barzani-1

دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانی و دیمۆکراسیی وبەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا

بەشی یەکەم : پرسە گشتیی و سەرەتاییەکان

بەرێز سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی پەیامێکی لە فەیسبووکەکەی بلاوکردۆتەوە ، کە دوای ئەوە لە زۆربەی سایتەکاندا پەخش کراوە، [  بروانە http://www.rahellpost.com/?p=10271 ] رای شەخسی خۆی دیارە وەک سەرۆک و هاولاتییەک و یان وەک خۆی دەلێت وەک پێشمەرگەیەک دەربارەی کێشەی هەلبژاردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و شوێنی خۆی وەک خاوەنی ئێستای ئەم پۆستە روون دەکاتەوە.

لەم پەیامەدا چوار خاڵی سەرەکی دەربڕیوە :

1. مەسەلەی چارەنووسسازتر لە پرسی هەلبژارنی سەرۆکایەتی هەرێم هەیەو نابێ ئەم پرسە بکرێتە بیانوو بۆ پەراوێزکردنی بابەتە چارەنووسسازییەکان. دەنووسێت :

” کەشێک لە شەقامی کوردستانیدا خوڵقاوە وەک ئەوەی بابەت لەمە گرنگتر نییە و زۆر بابەتی هەستیاری پەیوەست بە چارەنووسی گەلەکەمان خەریکە پەراوێز دەخرێن .”

2. هەلوێستی شەخسیی خۆی دەردەبرێت و دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو پۆستە لای ئەو گرنگ نییەو ئەو هەر پێشمەرگە بووەو هەر خۆشی بە پێشمەرگە دەزانێت و داوای هەموارکردنەوەو درێژکردنەوەی پۆستەکەی لە کەس نەکردووە: دەنووسێت :

” بابەتەکە شەخسی نییە . لەو رۆژەوەی کە من بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوم وتوومە کە من سەرۆک نیم بەڵکو پیشمەرگەم و هەر بە پێشمەرگەش دەمێنمەوە. هیچ پلە وپۆست وناوێکیش بۆ من لەم ئەرک و ناوە پیرۆزتر و گەورەتر نییە . هەموو کاتێ بەرژەوەندیی گەل و خزمەت وخەبات لە پێناو کەرامەتی هاووڵاتیانمان بەلامەوە گرنگتر بووە لەوەی کە لە چ پۆست و پێگەیەکدا بم .”  بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی – بەشی یەکەم

4,256 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست