Shehab-kerim-2

شه‌هاب كه‌ریم : مه‌رگی سه‌رده‌شت عوسمان و سنورێکی دیار .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سه‌رده‌شت عوسمان دژی ئه‌وئه‌فسانه ،‌ به‌ناو دیموكراتییه ‌بوو‌ ، كه‌له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ‌په‌یڕه‌و ده‌كراو ده‌كرێت ، زه‌نگێکی گه‌وره‌ی کوشتن بووله‌و فه‌زاسیاسییه‌ی ، که‌هه‌موانی به‌ره‌و خه‌یاڵی ئازادی راسته‌قینه ‌ئاراسته‌ ‌ده‌کرد ، کوشتن بۆئه‌ومردن بوو ، که‌سه‌ره‌وه‌ری مێژوویه‌کی تیاتۆمارکرا و بووه‌ خاوه‌نی هێڵێکی سنوری جیاكراوه‌ی جه‌نگ و ئازادی . خوێنێک بوو ، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیرۆزییه‌ سیاسیه‌کانی قه‌ده‌ر ، بۆگه‌شانه‌وه‌ی ژیانێکی دوور له‌ ده‌ستی مێژوویه‌کی رابوردوو ، که‌ سه‌دام سه‌رۆکی بوو .

ئه‌و ئاینده‌ی تۆمارکردوو هێڵی سنوره‌کانی ئاودا ، سنوری ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک ؛ سیاسه‌ت و ژیان ، سه‌ركرده‌ و گه‌ل لێره‌ مه‌رگ ” کوشتن” بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه ‌له‌سروشتی ئه‌مڕۆدا به‌رپه‌رچی ده‌سه‌ڵات و سنوره‌که‌ی ئه‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌رئه‌كه‌ن .! بییری ئازادی ئه‌مرۆ تاوانه ‌به‌یاسای پیرۆزیه‌کانی خێڵ و عه‌قلگه‌رای جه‌هل و ده‌سه‌ڵاته‌ره‌هاکان ئه‌وان ، ده‌بێت خه‌ڵكی له‌ئاستی ناعه‌داله‌تیدا بێ ده‌نگ بن و له‌كاتی نووسین دامه‌دالیای ئازایه‌تی بکه‌نه‌ به‌رۆکی سه‌ران وپیای هه‌ڵدان بكه‌ن به‌نووسراوه‌كانه‌وه ‌، ڕه‌خنه‌ش به‌زمانی گووڵی پڕله‌ شیله‌ و شه‌کر ئاراسته‌ بكرێت ، هه‌تا ڕازی بوون وزاری ستایشی ئه‌وانی پێ ببڕێت ؛ ده‌ناچاره‌نووسی خۆی به‌ره‌و نادیار ده‌بات . مه‌رگ له‌ئاوێزانی ده‌گرێت گرنگی و نرخی مرۆڤه‌کان له‌مسه‌ر زه‌مینه‌ پێشكه‌وتوودا ، زۆر له‌وه‌ به‌به‌هاتره ‌، که‌له‌گۆشه‌ نیگایه‌کی بوغرابون و ناخ نه‌خۆشه‌وه‌ ببینرێت و نرخ بۆ بوون فه‌رامۆش بکرێت و مرۆڤ تێیدا ببێته‌ قوربانی،قوربانیه‌ك که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو زه‌مه‌نی جیاوازه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ترسی له‌بوونی هه‌بێت و ببێته‌ هه‌ڕه‌شه ‌له‌دروستبونی زه‌منێکی نوێ ، گه‌لان سنووره‌كان ده‌پسێنن و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی زه‌مه‌نیانه‌ بۆ قۆناغێکی تری سه‌رده‌میانه‌ی ئازاد ترله‌وه‌ی به‌رده‌سته‌ بۆیان وسه‌روه‌رتربن ؛ بوونێکی گه‌وره‌تر فه‌راهه‌م بکه‌ن بۆ ئاسوده‌ییه‌کانی ژیان ، له‌ عه‌قڵی خێڵدا ؛ مل كه‌چكردن به‌ ‌پێوانی سه‌رکرده ‌و سه‌رۆکه‌ .! نه‌ك بوون و بونه‌وه‌ر . لێره‌شه‌وه ‌ئه‌و ئازادیانه ‌سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن که‌ئیتر جێ به‌خێڵ و ده‌سه‌ڵات لێژئه‌که‌ن وبه‌رامبه‌ریان ئه‌جه‌نگن ، جه‌نگی گواستنه‌وه ‌بۆژیانێکی ناكۆیله‌بون ، به‌رپه‌رچ ئه‌درێن كه‌ ‌هه‌رگیزا و هه‌رگیزده‌ سه‌ڵاتیان به‌هێنده‌ی دیكتاتۆره‌كانیش بته‌و بووبێت ؛ له‌مه‌یدانی ئازادیدا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێکی هۆشیاری نوێ نابه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ خه‌ڵک چاوكراوه‌تر و دوور بینتره ‌له‌و چاوو شكانه‌ی كه‌ته‌نها مه‌ودایه‌كی كوورتی پێ ئه‌بینن ، هیچ خوودێك ناتوانێت بێ ده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر به‌ترس و تۆقاندن و داگیركردن و سه‌ركووتكردنی بیروو بۆچوونی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا .

فڕاندن وتۆقاندنی هاووڵاتیان له‌ناوجه‌رگه‌ی شارو ماڵی خۆیداو شه‌هیدكردنیان ، مایه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی و ترساندن ده‌رده‌خات که‌له‌پێشیه‌وه ‌ئه‌گه‌ری ترسێکی گه‌وره‌تره ‌بۆمانه‌وه‌ و له‌قی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی که‌گه‌وره‌بوون له‌ئاستیدا وه‌ستاوه‌ و نایه‌وێت به‌زمانی ئاوه‌ز له‌ڕاستی بونی خۆی و سروشت بگات ، شه‌هیدكردنی پێنوسی ئازاد ، له‌نوابردنی گشت مافه ‌سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و خستنه ‌سه‌ر رێی سه‌دان پێنووسی تری رێگای ئازادی یشتیمانێكه ، که‌ هه‌زاران شه‌هیدی له‌و پێناوه‌دا داوه‌ ، به‌رده‌وامیش له‌ڕوبه‌روو بونه‌وه‌دایه‌ بۆگه‌یشتن به‌ئازادی ڕاسته‌قینه ‌بیرته‌سكی و بێ ویژدانی نامرۆییه‌كانی خێڵ ، ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌و ، شێوازی كاركردنه ‌، ڕه‌وڕه‌وه‌ی بیرو داهێنه‌كان سه‌ركووت بكه‌ن ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رخستنی ره‌وتی ئازادی سه‌رکوت بکه‌ن و ، دونیایه‌ک بخولقێنن که‌خۆیان سه‌ردار و خڵکیش بێ سه‌ر . گه‌ر بتانه‌وێت مێژوو به‌و هه‌وایه ‌بێت كه‌ئێوه ‌شه‌نی پێ بكه‌ن ، ئه‌وادڵنیا بن که‌سه‌رناکه‌وێ .!

1,526 جار بینــراوە