دکتۆر کەمال میراودەلی : بارزانی لە داگیرکردنی سەرۆکایەتی یەوە بۆ داگیرکردنی بیرو چەمکەکانم !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کۆزانی ” کوردستانی دەرەوەی هەرێم ” و بڕیارەکەی مەسعود بارزانی

١. دەروازۆکەیەک

١.١ ماوەیەک لە مەوبەر برای نووسەری دلسۆزو دڵپاک کاک عارف قوربانی وەک داهێنانێكی سیاسی ، داوایەکی عاتیفی بۆ سەرۆکی هەرێم بلاوکردەوە کە کاتێتی و با پەلە بکاو بە یەک زەل- لەی قەلەم زەبرێكی کوشندە لە مالکی بوەشێنێ و ماڵی کورد لە کەرکوک و ناوچەکانی تر بکاتەوە بە کوردستان ، ئەوەش بە تووڕهەڵدانی ناوی ‘ ناوچە ناکۆکیدارەکان / دابڕاوەکان ‘ و ناونانیان بە ‘ ناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی هەرێم ‘

ئایا بە حوکمی ئەم بانگەوازەوە بێت یان نا ، سەرۆک بەبێ پرسی پەرلەمانەکەی و هاوپەیمانە خەستەکەی تالەبانی و یەکێتییەکەی و وەزیرو گزیرەکانی لە بەغدا ، و دیارە بەبێ لێکدانەوەی هیچ دەرهاویشتەو ئەنجامی باش یان خراپی ئەم کارە ، [ بیسمی- خۆمی ] لێکردوو قەڵەمی بە کاغەزدا هێناو ئەو دەستورو یاسا وعورف و زاراوە زمانەوانییەی هەڵوەشاندەوە کە ١٠ ساڵە بۆ سەلماندنی دەسەلاتی تاکڕەوانەی خۆیان سەپاندوویانە .  بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  ..  بارزانی لە داگیرکردنی سەرۆکایەتی یەوە بۆ داگیرکردنی بیرو چەمکەکانم

7,442 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت