yasa

دکتۆر کەمال میراودەلی : دەستوور . دەسەڵات ، دەوڵەت .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەشی سێیەم : تایبەتمەندیی و بنەماکانی دەستووریی بەریتانی

١١. ئەنجام : دەستووری مێژوویی [ نموونەی بەریتانیا ]

بەم جۆرە دەتوانین ، وەک پێشتر رای شارەزایانم ‌بە بەڵگە ‌هێنایەوە ، کە دەستووری بەریتانی بە دەستوورێکی مێژوویی ناوببەین . واتە دەستوورێک کە لە ماوەی پرۆسەیەکی مێژوویی دوورو درێژدا خۆی دروست کردووەو سەلماندووەو چەسپاندووە بەلام لە یەک دەستوورنامەی تایبەتیدا کۆد نەکراوە واتە نەبۆتە ماددەی دەستووریی کە دەبێ جیبەجێ بکرین لە کاتێکدا لە هەموو ئاستێکدا بنەما دەستوورییەکان سسیتمی سیاسیی پێک دێنن و بەردەوام جێبەجێ دەبن و پراکتیس دەکرێن .

بوونی یەک دەستووری نووسراو [ بەڵگەنامە ، دەستوورنامە ] نیشانەی بەهێزیی دەستوور یان باشتربوون و کاریگەرتر بوونی لە دەستووری ماتریالی نییە . چونکە لە شیکردنەوەی دواییدا ئەوەی گرنگیی و بەهێزیی و جەوهەریبوونی دەستوور دەردەخا یەنجامدانی ئەو ئەرک وئامانجانەیە کە لە پێناویان دانراوە ، واتە جێیبەجێکردنێتی لە سەر زەمینەی واقیعدا نەک بوونێتی وەک پارچە کاغەزیكی نووسراو .

دیارە ئەمە ىێگومان مانای کەمکردنەوەی نرخی دەستووری نووسراو نییە . ئەمە وەک وتمان هەنگاویكی جەوهەریی سیاسیی ستراتیجی هەر نەتەوەو قەوارەیەکی نەتەوەیی یە بەرەو دروستبوون و سەروەریی و پراکتیسکردنی خواستی نەتەوەیی ئازادو رێکخستنی پەیمانی کۆمەلایەتی و پێوەندی دیمۆکراتیی نێوان دەسەلات و گەل .

بەلام بەریتانیا لە دەمێکی دوورەوە ئەو خواستە نەتەوەییەی پراکتیس کردووەو نەک هەر کیانی نەتەوەیی هەبووە ، دەولەتێکی ئیمپریالی گەورەش بووە .

بەریتانیا بۆیە یەک تاکە دەستووری نییە چونکە سسیتمی دەولەت و حوکمرانییەکەی دەستوورنامەیەکی تایبەتی دروستی نەکردووە . دەستووری بەریتانی مێژوویی یە نەک ساتەوەختی . لە ئەنجامی سەقامگیری سیاسیی و گەشەکردنی قۆناغ بە قۆناغی سسیتمی سیاسی بە پێی گۆڕان و پێداویستییە مێژووییەکان دروست بووەو شێوەی تایبەتی بنەما یاسایی و گەشەسەندنی سیاسی و کۆمەلایەتی خۆی دامەزراندووە

١٢. سسیستمی دەستووریی بەریتانیی

بنەما سەرەکییەکانی دەستووریی مێژوویی ترادیشنەلی بەریتانی ئەمانەن :

١. دەوڵەتی تاک – یەکەی سیاسیی نێوەندیی :

واتە بەریتانیا دەولەتێکی فیدرالی یان کۆنفیدرالی نییە و تاکە مەرکەزی دەسەلاتی دەستووریی تێیدا پەرلەمانە کە دەسەلاتی ئەوەی هەیە هەر لا – سیستم یان نیمچە سیستمێکی تر دروست بکات وەک دانی مافی بەرێوەبردنی لامەرکەزیی بە ناوچەی سکۆتلاند و وەیلز . بەلام سسیتمەکە فیدرالی نییە وەک لە ئەلمانیا و نەمساو سوێسرا و ئەمریکا هەیە کە توێژو ئاستی تری حوکمرانی وەک ویلایەت ، هەرێم ، ناوچە هەن و یاساو دەسەلاتی یاسایی سەربەخۆی بە دەستوور زامنکراویان هەیە .

لە بەریتانیا سکۆتستان [ سکۆتلاند ] پەرلەمانی خۆی هەیە بەلام بەشێکە لە سیستمی دەستووریی و دەسەلاتی سەروەریی بەریتانیا و بە نیازن لە سالی ٢٠١٤ دا رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە بەریتانیا بکەن . جیاوازییەکە لە سسیتمی فیدرالی ئەوەیە کە ئەو دەسەلاتەی کە سکۆتیی و وێلشەکان ئێستا هەیانە تەنیا بە هۆکاریی ئەوەیە کە پەرلەمانی بەریتانی ئەو دەسەلاتەی داونێ و لە رووی تیۆرییەوە و یاسایی یەوە دەتوانێت لێشیان وەر بگڕیتەوە چونکە بە هێج دەستوورێک زامن نەکراوە . گەرچی دیارە ئەمە لە رووی سیاسییەوە ئاسان نییە . بۆ نموونە لە سالی ١٩٧٢ دا حکومەتی هیث پەرلەمانی تەمەن پەنجا ساڵەی ئێرلەندای باکووری هەڵپەسارد و لە جێێ ئەوە راستەوخۆ لە لایەن لەندەن ەوە حوکمی دەکرد . حکومەتی تاچەر لە ١٩٨٦ دا ئەنجومەنی گەورەی لەندەن و ئەنجومەنی ناوچە شارەوانییەکانی هەڵوەشاندەوە . ئەمە یەکیکە لە خاڵە سەلبییەکانی نەبوونی دەستوور و بەجێهێشتنی هەموو دەسەلاتێک بۆ پەرلەمانی رۆژ و حیزبە فەرمانرەواکەی . بۆیە ئەو رەخنە لە سسیستمی بەریتانی دەگیرێ کە لەگەڵ سسیتمە دیمۆکراتییەکەی وهەلبژاردنی ئازادی پەرلەمان و پارێزگاکان و ئازادیی کۆمەلگای مەدەنی هێشتا دەسەلاتی سیاسیی زۆر مەرکەزییەو لە وێستمنستەردا کۆبۆتەوە . بەلام رەوتی سیاسیی لە بەریتانیا ئێسات بەرەو بەهێزکردنی سیستمی لامەرکەزیی و حوکمی محەللییە . وەک وتم ئەوە سکۆتلاند لە سالی ٢٠١٤ دا تەنانەت رێفرواندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکا ، لەندەن حکومەتی خۆی هەیەو هەم ئەنجومەنەکەی و هەم پارێزگارەکەی بە هەڵبژاردن دادەندرێت .

راستیی ، لە سالی ١٩٩٤ ەوە ئینگلاند دابەشکراوە بە سەر نۆ هەرێمدا بەلام تەنیا لەندەن تا ئێستا ئەنجومەن و پارێزگار [مەیەر] ی هەڵبژێردراوی هەیە . لە سالی ٢٠١٢ شدا حکومەتی حیزبی کار ( لەیبەر) [ ئاژانسی گەشەپێدانی هەریمیی ] دروستکردن بە مەبەستی پەرەپێدانی یەکسانی ناوچەکان و هاندانی وەبەرهێننان تێێیاندا . بەلام حکومەتی هاوپەیمانیی نوێ هەلی وەشاندنەوە.

بەلام لە هەموو شارو ناوچەیەک [ئەنجومەنی ناوچە – دیستریکت کانسڵ ] یان [ ئەنجومەنی شارەوانی – کاونتی کانسڵ ] هەیە کە ئەوان دەسەلاتی بەرێوەبردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک پەروەردەو پۆلیس و ژینگەو خاوێنیی و خانووداریی و نەخشەدانانی ستراتیجی یان هەیە و خۆیان داهاتیان لە باج و غرامەو کرێی ناوخۆێی و [ باجی ئەنجومەن – کانسل تاکس ] و گرانتی حکومەتی مەرکەزییەوە پێک دێت .

هەلبژاردنی ئەنجومەنە لۆکالییەکان هەر سێ ساڵ جارێک دەبێت [ راستی هەموو سالێک لە ١ ی مایس هەلبژاردنی ئەنجومەنە لۆکالییەکان دەبێت بەلام بۆ ئەوەی بەردەوامی لە ئەنداماندا هەبێت و هەموو بە یەکەوە نەگۆڕدرێن هەر سالەی سێیەکی ئەندامان هەلدەبژێردڕێن ] .

٢. سەروەریی پەرلەمان :

وەک دوامەرجەعی یاسادانان و بریاری سیاسیی کە لە سەرووی هەموو دەسەلاتەکانی ترەوەیەو سەرۆک وەزیران و حکومەت لێپرسراون بەرامبەر پەرلەمان . سەروەریی پەرلەمان بە [ ئاسای بنەرەتی لە دەستووریی بەریتانی ] وەسف کراوە . سەروەریی پەرلەمان مانای وایە جگە لە پەرلەمان [ کە پادشایەتیی و پەرلەمانی گشتی و ئەنجومەنی پیران دەگرێتەوە ] هیچ دەزگایەکی تر دەسەلاتی دەرکردنی یاسای نییە . دەسەلاتی یاساییش وەک دەسەلاتی سایسیی و پراتیکی وایە . لە بەریتانیا بە پێی تاردیشن پەرلەمن دەتوانێت هەمو وئەو کارانە بە یاسایی بکات کە دەشێ لە ولاتێکی تری دیمۆکراتیدا بە پێی دەستوور نایاسایی بن . بۆ نموونە . لە ئاستی تیۆرییدا ، دەتوانێت فتبۆڵ ، خواردنەوە ، سەیری تەلەفزیۆن قەدەغە بکات . بەلام توانستی سایسیی نییە کە ئەم کارە بکات چونکە وەک وترا لە لایەکی ترەوە هەر بە پێی ترادیشن و مێژوو عەقلانییەت و ئازادییە سیاسییەکان و مافی مرۆڤ و تاکیاریی [ ئیندیڤوالیزم ] و دەوری کۆمەلگای مەدەنی و تاک ئەوەندە بەهێزە ، کە پەرلەمان یان دەسەلاتی سیاسیی رۆژ ناتوانێت ئەم کارانە بکات گەر هەڵەشی کرد [ وەک یاسای باجی سەرانە کە تاجەر وسیتی بیسەپێنێت و دەسەلاتی خۆی لە سەر دانا ] ئەوا حکومەتەکە ئەبەدیی نیەو لە هەلبژاردندا خەلک تٶلەی لێدەکاتەوەو دەدۆڕێت . بەلام لەگەڵ ئەمەشدا بەلای منەوە بوونی زامنی دەستووریی کۆدکراو پێویستە .

٣. پادشایەتی دەستووریی :

وەک زامنی سەقامگیریی و پاراستنی ترادیشن و مێژووی شانازییەکانی بەریتانیا ، سیتمی پادشایەتی دەستووریی یبۆماوەیی ماوەتەوە کە مانای ئەوەیە شاژن هێشتا دەورێکی تەشریفاتی وەک سەرۆک و رەمزی دەولەت دەبینێت . بەلام ئێستا لە پراکتیسدا هێچ مافێک و دەسەلاتێکی سیاسیی نییە .

٤. دەسەلاتی مەرکەزیی :

بە نەمانی دەسەلاتی پادشایەتیی و کەمبوونەوەی دەسەلاتی ئەنجومەنی پیران ، دەسەلاتی سیاسیی لە پەرلەماندا کۆبۆتەوە تا رادەیەک هەندێ جار رەخنەگران سسیتمی پەرلەمانی بەریتانی بە دکتاتۆریەتی هەلبژێردراو ناو دەبەن . لە هەندێ ولاتی دیمۆکراتیدا دوو توێژەکەی پەرلەمان وەک کۆنگرێس و سینات لە ئەمریکا دەسەلاتی وەکیەکیان هەیە ، لە بەریتانیا ئەنجومەنی پیران چونکە تا ئێستا بە هەلبژاردن نییە ، دەورێکی پاشکۆیی هەیە و توانای دەرکردن وگۆرینی یاساو بریاری سایسیی نییە . هەوەها سسیتمەکە وەک وتمان فیدرالی نییە تا هەرێمەکان دەسەلاتی سیاسسی سەربەخۆیان هەبێت .

٥. لێپرسراویی و موحاسەبەکردنی حکومەت :

وەک هاوتایەکی یاسایی سایسیی بۆ خربوونەوەی دەسەلاتی سیاسی لە دەست پەرلەمان و حکومەتدا. حکومەتی مەرکەزی لێپرسراوە بەرامبەر هەموو کارەکانی و ناتوانێت لۆمەی دەسەلاتێکی تر بکات وەک ئۆپۆزیسیۆن یان هەرێمەکان یان ئەنجومەنی پیران بۆیە بە وردی لە لایەن خەلک و میدیای ئازادو دەنگدەران و کۆمەلگای مەدەنی و ئۆپۆزیسیۆنەوە چاودێریی دەکرێ و بەردەوام ئۆپزسیۆن دەتوانێت لە پەرلەمان چاودێری و موحاسەبەی حکومەت بکات . جگە لەمەش لە بەر بوونی هەلبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی ناوچەکان ، حکومەتی رۆژ ناچارە بۆ مانەوەی بەردەوام بیر لە هەلوێست و پشتگیری دەنگدەران بکاتەوەو تاک تاکی ئەندامانی پەرلەمانیش لێپرسراون بەرامبەر دەنگدەرانی لۆکالەکەیەن [ کۆنستیتوێنسی ] و خزمەتکردنی بەردەوام و چوون بەدەم گرفت و سکالاکانیانەوە بۆ ئەوەی پشتگیرییان بۆ هەلبژاردنەوەی بەدەست بێنێت .

٦. حکومەتی نوێنەرایەتی دیمۆکراتیی خەلك :

حکومەتی بەریتانیی حکومەتێکی نوێنەرایەتی دیمۆکراتییە واتە لە حیزب و ئەندامانی پەرلەمانی نوێنەری خەلک وهەلبژێردراو لە ئەنجامی دەنگدانی دیمۆکراتی ئازادی خەلک دروست دەکرێ و هەر بە دەنگی خەلكیش دەتوانرێ بگۆڕدرێت . لە لایەکی ترەوە دیمۆکراسی نوێنەرایەتی بەردەوام بەرامبەر دیمۆکراسی راستەوخۆی خەلک دەبێتەوە لە ڕیگەی چالاکییەکانی هەزاران رێکخراوی کۆمەلگای مەەدنی و میدیای ئازادو ئزادیی خۆپێشاندان و چالاکی سیاسیی جۆراوجۆر کە بە هۆیانەوە خەلک و تاکەکان دەتوانن هەلوێست و خواستی سیاسیی تایبەتی و بە کۆمەڵیی خۆیان دەرببڕن .

٦. سەربەخۆیی داگاو داوەریی و حوکمی یاسا :

داوەریی مێژوویەکی دوورو درێژی لە سەربەخۆیی و کاریگەریی لە چەسپاندنی ترادیسیۆنەکانی حوکمرانی یاسایی لە بەریتانیا هەیە . یاسا سەروەرەو حوکمی یاسا گشتگرەو هەموو هاولاتیان بێ گوێدانە شوێن و پلەی سیاسیی و ئابووریی و ئیدارییان هەمو وەک یەک بەرامبەر یاسا وەک ماف و بەرپرسیارێتی یەکسانن . بچوکترین یاسا شکاندن و تاوان هەر کەسێک لە هەر ئاستێکدا بیکات جا چ لە خێزانی پادشایەتی بێت یان کوری سەرۆک وەزیران یان وەزیر بێت یان ئەندامی پەرلەمان یان سیاسیی و نووسەروهونەرمەندیکی گەورەی ناسراو ، هتد هەموو وەک یەک یاسا مامەلەیان لە گەڵ دەکات و بە هیچ جۆرێ رێگای گەندەلیی و جیاوازیکردن لە بواری حوکمی یاساو بریاری دادوەرییدا نییەو ڕیگەی پێ نادرێ ئەگینا هەموو سیتمەکە بنکۆڵ و بۆش دەبێ وهەرەس دێنێت . رۆژانە لە رۆژنامەکاندا نموونەی کەسانی ناودار هەن کە بە هۆی کێشەی تاوان ونایاسیی بوونەوە دەکەون یان زیندانیی دەکرێن . هەروەها هەقی یاسایی و سزای تاوان لە بەریتانیا قەت کۆن نابێت و ئێستا زۆر کەسی ناودار بە هۆی ئاشکرابوونی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر مندالان لە حەفتاکان و هەشتاکاندا پۆلیس لێیان دەکۆڵێتەوە یان بۆ دادگا راکێشکراون .

٧. زامنی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ :

زامنی ئازادیی دەربرین و رۆژنامەگەریی و پاراستنی ئازادیی تاک و مافی مرۆڤ : کە ئەمە بۆتە نەریت و پراکتسی رۆژانەی ئاسایی لە هەموو بوارێکی مافە ئینسانییەکان و ئازادییە تاکە کەسییەکاندا . لەم دواییەدا تەنانەت پەرلەمانی بەریتانیی یاسای هاوسەریی هاورەگەزیی پەسند کرد .

٧. دەولەتی موئەسسەساتی :

دامەزراوەکانی دەوڵەتی بەریتانیا لە پادشایەتییەوە ، بۆ پەرلەمان ، بۆ داگاکان ، بۆ حکومەتی مەرکەزیی ، حکومەتی لۆکالیی ، حیزب و ئۆپزسیۆنبوون ، نەقاباتی کڕێکاران ، رێکخراوە پیشەییەکان ، کۆمەلگای مەدەنی ، میدیای ئازاد ، بازاری ئازاد ، سسیستمی سەرمایەداریی ، بیرۆکراسییەتی دەولەت ، هتد هەمووی وەک دەستوورە مێژوویی یەکەی هەنگاو بە هەنگاو شانبەشانی پرۆسەی ناکۆکیی و مشتومڕو بەربەرەکانی سیاسیی ، بەربەرەکانی چینایەتی ، پرۆسەی ئیمپریالیستی وکۆلۆنیالیستی و شۆرشی پێشەسازیی و خرکردنەوەو ناردنی سەرمایە ، هاتوونە ئاراوە و یەکەمجار وەک پێداویستی پراتیکی دەرکەوتوون و دوایی بناغەیەکی سیاسی و کۆمەلایەتی و یاسایی جەسپاویان دراوەتێ . بۆیە لەگەڵ خڕىوونەوەی دەسەلاتی سیاسی بەناو لە وێستمێنستەردا ، راستی سیاسەت و دەسەلات وبریاری سیاسی لە دەیان موئەسسەساتی سەربەخۆو کاریگەردا کە جەوهەرەکەی مرۆڤی تاک و ئازادی سیاسیی و بازاری ئازادو یەکسانی دەرفەتی ژیان و کارو پێگەیشتنە ، خۆی دەنوێنێت و بەرجەستە دەکات . هەموو ئەمانە ژێرخانی سیاسیی و ئابووریی سیستمی دەستووریی عەقلانی دیمۆکراتی پراگماتیکی بەریتانیی پێکدێنن .

٨. دەولەتی خەیریی و پاراستنی کۆمەلایەتی

[ دابیکردنی ئاستی پێویستی یارمەتی ژیان بۆ بێکاران وخێزان ] و پاراستنی خێزان و و منال و خزمەتگوزاریی تەندرستی خۆرایی بۆ هەموو کەس . پاراستنی مندال و زامنکردنی پاشەرۆژی ئەرکی دەولەتە . هەموو منالێک مووچەی ژیانی هەیە گەرچی مناڵی ملێۆنەرو موقیمی بێگانەش بن لە بەریتانیا . ئەم یارمەتییەی منداڵ کە [جایەلد بێنیفیت] ی پێ دەوتریت لە سالی ١٩٤٦ ەوە دوای دامەزراندنی دەولەتی خەیری [وێلفێر ستەیت] دەدرێت و یارمەتییەکی گشتگرە و ئێستا بریتییە لە حەفتەی بیست پاوەن و سی پێنس[ دەوری ٣٧ دۆلار] بۆ منالی یەکەم و سێزدە پاوەن و چل پێنس [دەوری ٢٠ دۆلار] بۆ هەر مناڵێکی دوای منالی یەکەم .

جگە لەمەش بۆ ئەو خێزانانەی ىێکارو هەژارن یارمەتییەکی حەفتانەی بەخشندە بە ناوی [تاکس کرێدیت] کە دەگاتە ٧٠تا پاوەن بۆ هەر مندالێک دەدرێت .

http://www.hmrc.gov.uk/rates/taxcredits.htm

جگە لە کۆمەلە یارمەتییەکی تر کە حکومەت حەفتانە دەیداتە خێزانە بێکارەکان یان کەمدەرامەتەکان وەک:

• Income Support

یارمەتی داهات بۆ ئەوانەی بێکارن

• Income Related Jobseeker’s Allowance

بەخششی داهات بە ئەوانەی لە کار دگەرێن

• Income Related Employment Support Allowance

داهاتی زێدە حکومەت دەیدا بۆ ئەوانەی کار دەکەن و داهاتەکەیان کەمە

• Housing Benefit

یارمەتی کرێی خانوو بۆ ئەوانەی بێکارن و توانای کڕییان نییە. هەندێ خێزان حکومەت حەفتانە زیاتر لە ١٠٠٠ پاوەن و زیاتر کڕی خانووی بۆ دەدان و ئێستا ئەمە بە ئەويەڕی ٢٥٠ پاوەن سنووردار کراوە، ئەمەش هەرایەکی گەورەی نایەوە.

• Working Tax Credit

کریدیت بۆ ئەوانەی کار دەکەن و مووچەاین کەمە

• Child Tax Credit

تاکس کریدیت بۆ منداڵ

جگە لەمانەش دەیان جۆر یارمەتی تر هەیە بۆ خانەنشین و پەککەوتەو لێقەماو ، پیر و بریندارانی جەنگ و تەعزیەو ناشتنی مردو و سەرمای زستان و لافاوو … هتد . کە بە یاسایی هاولاتییان دەتوانن داوای بکەن : ئەمە لیستێکی ئەو یارمەتییانەی دەولەتە ، لە بەر ئەوەی سیستمی وا لە عێراق یان کوردستان نییە لیستەکە هەر بە ئینگلیزی دەنووسم . زانیاری دەربارەیان دەتوانن لە دەیان سایت – ەوە کەلک وەرگرن .

• Attendance Allowance

• Back to Work Bonus

• Bereavement Payment, replaced Widow’s Payment from 9 April 2001

• Child Benefit

• Child’s Special Allowance

• Child Tax Credit

• Cold Weather Payments, see also Winter Fuel payment

• Council Tax Benefit, administered by local authorities

• Constant Attendance Allowance, see industrial disablement benefit below

• Disability Living Allowance

• Income related Employment and Support Allowance

• Exceptionally Severe Disablement Allowance, see industrial disablement benefit below

• Guardian’s Allowance

• Housing Benefit, administered by local authorities

• Incapacity Benefit for first 28 weeks of entitlement, taxable thereafter

• Income Support, certain payments

• Industrial Injuries Benefit, a general term covering industrial injuries pension, reduced earnings allowance, retirement allowance, constant attendance allowance and exceptionally severe disablement allowance

• Invalidity Benefit, replaced by Incapacity benefit from April 1995 but still payable where invalidity commenced before April 1995.

• In-work credit

• In-work emergency discretion fund payment

• In-work emergency fund payment

• Maternity Allowance,

• Payments out of the Social Fund to people on a low income to help with maternity expenses, funeral costs, financial crises and as community care grants. The fund also makes interest-free loans.

• Pensioner’s Christmas Bonus

• State Pension credit

• Reduced Earnings Allowance, see industrial disablement benefit above

• Retirement Allowance, see industrial disablement benefit above

• Return to work credit, including the self-employment credit

• Severe Disablement Allowance

• War Widow’s pension,

• Winter Fuel payment

• Working Tax Credit.

بۆ زانیاری دەربارەی ئەمانە بروانە:

http://www.hmrc.gov.uk/manuals/eimanual/eim76100.htm

ئەمانە بۆیە وەک بابەتی دەستوور باس دەکەم چونکە هەموو ئەمان ەبە یااسو رێاسی عکومەت دامەزراون و بەشیکی جەوهەریین لە سیتستمی حوکمڕانی دەولەتی بەریتانیی . .

٩. یەکسانی دەرفەت بە یاساو جیاوازی نەکردن لەمافی کارو کاسبی و وەزیفەو ملکدارێتی و پرۆژەو خۆ پێگەیاندن و دەولەمەندبوون و بەدەست‌‌هێناننی پێشکەوتنی ماددی و رووناکبیریی و رۆحیی بۆ هەموو هاولاتییان.

١٠. سسیتمی سەرمایەداری و بازارێ ئازاد و ئەوروپاییبوون :

بەریتانیا ٣٠ سال زیاترە ئەندامی کۆمەلگای ئابووریی ئەوروپیی [ ئی ئی سی] و ئەوسا یەکێتی ئەوروپایی یە بەلام نەچۆتە ناو یەکەی پارەیی [یۆرۆ] وە . بەریتانیا ئەوروپای زیاتر وەک بازاری ئازادو ئازادیی بازرگانی و گەڕانی ئازادی سەرمایەو وەبەرهێنان دەوێت . نەک نزیکبوونەوە لە یەکێتی سیاسیی و پیکهێنانی [ ویلایەتە یەکرتۆکانی ئەوروپا ] وەک ئەلمانیا و فەرەنسا لە سەرەتاوە وەک پرۆژەیەک دەیانخواست . حکومەتی بەریتانی لە سالی ١٩٨٨ دا ناچار بوو [ یاسانامەی مافی مرۆڤ ١٩٨٨] دەربکات بۆ قبولکردنی پەیماننامەی ئەوروپیی مافی مرۆڤ . ئەمەش بۆ یەکەمجار وەک ئەوە وایە کە یاسانامەیەکی دەستووریی لە ئەنجامی ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپایی بە سەر بەریتانیا دا فەرز کرابێت و لەگەڵ خواستە سیاسسیە پراگماتیکییەکانی حکومەتەکانی رۆژ ناکۆک بێت . ئەمە تا رادەیەکی زۆر لە پرسەکانی مافی مرۆڤدا دەسەلاتی حکومەتی بەریتانی کەم کردۆتەوە بۆ نموونە ئەوە چەندین ساڵە حکومەتی بەریتانیی دەیەوێ مەلایەکی رادیکالی ئیسلامیی بە ناوی ( ئەبو قەتادە ) کە بە تێرۆریستی دادەنێ لە بەریتانیا دەربکاو بینێرێتەوە بۆ ئوردون بەلام پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپیی و دادگای مافی مرۆڤیی ئەوروپیی رێگرن لەمە . بۆیە راسترەوەکان لە ناو پارتی پارێزگاران و حکومەتی کامیرۆن دا ، دەیانەوێت بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەرەوە و سەرەکوەزیرانیان ناچارکرد بەلێنی ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ ئەم مەبەستە دوای سالی ٢٠١٥ بدات .

1,592 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست