دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .

لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا دەربارەی : پێکسازیی ( تەوافوق ) وشە ، چەمک ، تیۆریی و سسیتم بەشی شەشەم / (١) شتێک دەربارەی زمان […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا

دەربارەی : پێکسازیی ( تەوافوق ) وشە ، چەمک ، تیۆریی و سسیتم

بەشی شەشەم /

(١)

شتێک دەربارەی زمان

میللەتی لە رەگدابراو، بێباک لە هەبوونی هەوێتیی و کەسێتیی و خۆیی بوون، هەمیشە میللەتێكی (خۆ) بە کەمزانە و (ئەوی دی) بە شتتر و شیاوترو بالاتر دەزانێ، بەردەوام بە فرامۆشکردنی ئەوەی هەیەتی خۆی رووتتر دەکاتەوەو بۆ پۆشاکی ئەوی دی دەروانێت، بۆشایی زانستیی و واریی خۆی بە وەرگرتنی ناشییانە پڕ دەکاتەوە: وەردەگرێ و دەدۆڕینێ، لە دەرەوە دێنێ و لە ناوەوە دەڕووخێنێ: ئەمە بۆ سەوزەو میوەو، ماست و پەنیرو، جلوبەرگ و کالا وشمەک و بۆ بیرو بۆ تەکنۆلۆجی و بۆ وەرگرتنی وشەو زاراوەش، هەمووی بە بێ نەخشەو پلان، بە بێ زانین و فەرهەنگ و ڕێزمان، بۆتە پراوەی باوو، نەریتی چەسپاو .

لەو وشانەی جاهیلانە وەرگیراون و جاهیلانەتر بەکاردێن وشەی (تەوافوق)ی عەرەبییە . لەم دواییەدا دیارە هەوڵێک دراوە وشەیەکی کوردیی بەرامبەری بۆ بدۆزرێتەوە، هەندێ ‘سازان’ بەکاردێنن، بەلام هێشتا دوای ٢٢ ساڵ دەسەلاتی حیزبیی بەربەریی هەروەک چاوگەدەسەلاتێکی دەستووریی، یاسایی، زانستیی، سیاسیی، دیمۆکراتی، ئەکادیمیی هتد نییە، چاوگە دەسەلاتیكی زمانەوانیش نییە کە بەردەوام بە پێی ڕێکارو ستانداردی زانستیی و لە رێگەی دەستەیەکی هەرەشارەزاو تەرخانی زمانەوە ئەو وشە تازانە بخاتە ناو فەرهەنگێکی نەتەوەەیی ستانداردی زمانەکەمانەوە و ڕێنمایی و چاودێڕیی بەکارهێنانیشیان بکات . لەوەشدا هەر کەسە بۆ خۆیەتی و کەس کەس ناخوێنێتەوە .

ئەوە راستییە کە زمانەکەمان نەک هەر هیندۆئەوروپایی یە بەلکو بە رەگ و رەگەز، بە بنەچەو بنکار، سانسکریتی و سۆمەریی و ئاڤێستایی یە، جیاوازییەکە لەگەڵ عارەبی لە سامیی بوونی عارەبی دایە، ئەوە بێگومان مانای وەرنەگرتن لە عارەبیی نییە، زمان تەنیا بنەو رەگ نییە، چاندو گەشەو بلاوبوونەوەو تێکەلاوبوونیشە. مێژووی هاوبەشی ئایینی و جوگرافیی و کەلتووریمان لەگەل گەلانی عەرەب زمانەکەمانی لە زۆر رووەوە دەولەمەند کردووە، پرۆسەی سروشتیی زمان خۆی یاسای وەرگرتن و گونجاندن و تەنانەت تواندنەوەشی واتە کورداندنی تەواوی بەسەر سەدان وشەی بیانییدا چەسپاندووە. ئەمە یاسایەکی تایبەت بە ئێمە نییە، یاسایەکی زمانەوانیی گەردوونیی باوە. بەلام لەو ٢٢ سالەی دەسەلاتی جەهالەتی کوردییدا، زمان، زانین، وار، زانست، سیاسەت، ئەخلاق، ئابووریی، کەلتوور، هتد هەر هەمووی لە گرێژەنە چووە. هەرچی پێی بلێی بنسازیی و سروشتسازیی وکۆمەلسازیی دیاردەو چالاکیی کۆمەلایەتی و ئەندێشەیی و کەلتوورییە داوەشێندراوە .  بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  ….   وەلامێک بۆ بارزانی بەشی شەشەم

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی