Karwan-Salih

شه‌هاب كه‌ریم : كاروان ساڵح و كه‌شتییه‌كه‌ی نووح , هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆی ببات ؟ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

به‌ڕونی له‌ بیرمه‌و هێشتا هیچ ته‌مێکی له‌ بیرچونه‌وه‌ به‌ ڕوخساری یاده‌وه‌ریه‌کانمدا هه‌ڵنه‌گه‌راوه ‌. ژماره‌ی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم له‌و کاته‌دا ڕه‌نگه‌ تازه‌ په‌نجه‌کانی ده‌ستێکی تێپه‌ڕاندبێت و که‌وتبێته‌ ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ په‌نجه‌کانی ده‌سته‌که‌ی ترمدا . ته‌نیا گوڵی شه‌ش حه‌وت ساڵێك له‌ باخچه‌ی ته‌مه‌نم کرابونه‌وه‌ . ئیدی چه‌ندساڵێك دواتر بووم به‌پێشمه‌رگه و وام ده‌زانی ئه‌وهه‌سته ‌ته‌نها له‌مندا هه‌یه‌و به‌دی ده‌كرێ ، نه‌م زانی له‌من ئازا و قاره‌مانترو دڵسۆزتر كه‌دراوسێ و هاوڕێی گه‌ڕه‌ك و هاوڕێی قوتابخانه‌م ملی هه‌وراز و نشێو و لووته‌كه‌ی به‌رزی چیاكانی كوردستانیان له‌ڕژێمی داگیركه‌رگرتوه‌ وچه‌كی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌شان كردوه‌ .

بۆم روونبوه‌وه ‌من هێشتاتر سنۆك بووم به‌وه‌ی له‌وكاروانه ‌به‌جێما بووم و ده‌بوایه ‌بیركردنه‌وه‌ی من زوترله‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونه‌كانی هاوڕێكانم بوایه‌و نه‌ده‌بوو له‌وسه‌فه‌ره ‌دواكه‌وتمایه ‌، بۆیه ‌هه‌میشه ‌له‌ئاستی هه‌رخه‌باتگێڕێكداخۆم به‌بچووكتر ده‌زانم ، له‌وكاروانه‌دا و له‌سه‌فه‌ری هات و نه‌هاتدا ، كه‌زۆرجار مه‌رگ یه‌خه‌ی هاوڕێكانمی ده‌گرت و له‌چاوتروكانیكدا جه‌سته‌ی گه‌رمی هه‌رشه‌هیدێك ده‌خرایه‌ سه‌رتابوو ته‌ڕزیوی مزگه‌وته‌كانی گوونده‌كان ، یان ئه‌وجه‌سته‌یه ‌، تابووتێكی له‌ دار و ده‌وه‌ن و پووش و په‌ڵاش بۆدروست ده‌كرا و دواتریش له‌هه‌رشوێنێكی سنووری ئازادكراوی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا به‌خاك ده‌سپێردرا .

ئێمه‌ كۆمه‌ڵه ‌بووین واته ‌یه‌كێتی بووین ، كه‌واته ‌پێشمه‌رگه‌ی میلله‌ت و كوردستان بووین جیاوازی ناكه‌ین و چاوه‌ڕوانی پاداشتیش نه‌بووین ، لێ دوای پرۆسه‌ی ئازادی و ڕزگاركردنی كوردستان كه‌له‌له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه ‌ئه‌نجامدرا ، مه‌سه‌له‌كان بیر و بۆچوونه‌كان ، له‌لایه‌ن ساڵحه‌كانه‌وه ‌پێچه‌وانه ‌بوونه‌وه‌ و گۆڕانكاری ته‌واوی تیاروویدا و ئیدی ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی له‌ شاخ و شار له‌ناكاو مه‌رگ یه‌خه‌ی ده‌گرتن و شه‌هید ده‌بوون ، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ئێسته‌ش له‌ژیانداماون وه‌ك شه‌هیدێكی زیندون ، خه‌ڵكانی ساڵح به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه ‌ئه‌رواننه ‌ڕوخسار و باری گووزه‌رانیان ، ئه‌م چه‌نددێڕه‌ی سه‌ره‌وه ‌ته‌نها بۆ پێناسه‌كردنی بابه‌ته‌كه‌یه‌ و بێمه‌وه ‌سه‌رئه‌و ساڵحانه‌ی كه‌به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه‌ ده‌ست دینن به‌سه‌رمناڵه‌كانماندا و هه‌ندێك جاریش به‌شه‌رمه‌وه ‌زۆر به‌جوانی دانی پیانانین ئاخۆ بڕیار و به‌ڵێنه‌كانیان تاچه‌ند كاریگه‌ری و راستی و دروستی تیایه‌ لێ به‌ڵێنی دڵخۆش كه‌رلای ئه‌وانه‌ بۆ متتمانه‌كردنی به‌رپرسه‌كانیانه‌ ، چوونكه‌لای هه‌ندێك كه‌س هێشتا ( زینده‌كی سه‌خته ‌) و بازاڕی وته‌نی ده‌ڵێن نان له‌قوڕگی شێردایه ‌.

هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، ڕابه‌رسیاسی تیپی ٣١س سلێمانی ، ڕزگاری شێخ ساڵح به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه‌ و زیاتر بۆی ڕونكردینه‌وه‌ ئاخۆ خه‌ڵكی ساڵح به‌ڵێنه‌كانیان تاكوێ بڕده‌كات ، كاروان ساڵح له‌ڕابردودا په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو ، له‌ئێسته‌شدا وه‌ك پارتیه‌ك كه‌مافی خۆیه‌تی بیر و باوه‌ڕی له‌گه‌ڵ هه‌رحیزبیكدابێت ، پارتیه‌ وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و بیر و بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه ‌.

له‌سه‌ردانێكیدا بۆهۆڵه‌ندا له‌مانگی ٣/٢٠١٣چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی نیشتیمانی شاری ئه‌نیشخه‌ده‌ی ده‌كات و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نیت خۆی وه‌ك په‌رله‌مانتاریك ساڵی ٢٠١٠پرۆژه‌یه‌كی داوه‌ته‌ په‌رله‌مان ، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین مافی ئه‌وه‌ی هه‌بیت ئۆتۆمبیلێكی مۆدیل به‌رز به‌رێته‌وه ‌بۆ كوردستان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك یان پاره‌ی هێنانه‌وه‌ی بۆكوردستان لێوه‌ربگرن ، گوایه‌ كاك كاروانی ساڵحی له‌سه‌رده‌می كاك كه‌مال كه‌ركوكیدا كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه‌ و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ كاك ئه‌رسه‌لان بایزیشدا دووباره ‌ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی خستۆته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ ته‌نها بۆدڵخۆشكه‌ره‌ی پێشمه‌رگه ‌دێرینه‌كانه‌ ، كه‌له‌ڕاستیدا پێشمه‌رگه‌ی دێرین دڵی به‌وه‌و جۆره‌ قسانه ‌هه‌رخۆش نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌میشه ‌له‌گه‌ڵ بڕیار و به‌ڵێنی ڕاستی و دروستی بوون . خۆ ئه‌گه‌ر كاك كاروانی ساڵحی كاری له‌وجۆره‌بكات ، ئه‌وه‌باش ده‌كات ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ تائیسته‌ش هێشتا كاریگه‌ری كیمیا باران و هه‌وراز و نشێو و دڵه‌راوكی ی سه‌رده‌می شاخ و رۆژانی سه‌ختی له‌سه‌ره‌ و زۆریشیان تائێسته ‌ته‌ندروستیان باش نیه‌و مه‌رگ میوانیانه ‌، گه‌ركاك كاروانی ساڵحی بتوانێت پڕۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ش بخاته ‌به‌رده‌می په‌رله‌مان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌باری ته‌ندروستیان باش نیه‌و نه‌دارن و توانای چاره‌سه‌ركردنیان نیه‌و مه‌رگ یه‌خه‌یان ده‌گرێت ، بیان نیرن بۆشوێنی گونجاو و ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌توانای چاره‌سه‌ركردنیان ده‌بێت ، له‌وپڕۆژه‌یه‌ی هێنانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله ‌باشتره‌ ، كه‌له‌ده‌می كاك كاروانه‌وه ‌نه‌بێت له‌هیچ شوینێكی تره‌وه‌ نه‌مان بیستووه‌. وای بۆده‌چم ئه‌مه‌ كه‌شتییه‌كه‌ی نوح بێت و هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌وشوێنه‌ی خۆی ببات .

تێبێنی: ئه‌مه‌ش لنیكی بابه‌تێكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینه‌ ، كه‌به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه ‌تائه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی هه‌تاهه‌تایی پێده‌كات ، كاریگه‌ری له‌سه‌رده‌بێت .  پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین

1,341 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست