Serwer-péncwéni-0

سەروەر پێنجوێنی : چمكێك له‌ مێژوی داگیركردنی كوردستان و به‌رگریی كورد له‌ نیشتمان له‌ هه‌ڵمه‌تی (فتوحات) ی ئیسلامیدا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌م لێكۆڵینه‌وه‌ كورته‌دا چمكێك له‌ مێژوی ( فتوحات ) و داگیركاریی ئیسلامی له‌ ئێران و كوردستاندا ده‌خه‌ینه‌ ڕو .. و هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژوی ئیسلامی ده‌یسه‌لمێنین كه‌ سوپای ئیسلامی له‌گه‌ڵ كورد شه‌ڕیان كردوه‌ و كورد به‌رهه‌ڵستیی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی داگیركردنانه‌یان كردوه‌ و مه‌رج و داواكاریه‌كانی سوپا ئیسلامیه‌كانیان قبوڵ نه‌كردوه‌ و به‌رگرییان كردوه‌ و شه‌ڕكه‌ری كورد ڕۆڵی زۆریان بوه‌ له‌ پێشگرتندا به‌ هێرشی سوپای ( فتوحات ) ، و سوپا ئیسلامیه‌كان زۆریان له‌ كورد كوشتوه‌ ، و گه‌لێك ناوچه‌ی كوردستان به‌ شه‌ڕ و زۆر (عنوة) گیراون ، و به‌ڵكو به‌شێكی زۆری به‌رگری له‌ ئیمپراتۆرێتیی ساسانی و سه‌ركرده‌ ساسانیه‌كان شه‌ڕكه‌ره‌ كورده‌كان كردویانه ‌، و زۆر جار ته‌نها شه‌ڕكه‌ره‌ كورده‌كان زۆریان بۆ سوپای فتوحات هێناوه‌، و جاری وایش هه‌بوه‌ كوردی شوێنێك دوای داگیركردنی شار و ئاوه‌دانیه‌كه‌یان ڕاپه‌ڕیون و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییان ڕه‌ت كردوه‌ته‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ناچار بوه‌ جارێكی تر شوێنه‌كه‌ داگیر بكاته‌وه‌ و شه‌ڕێكی تر بكات، كه‌ هه‌لێكیش بوه‌ بۆ تاڵانكارییه‌كی تر .. ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك ڕاستین كه‌ نوسه‌ره‌ ئیسلامیه‌ كورده‌كان زۆر هه‌وڵیان داوه‌ بیانشارنه‌وه‌، به‌ شێوازی جۆراوجۆر ..

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. چمكێك له‌ مێژوی داگیركردنی كوردستان

 

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت