Akram-Ali-Kamal

نامەیەکی کراوە لە پێشمەرگەیەکی دێرینەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ بەڕێزان

سەرۆکی حوکمەت نێچیرڤان بەرزانی

جێگری سەرۆکی حوکمەت عیماد ئەحمەد

سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان

سلاوێکی گەرم :

پێشمەرگە مرۆڤێکی ئازاو خۆنەویست و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە ، ئامادەیە ژیانی خۆی بکاتە قوربانی گەل و نیشتمان .

زوربەی زۆرمان خاوەنی بروانامەی پلەکانی خوێندنین ، لە ماوەی سالانی خوێندنگا توێژێکی بەرپرسیار بوین بەرامبەر ئەرکە نیشتمانیەکان ، رۆژانە بەرەو ڕوی دوژمن ئەبوینەوە .

هەر لەبەر پاراستنی پێناسەی نەتەوەیی و چەوسانەوە ڕێگەی پێشمەرگایەتیمان بە ئەرکی سەرشانمان زانی و بوین بە پێشمەرگە .

لە رۆژە سەختەکاندا پێشمەرگە هیواو ئاوات بوو بۆ خەڵکی کوردستان .

ئەمە نامەیەکی منە نوسیوەمە بەڵام پرسیاری هەزاران پێشمەرەگەی دێرینە لە بەرێزتان .

بەڕێزان :

وەڵامی ئەم دوو یاسایەمان بدەنەوە کە بەڕێزتان بۆچی دەرتان کردوە کە کاری پێناکرێت ؟؟؟

١ – ( یاسای ژمارە (٣٣) بەرواری (٢٠/١١/٢٠٠٧ ) یاسای ڕێز لێنانی پێشمەرگە ) .

٢ – ( یاسای ژمارە (٣٨) بەرواری ( ٣٠/١٢/٢٠٠٧ ) دەربارەی خانەنشینی پێشمەرگە ) .

بەداخەوە نەتوانراوە لە سایەی ئەم حوکمەتەی کە ئێمەی پێشمەرگە دێرینەکان هەموو تەمەنی خۆمان کردە مۆم و بۆ ئەم ئازادیە بەرجەستە بێت نەتانتوانی ئەوەی پێوست بێت بیکەن بۆمان .

چەند ساڵ تێپەری بەسەر ئەم یاسایەدا ، وەلامی بەڕێزتان چیە ؟

تەمەنمان بەرەو ژوور هەڵکشا ، هەتا خۆمان لە ژیاندا ماوین پێمان خۆشبوو ڕێز لێنانی رابوردوو و پێویستیەکانی ئایندە لە بەرچاوی خۆم و خێزان و مندالەکانمەوە بە چاوی خۆمان بیبینین لەم حوکمەتە خۆمالیەدا .

داواکارم لە بەڕێزتان کار بەو یاسایانە بکەن ، چیتر یاسا بەبێ کردار دەرنەکرێت .

لەگەڵ ڕێزی زۆرم

پێشمەرگەیەکی دێرین

ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

٢٦/٠٤/٢٠١٣

1,149 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت