکردنی لە سەر ئایندەیەک کە (مایەی پێشوازیلێکردن و خواستن بێت ) .

ئەم پرۆسەیە ، پرۆسەی (ئەقڵگەرایی و ئەقڵانیەت، لە چەندین چرکەساتدا، نا ئەقڵانیانە مانێڤستبووە. بە تایبیەت لە شۆڕشەکانی (وەک شۆڕشی سەرمایەداری و شۆڕشی گەورەی فەرەنسی و مۆدێرنەیەکی زیادەرۆ، لە دەرکەوتنی ئیدۆلۆژییگەلێکی وەک ( کۆمۆنیزم ،سەرمایەداری ، ناسیۆنالیزم، فۆندەمێنتاڵیزمی ئاینی ..) لە زۆر پنتدا ئەمانە چرکە ساتی ( نا ئەقڵانیانەی ئەقڵ بوو! ) بە تایبەت چرکەساتی دەرکەوتنی وەک (کردەیەکی شۆڕگێری ) .

نا ئەقڵانیەتی شۆڕش و شۆڕشگێران (چرکەساتێکی (مێژووی – ئیحساسی و ئیمانی ) پێش ئەقڵە، یا جنون و دێوانەیی ئەقڵە .بەتایبەت (لە فۆرمە ڕەشۆکی و جەماوەرییەکەی گردبوونەوەی ) خەڵکدا.( سیاسەتکردن و نا ئەقڵانیەتی سیاسی : لە جیابوونەوەی مۆراڵ لە سیاسەتکردن، لە نەفەسە تۆتالیتاری و فاشییەکانی کۆمەڵێک هێزی سیاسی کە بەر مەبنای ڕەهەندی نا ئەقڵانی بەندە،سیاسەت کارێکی ئەرگومێنسازی و تاقی کردنەوەی فۆرمەکانی ژیان نییە لە پێناو دۆزینەوەو کەشفکردن و گەڕان بە دوی ژیانیکی باشتر، (جۆرێک لە بەختەوەری سیاسیانە بۆ گردبوونەوەکە ..) ئەوەی ئێستا ئەبنرێت بە فۆرمە رۆِژئاواییەکە( پراگماتی و پۆزەتیڤیستییەکە ) لە سیاسەتکردن، کە تەنها (سەرمایەیەکی ماتریالی و بەرەوەندییە ) مادییەکان بە ئەرزش گیراوە.نا ئەقڵانیەتی سیاسەت لێرە، بە فۆرمە کوردییەکەشی( ئیداردانێکی شێواوی واقعی باوە لە بازرگانیکردن و جەردەیی ، خەمسارد لە ڕاردوو، لە ئێستا، لە ئایندەی ) پرۆەیەکی ڕۆشنگەری-سیکیولار. لە خوڵقاندنی فەزای گشتی، لە نەزانین و بێئاگایی لە (ئەقڵانیکردنی ململانێکان و سیستەماتیزەکردنی (بەرژەوەندییە ) جیاوازەکان لەوەی میکانیزمی ئەقڵانیانە بگرنە بەر. ئیتر سیاسەت و سیاسەتکردن لێرە (بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە ) بە چەپ و ڕاست و ناوەڕاستەوە ،بە ( پلەی ئیمتیاز ) لە نا ئەقڵانیەتدا ئەژی( لە زۆر شوێندا دەسەڵات بەرگریکارترە لە ئەقڵانیەت ) . کارلە سەر ئەم ( نا ئەقڵانیکردنەی کایەکان ) بووە بە سیاسەتکردن .

1,043 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست