Cengaweri-jn-319x212

دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی . بەشی هەشتەم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

پرۆسەی دیمۆکراسی چییە ؟

گەورەترین سەرۆک وەزیرانیی بەریتانی لە سەدەی بیستدا چەرچل نەبوو ، ئەو پیاوە بوو چەرچل پێی دەوت ‘ مەڕ لە پێستی مەڕ ‘ دا !!

جەنگ و خەڵک و حکومەت

بەهێزترین و دەوڵەمەنترین ئەزموونی حوکمرانی دیمۆکراسی کۆرایی کە ئەم چەمک و مۆدێلەی دەسەلاتپراوەکردنی کردە بابەتیکی ئەکادیمیی گرنگی باسکاریی و تیۆراندنی سیستمی سیاسیی و شێوازەکانی دیمۆکراتی ، ئەزموونی ‘ حکومەتی کۆڕایی ‘ بەریتانیایە لە دوای شەری جیهانی دووەم و هەڵبژاردنی حکومەتی لەیبەر بە زۆربەی زۆریی دەنگ .

ئەم حکومەتە لە ئەنجامی ئەزموونی جەنگ وسەرکەوتنی گرانبەهاو پر قوربانی و وێرانکاریی بەریتانیا لەو جەنگەدا هاتە سەر کار .

کە باسی جەنگ دەکرێ غەشیمانەو چەواشەکارانە باسی تاکپاڵەوان وسەرکەوتنی سەربازیی و دەوری سوپاو نەخشەی سەربازیی دەکرێت، بەلام ئەوانە لە کوێوە دین کە گەلێک نەبێت چاوگەو پشتیوانیی بەردەوام بێت ؟

لە زۆربەی جەنگەکاندا قوربانیی و سووتەمەنیی و هێزی خەبات و خۆراگرتن هەر خەڵکە . لە جەنگدا، لە تەنگانەدا ، لە وێرانیی وکاولکاریی و مەرگباراندا، دەسەلات ، کۆمەل ، هێزە تاریک و کۆنەپەرستەکان ، هەموو بە ئاگا دێنەوە : کە مرۆڤ هەر مرۆڤە، جیاوازییەکان ئەفسانەن ، ئەوە نییە مردن و کوشتن فەرق بە کەس ناکات و دەبێ هەموو پێکەوە بۆ وەستاندنی ئەم شاڵاوی مەرگ و ویرانکاریی و داگیرکردن و بەکۆیلەکردنە ، بوەستن ؟

دەوری ژنانی بەریتانی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا

ئەمە باوەڕێکی پێشنووسراو یان دوانووسراو نییە لە پرۆسەی خەباتی بەریتانییەکان لە جەنگی جیهانی دووەم دا . بەلام وەک لۆجیکی بە کردەوە سەلمێندراوی پرۆسەکە ئاشکرایە . ئەمە تەنیا بە لاکردنەوەیەکی کورت لە دەوری ژنان لە جەنگدا روون دەکەمەوە .

بەهۆی جەنگەوە ، ژنان ، هی گەنج و بە تەمەن ، ژیانیان بە تەواوی گٶڕا . زۆربەی پیاوان [ مـیرد ، باوک ، کوڕ ، برا ] لە خزمەتی سەربازیی و بەرەی جەنگدا بوون . تا شەڕ سەختتر ، قوربانی زیاتر ، خەتەر نزیکتر دەبوو ، پێداویستیی بە پەلە بۆ جەنگاوەری زیاتر ، خزمەتکاری زۆرتر لە پرۆسەی سەربازییدا ، و پشتیوانیکردن لە سەربازان و زامنکردنی کەرەسەو تفاقی جەنگ و خۆراگرتنی ژێرخانی ئابووریی و سنعەتیی و کەلوپەل و خزمەتگوزاریی کۆمەلایەتیش بۆ مانەوەی ژیانی کۆمەلگایی ودەزگاکانی دەولەت زیاترو زیاتر رەوشی فریاگوزاریی وەردەگرت .

لەم مەیدانەدا ، کچان و ژنان و دەورێکی هەرە گەورەیان بینی . ئەو کارو وەزیفانەی کە پێشتر بە هی پیاوان دادەندران و ژنان لێی بێبەش کرابوون تەنیا چونکە ( مێ ) بوون ، بۆ ژنان ئاواڵەکران . بەلام کار بەوە نەوەستا : ژنان بۆ کارکردن لە لەشکرو هێزی چەکداریش بانگ کران و زۆریان لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگیشدا خزمەتیان دەکرد .

حکومەتی هاوپەیمانیی جەنگ پێکهێنراو هەموو جومگەکانی دەولەتی گرتنە دەست و خستنیە خزمەتی پرۆسەی جەنگی دیفاعییەوە . تا لەکۆتایی ساڵی ١٩٤١ دا زیاتر لە نیوەی خەلکی بەریتانیا کە لە تەمەنی کاردا بوون لە لایەن حکومەتەوە دامەزرێندرا بوون ، ژنان بۆ ( خزمەتی سەربازی ی) لە پیشەسازییەکان و هێزی سەربازیی پشتیوانیی بانگ کران . ئەمەش مانای وا بوو هەموویان ئەوانە نەبێت کە سکپڕ یان خاوەن منالی ورد بوون ، دەبوو لە سەنتەری کاردا ناوی خۆیان بنووسن . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …  جەنگ و خەڵک و حکومەت

 4,330 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت