دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی دووەم : سەرۆکایەتی لە نێوان بارزانی و ئۆباما دا .

لە پێناوی دایەلۆگێکی عەقلانیی و دیمۆکراسی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا .

لە بەشی یەکەمی ئەم وتارەدا من لایەنە شەخسییەکان و گشتییەکانی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیم ، بە پێوەندیی لەگەڵ پەیامەکەی ، لە روانگەی خۆمەوە روون کردنەوەو ئەو پرسیارانەم وروژاندن کە دەبێ بکرێن .

بەلام لایەنی شەخسیی تەنیا لایەنێکی گرنگی مەسەلەکەیە .

کاک مەسعود ، لە روانگەی هەر کەسێکەوە ، کەسێکی کاریزمایی و ئەمین و دلسۆز بێت یان نا ، ئەمە دوو حەقیقەت ناگۆڕێت :

١. ئەو راستییەی سەرکردایەتی پرۆسەیەکی بابەتی مێژوویی یە نەک خەسلەتی شەخسیی. بە مانایەکی تر ناسینی خەسلەتەکان لە ئەنجامی پرۆسەکە دێتە دی نەک بە پێچەوانەوە .

٢. ئەوەی سەکردایەتی مۆدێرن شەخسی نییە بەلکو یاسایی و دامودەزگایی [ موئەسسەساتی ] یە .

لە زانستی سەرکردایەتیدا یان رێبەرایەتیدا سەرکردە بە پێچەوانەی بیری باو ، بە کاریزما بوون ناپێورێت و هەڵناسەنگێندرێت . کاریزمایی روالەتێکی دەرەوەییە وەک دەموچاوی ئافرەتی خۆجوانکەر وایە ، کە دەبێ هەموو دەمێ بە ماکیاج بپارێزرێت تا لە لەحزەیەکی خەواڵوویەتیدا حەقیقەتەکەی دەرنەکەوێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …   وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی – بەشی دووەم

5,944 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت