Shehab-Kerim.

شه‌هاب كه‌ریم ; له‌یادی٣٤ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی عه‌لی چه‌له‌بی و(٣٠٠)دیناره‌كه‌ی حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

مرۆڤ به‌پێی سروستی ژیانی بیروه‌رییه‌كانی له‌زهنیداتۆمارده‌بن،ئه‌گه‌ربێتووله‌زیندانییه‌ك بپرسیت كه‌له‌پچه‌چیت بیرده‌خاته‌وه ؛ ‌دڵنیابن جگه‌له‌ئازار و ده‌ست به‌ستن و زه‌لیل بینین له‌ئاست زیندانێكی نه‌خوازراودا، چه‌ندبیره‌وه‌رییه‌كی گه‌وره‌تری تێداده‌بنیت،له‌شێوه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌رزی هاوڕێ و خۆڕاگری كه‌سه‌ناخ به‌رزه‌كانی ووڵات و به‌باوه‌ڕه‌كانی نیشتیمان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی كه‌به‌ره‌نگاری سه‌رسه‌خترین ژیانی نێووژووره‌ته‌نهاكان ده‌بوونه‌وه‌،ئه‌وان جۆرێكی تر و له‌وانه‌ی له‌دووره‌وه‌ده‌یبینن كه‌له‌پچه‌یان خۆش ده‌وێت ئه‌وان چێژێكی تر و سه‌ركه‌وتنێكی تر و ئاسووده‌ییه‌كی ترله‌كه‌له‌پچه‌داده‌بینن .

پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك چۆن زیندانییه‌ك ئه‌وكه‌له‌په‌چه‌یه‌ی ده‌ستی خۆش ده‌وێت،ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ئاسای عه‌لی چه‌له‌بی كه‌تفه‌نگه‌كه‌ی شانی خۆش ده‌ویست و تام و چێژی له‌گڕه‌ی لووله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی له‌كاتی سه‌ركه‌وتنداده‌بینی و هێشتالووله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی ساردنه‌ده‌بوه‌وه‌،كاكه‌عه‌لی هه‌ربه‌گه‌رمی ماچی ده‌كرد و ئاسووده‌ی خۆی تیاده‌بینی،هه‌رله‌م بینینه‌وه‌ده‌ڕوانمه‌لووله‌ی تفه‌نگ و شریخه‌ی گولله‌و ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن و زیانه‌کانی دووژمن . لێره‌جامه‌دانێ مانایه‌كی تری هه‌بوو.!؟‌لێره‌له‌ناووئه‌م باروت بارانه‌دامه‌تاره‌ی نیووه‌قووم ئاوو،نانه‌ڕه‌قی لاكه‌ڕواوی و قوونگه‌جگه‌ره‌ی دۆزراوه‌ و ده‌ستكه‌وتی چنگه‌فیشه‌ك و ڕومانه‌ی به‌جێماوی هه‌ڵهاتووه‌كانی كه‌ده‌هاتن بۆكووشتنمان بارته‌قای پێكه‌نین و خۆش ئامێزیمان بوو،هه‌ڵهاتووه‌كان هه‌میشه‌ گره‌ویان له‌سه‌ركووشتنمان ده‌كرد،وه‌ك چۆن قاله‌فه‌رج ئارامی سه‌ركرده‌ی شه‌هیدكرد و ته‌حسین شاوه‌یسیش گره‌وی له‌سه‌رشه‌هیدكردنی(رجل الحدیدی) مامه‌ڕیشه‌ی كرد و حه‌مه‌خانی زه‌ڕایانیش گره‌وی له‌سه‌رشه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ی شار و شاخ ، عه‌لی چه‌له‌بی كرد وله‌شه‌وی٢٩له‌سه‌ر٣٠ساڵی ١٩٧٩داپێنچ پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یان له‌بۆسه‌یه‌كدابه‌پلانی حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان له‌گه‌ڵ كاكه‌عه‌لی چه‌له‌بی شه‌هیدكرد،گوومانی تیانیه‌حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان له‌سه‌رقازیك دوانزه‌هاوڵاتی سڤیڵی كووشتووه‌،نه‌خوازه‌پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه‌وتبێتنه ‌بۆسه‌كه‌یه‌وه ‌، ده‌بێت ئه‌وچوارپێیانه ‌چ سه‌رچۆپیه‌كیان گێڕابێت .

ئەحمەدمحەمەدناسراوبە(عەلی چەلەبی)لەساڵی١٩٤٧لەدایک بووە،به‌مناڵی له‌گه‌ڕه‌كی جووله‌كان و سه‌رسه‌قام گه‌وره‌بووه‌ و له‌دایكه‌وه‌جافه‌رانیه‌،له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانداژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌،لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری کردووە،دوای هه‌ره‌سی شۆڕش لەگەڵ شەهید جەمالە ڕەش و ئاشتی و کوڕانی تری سەرشەقام و بەرخانەقا یەکێك بوون لەو کەسانەی پەیوەستبوون بە شانەی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران،دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كار و ڕێكخستنه‌كانه‌وه‌ئاشكراده‌بێت و خۆی ده‌ربازده‌كات و دچێته‌شاخ و به‌شداری زۆری چالاكییه‌كان ده‌كات،ساڵی ١٩٧٩چه‌كداره‌كانی ڕژێم له‌قه‌راخ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ریان وجگه‌له‌شه‌هیدسیروان تاله‌بانی كه‌فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی پێنچ ده‌بێت،كاك شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فای وه‌زیری ئێستای پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ ده‌بێت،له‌وكاته‌ی چه‌كداره‌كانی ڕژێم پاسه‌وانه‌كانیان ده‌گۆڕن،عه‌لی چه‌له‌بی خۆی ده‌كات به‌یه‌كێك له‌وان و دواتربه‌دیلی ده‌یگرێت و پێشمه‌رگه‌كانیش هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌رچه‌كداره‌كان و به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن .

جێی داخ و سه‌رسوورمانه‌،كاتێك حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان ، ئه‌وشه‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌شه‌هیدده‌كات به‌بری(٣٠٠) دیناری ئه‌سه‌رده‌مه‌پاداشت ده‌كرێت و له‌خوودی خۆیانه‌وه‌هه‌واڵ ده‌نێرن بۆهێزی پێشمه‌رگه‌وئه‌وپاداشت كردنه‌یان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ ، واته‌شه‌هیدكردنی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان(٥٠)دینارپاداشت ده‌كرێت . ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌وپێشمه‌رگه‌ شه‌هیدانه‌یه‌كه‌گیانیان به‌خشی به‌خاك و نیشتیمان .

١سیروان تاله‌بانی-٢عه‌لی چه‌له‌بی-٣حاجی چاوشین- ٤حه‌سه‌ن خاوێ- ٥ نجات كه‌ركوكی – ٦محه‌مه‌دحاج ی… شه‌هیدعه‌لی چه‌له‌بی له‌دوای خۆی كوڕێك به‌جێ دێڵێت به‌ناوی چۆمان و ئێسته‌ش دانیشتووی ووڵاتی سویده . هه‌زراسڵاوله‌گیانی پاكی ئه‌م پۆله‌شه‌هیده‌ و هه‌مووشه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان .

2,243 جار بینــراوە لەڕهێڵپۆست