Noman-Cwmski

نۆمان چومسكي : تۆقاندن و جەنگ و ئاشتی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە عەرەبییەوە : جیهاد موحەمەد

تەقینەوەکانی بوستن ( بوسطن ) … تێوەگلانەکانی بەرنامەکانی ” کوشتن “

نۆمان چۆمسکی ڕەخنەی تووند لە ئامێریکدا دەگرێت  .

مانگی ئەپرێل ، مانگی خۆشیی و شادیی” نیوئنگلاند “ە بە هاتنی سەرەتای بەهاری ڕەنگاو ڕەنگ و بەجێهێشتنی زستانی زریان و شەختە و سەرماوسۆڵە ، کەچی ئەمە بە پێچەوانەوە هەڵگەڕایەوە لەم ساڵدا . کەمبوون ، ئەوانەی کە بەهەرجۆرێک بێت بەر تەقیەنەوەکان نەکەوتن ، ئەو تەقینەوە دڵڕەقانەی کە ئامانجی ماراثونەکانی بوستن بوو لە ١٥ی ئاپرێلی ڕابوردوو و هەفتەی دواترییدا . کاتی تەقینەوەکان هەندێک لە هاوڕێکانم نزیکبوون لێوەی، هەندێکیشیان لەو نزیکانە دەژیین کە “جوهر تسارنیف” وەک گومانلێکراوی تەقینەوەی دوەم دەستگیرکرا . هەروەها ئەفسەری لاو” شون کولیر ” لەبەردەم نووسینگەکەمدا کوژرا.

زۆر جار دانیشتوانی رۆژئاوا چاکتر دەبینن لەوانەی کە ڕۆژانە تاوانی تەقینەوەکان دەبینن ، نموونەش ، ئەوەی لە گوندێکی دوورەدەستی یەمەندا ڕوویدا لە هەمان ئەو هەفتەیەدا بوو کە تەقینەوەکان بە ئامانجی کێبڕکێی ماراثۆن بوو لە بوستن .

لە ٢٣ی ئەپرێلدا، رۆژنامەنووسی چالاکی یەمەنی” فارع مسلمي ” کە لە قوتابخانەیەکی ئامادیی ئامێریکیدا دەخوێنێت لەبەردەم لیژنەی ئەنجوومەنی پیرانی ئامێریکیدا شاهیدیی دا کە پاش تەقینەوەکانی کێبڕکێی ماراثون ، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان هێرشیانکردە سەر گوندەکەیی لە یەمەندا ، وە ئەو کەسەی کە ئامانجییان بوو کوشتیان.

ئەم هێرشانە ترس و تۆقاندنی لە دڵی گوندییەکاندا چاند و کردنی بە دووژمنی سەرسەختی نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمێریک ، ئەو دووژمنایەتی و دژایەتییەی کە ( جیهادیی ) ەکان نەیانتوانیبوو بەدیبهێنن لە چەندیین ساڵدا ، بە هێرشە فڕۆکەوانییەکانی ئامێریکا بەدیهات .

ئامێریکا ، بیر لەو ترسە دەکاتەوە کە فڕۆکەکانی دەیچێنن لە دڵی ئەو گوندییەنەدا ، بەڵام ئەو فڕۆکانە لە هەرچ ساتێکدا ئامانجی توندڕەوەکان بەدیدەهێنێت کە دوژمنایەتییکردنی ئامێریکایە لە لای ئەو خەڵکەوە .

سەرکەوتنەکانی بەرنامەڕێژییەکەی ئۆباما بۆ خوێنڕشتن و کوشتن و بڕین لە جیهاندا مەحاڵە بیربچێتەوە ، شەپۆلی دوژمنایەتیی ئامێریکا لە دڵ و دەروونی ئەوانەی کە دەتۆقێندرێن و دەترسێندرێن لە کاتی هێرشەکانی فرۆکەکانییان خێرات بەدەستدێت لە خێرایی کوشتنی کەسێک یان چەند کەسێک لەوانەی کە هێرشە فڕۆکەوانییەکان ئامانجیانە .

سەڕەڕای ئەوەش ” موسلمی” وتیی ، ئامانجی کوشتنەکان لە گوندە دوورەدەستەکەی یەمەن دا ، ترس و تۆقاندنی خەڵکی بە جۆرێک لێکەوتەوە بە ئاسانی هەستیپێدەکرێت. ئەمەش ئاساییە و لە هەرچ پرۆسەیەکی تۆقێنەریی جیهانییدا دەبێت. ڕەنگە نەتوانرێت خۆ پارێزیبکرێت لە تەقینەوەکانی تووندڕەوەکانی بوستن ، وەلێ ڕیگەیەکی ئاسانتر هەیە بۆ دورخستنەوە و ڕاوەستانییان و خۆپاراستن لێییان ئەویش نەورووژاندنییانە .

کوشتنی بنلادن تێوەگلان و کێشەی تری بەدوای خۆیدا هێنا ، بۆ دەستنیشانکردنی شوێنەکەی ، ئاژانسی هەواڵگریی ئامێریکا هەڵمەتێکی کوتانی ساختەی لە شەقام و گەڕەکە هەژارەکاندا کرد ، پێش تەواوبوونی کوتانی خەڵکە هەژارەکانی ئەو ناوچەیە ئەم هەڵمەتە گواستییەوە بۆ ناوچەیەکی دەوڵەمەند کە گومانییان وابوو بنلادن لەوێدا دەژی .

پرۆسەی ئاژانسی هەواڵگریی ئامێریکا پرنسیپە بنچینەییە کۆنەکانی پەیمانی ” سوێندخواردن ” یان شکاند ، هەڕەشەییان لە هەموو کارمەندەکانی بەرنامەی ئەو هەڵمەتی کوتانیی دژ بە گۆجی و ئیفلیجیەیی مناڵانی پاکستان کرد ، لە ئەنجامی ئەو هەڕەشەیەشدا هەندێکیان فڕێندران و هەندێکیان کوژران ، بۆ ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچاربکەن بە کشانەوەی تیمەکانی کوتانی دژ بە گۆجی و ئیفلیجی مناڵان . سەرەڕای ئەمەش، ئەو فێلەی ئامێریکا بووە هۆی کوشتنی ژامارەیەکی گەورە لە پاکستانیەکان کە بێبەشبوون لەو کوتانە، چوونکە دەترسان لە هەرچ هەڵمەتێکی تری کوتان کە ساختەکارانەبێت وەک ئەوەی ئاژانسی هەوالگریی ئامێریکا .

” لیزلی ڕۆبرتس ” شارەزایەکی تەندرووستییە لە زانکۆی کۆلۆمبیا دا ، لەمبارەیەوە روونکردنەوەی ئەوەیدا کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەهۆکاری کشانەوەی تیمەکان و ترسانی خەڵک لە ساختەکاریی هەڵمەتەکان تووشی گۆجیی و ئیفلیجیی بوون ، لێدوانی بۆ گۆڤاری”ساینتفیکی ئامیرکان ” بەم جۆرە دا : هۆکاری ئەو هەموو تاوانە ئەوە بوو کە ئامێریکا دەیوست بەو فروفێلە شوێنی بن لادن دەستنیشانبکات بە هەرچ نرخێک بێت . کاتێکیش کە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی دەبوونەوە سڵییان نەدەکردەوە لە ترساندن و تۆقاندن و توڕەییەکی بێ ئەندازە لە کاتی ئەشکەنجەدانی ناڕازییەکاندا . بەوپەڕی دڵڕەقیەوە بەرپەرچی ناڕازایەتییەکانییان دەدایەوە ، بۆ ئەوەش داوایان لە هێزە سەربازیەکانی دەریایی ئامێریکا کرد لە کاتی پیویستدا جەنگ بەرپابکەن . ئاماژەشدرا بەوەی کە پاکستان سوپایەکی مەشپێکراوی باشییان هەیە لە کاتی بەرەوڕووبوونەوەدا دەستییان لێمەپارێزن . ئەگەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەش ببوایە بە دڵنییاییەوە ئامێریکا قبوڵی نەدەکرد و جەنگێکی گەورەی نەوەویی هەڵدەگیرسان .

مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ لە ئەزموون پێماندەڵێت، کە دەسەڵاتی دەوڵەتان ئامادەن سەرکێشییبکەن و هەموو ژیانی گەل بخەنە ترسەوە تا ئەوپەری، بە بێ گوێدانە هیچ پرنسیپێکی مرۆیی و بەوپەڕی دڵڕەقییەوە لە پێناوی بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکانییاندا ، ئەم ئادگار و خەسڵەتە دەوڵەتە خاون پێگە گەورەکانیشیی گرتوەتەوە ، کەچی ئێمە ئەمە پشتگوێدەخەین و خۆمان دەخەینە بەردەمی ئەو ترس و سەرچڵێتیی و سەرشێتییانەوە . لە پێناوی چییدا ئەمە دەکەین؟! کاتێک کە لێکوڵەری ڕۆژنامە نووس ” جیمري سکاهیل ” بابەتێکی چارەسەریی بڵاوکردوەتەوە ، بە ناوی ” جەنگە قێزەونەکان : جیهانیان کردوە بە گۆڕەپانی جەنگ “.

” سکاهیل ” بە درێژیی وا پێاسە و وەسفیی کارییگەریی پرۆسە مەیدانییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی ئامێریکا و هێرشە فرۆکەوانییەکانی و بەکاربردنی لە لایەن سەرۆک بوشی کوڕوە دەکات ، لەمەودواش ئەوە چەکێکی هەڵبژێردراو دەبێت بە دەست ئۆباماوە .

نابێت تێبینییە زیرەکییەکەی ” فرید برانفامان ” لە بیر بچێتەوە ، کە بە تەنیا حاڵەت و ڕهەندەکانی ئامێریکای خستە ڕوو لە ” جەنگە نهێنیەکەی ” دا دژی لاوس لە شەستەکاندا .

کاتێک ئەمڕۆ تەماشای سەرکردەی پرۆسە تایبەتە هاوبەشەکانی ـ ئاژانسی هەواڵگریی ئامێریکاـ هێرشە ئاسامانییەکانی / ئامرازەکانی کوشتنیی دەکەین ، ” برانفمان ” بیردەکەوێتەوە بە شاهیدیی ” مونتیگال ستیرنز ” لە بەردەمی ئەنجومەنی پیران لە ساڵی ١٩٦٩ کاتێک بریکاری سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان بوو وەک نێردراوێک بۆ لاوس لە ساڵی ١٩٦٩ ـ ١٩٧٢.

کاتێک پرسایر لە ” ستینز ” کرا لەسەر ئەو هۆکارەی پاڵی بە ئامێریکاوە نا کە بومببارانکردن زیاتر بکات، دوای ئەوەی کە ” جۆنسون ” فەرمانی وەستانی دابوو لە سەروی ڤێتنامدا لە نۆڤەمبەردا ، وتی : لە ” واقیعدا ، فڕۆکەکان لە جێگەی خۆیان بوون ، نەماندەتوانیی بە بێ هیچ هێرشێک بەوجۆرە بیانهێڵینەوە ” ـ دەمانتوانی بەکارییانبهێنیین بۆ ئەوەی جوتیارە هەژارەکان لە لاوس دا ڕاوبنێیین بۆ کونە ئەشکەوتەکان بۆ خۆ پاراستن، تەنانەت دەمانتوانیی بە تەکنیکە سەربازییە پیشکەوتووەکانیشمانەوە بچینە ناو ئەشکەوتەکانەوە ، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا فرۆکەکانمان بەکار هێان .

سەرکردایەتی پرۆسەی تایەبتی هاوبەش و هێرشە ئاسمانییەکان خۆی لە خۆیدا ئامرازێکی تۆقاندنی فراوانە، لەگەڵ ئەوەشدا دەشێت هەندێک ئامانجی نوێییان بۆ بپێکێت ، دیسان بەشێکی گەورە لە جیهان ڕادەماڵێ . جێبەجێکارانی ئەم سەرکردایەتییە نایەڵن فرۆکەکانیان بە بێ ئەوەی کارێک ئەنجامبدەن لە جێگەی خۆیدا بیهێڵنەوە “.

زیانناکەین، ئەگەر سەرنجێک بدەین لە بەشێکی تری مێژووی سەدەی بیست ، لە کتێبی : کاری پۆلیس لە ئیمپراتۆریەتی ئامێریکیدا : نەتەوە یەکگرتوەکان و فلیبین و هەستانی دەوڵەتانی چاودێر “، مێژوونووس ” فرد ماک کوي ” دەچێتە قوڵایی مەسەلەی بەرپابوونی ئاشتییەوە لە فلیبین دا لە لایان نەتەوە یەکگرتوەکانی ئامێریکاوە دوای داگیرکردنی کە سەد هەزار کوشتاری لێکەوتەوە بە دڕندەیی و ئەشکەنجەدان .

داگیرکەرانی ئامێریکا لە فلیبین دا سیستەمێکی تۆکمەی چاودێریی گەشەسەندوویان دامەزراند بە بەکارهێنانی زۆرترین و باشتریین تەکنیکی بۆ ئەوەی میللەتی فلیبین ملکەچبکەن و هەموو جۆرە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەک سەرکوتبکەن، تا ئێستاش ئەو سیستەمە بەردەوامە . سەرەڕای ئەمە ، ” ماک کوي ” ڕوونیدەکاتەوە ئەوەندی نەخایاند کە سەرکەوتنییان بەدەستهێنا ، بە ڕێگەیەکیی زۆر نەرمتر بەڵام جوان و مرۆییانە نا .

http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=359081

 1,642 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست