دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیمۆکراسی دەنگۆکراسی و دزۆکراسیی نییە

لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و، دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا .

بەشی چوارەم /

لە بەشی سێیەمدا پرۆسەی دیمۆکراسی – م وەک پرۆسەی زامنکردن وبەکارخستنی دەسەلاتی خەلک وەسف کرد و روونم کردەوە کە لە پرۆسەی مێژوویی دیمۆکراسیدا چوار جۆر لە پراکتیزەکردن یان بە سیستمکردنی دیمۆکراسی دەرکەوتوون کە بریتین لە دیمۆکراسی راستەوخۆ ، دیمۆکراسی نوێنەرایەتی ، دیمۆکراسی نامەرکەزیی و دیمۆکراسی لیبرالی. هەروەها وتم لەگەڵ جیاوازییەکاندا کۆمەڵی پرینسیپی هاوبەش هەن کە بوونیان پێویستی جەوهەرییە بۆ گۆڕینی دیمۆکراسی لە وشە ، چەمک یان ئایدیاوە بۆ سیستم .

کۆبەند یان سیستم

سیستم یانی کۆبەند، یانی کۆمەلە شتێکی پێکەوە بەستراو کە بۆ هەبوون و کارکردنیان پشت بە یەکتر دەبەستن و یەکتر تەواو دەکەن وەک یەکێتییەکی هاوئەرک. وەک لەشی مرۆڤ و ئەندامەکانی کە کۆبەندی بایۆلۆجی مرۆڤ پێک دێنێت. کۆبەندی هاتوچۆی شارێک بریتییە لە رێگاوبان و هەموو خەت و جۆرەکانی گواستنەوە : پاس، تاکسی، شەمەندەفەر، سەیارەی شەخسیی، پایسکیل ، پیادەرۆیی. پێکەوەبەسترانی ئەمانە بۆ ئاسانکردنی هاتوچۆو گواستنەوەی هاولاتییان کۆبەندی هاتوچۆ پێکدێنێت .

پرینسیپە ناسراوەکانی دیمۆکراسی ئەو کۆمەلە پرینسیپەن کە پێکەوە کۆبەندی دیمۆکراسی پێک دێنن. دیمۆکراسی تەنیا ئایدیا و ئایدیال نییە، تەنیا هەلبژاردن نییە. تەنیا دروستکردنی حکومەتی هاوکۆکی و هاوپەیمانی دیمۆکراتی نییە. بەلکو کۆبەندەو وەک ژێرخانێک کار دەکات کە هەموو کۆلەکەکانی پێکەوە خانووی دیمۆکراتی رادەگرن و دەپارێزن. نەبوونی تەنیا یەک کۆڵەکە کار لە وەستان و رێکی و ساغیی هەموو خانووەکە دەکات . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. دیمۆکراسی دەنگۆکراسی و دزۆکراسیی نییە – 4

8,497 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت