Gerdwgerayi-1

شه‌هاب كه‌ریم : چاویان ده‌رهێناوه‌ و پێی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌بخوێنه‌ره‌وه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ڕۆژانی سه‌خت و سه‌رده‌می خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیدا ، ناچارده‌بووین ، به‌قوتابیه‌ك بڵێێن مامۆستا و به‌برین پێچێك بڵێن دكتۆر ، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌رمامۆستایه‌كی ئاینی ، زۆرجاریش ( مجه‌وری مزگه‌وتێك ده‌بوو به‌مه‌لا و فه‌قێش ده‌بوو به‌خه‌تیب ) ئه‌م پله ‌و پایه‌ و نازناوه‌ ، زۆرجار به‌ناچاری ده‌بوون و له‌زۆر شوێندا ، وه‌ك لاسایی بوونه‌وه‌یه‌ك ناویان لێده‌نرا ، ئه‌م برین پێچه‌ به‌ناو دكتۆره‌ ، بۆهه‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان ئازارێك یان برینداریه‌ك ڕووت لێبكردایه‌ ( سرنجێكی ) ده‌رده‌هێنا و به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌رچی بهاتایه‌ به‌مێشكیدا ، ده‌رزییه‌كی لێ ده‌دایت و زۆرجاریش هیچی ده‌ست نه‌كه‌وتایه ‌، ده‌نكێ نیسكی پێ ئه‌دایت و پێی ڕاده‌گه‌یاندیت ئه‌وه‌( حه‌بی گه‌ده‌یه ‌) و قووتی بده‌ و باشتر ده‌بیت ، ئیتر ئه‌وه‌ی بۆینباغێكیشی له‌ملدابوایه‌ ، بۆئه‌وه‌ی گه‌ده‌ی بخوسێنێت ، هه‌رخه‌ریكی ئه‌لف و بێی بوو له‌گه‌ڵ مناڵانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌دا و كاكی مجه‌وریش به‌هه‌مان شێوه‌پێش نوێژی ده‌كرد و مه‌لایه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌یاند ، دواتریش فه‌قێ ده‌بوو به‌برا گه‌وره‌ و له‌به‌رزی داده‌نیشت ده‌بوو به‌خه‌تیب و گه‌ركه‌سیش نوزه‌ی لێوه ‌نه‌هاتایه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌بوو به‌ئیمامی مزگه‌وت و ئه‌بوایه‌ به‌یانیانیش پێش خاوه‌ن ماڵ تامی مه‌نجه‌ڵه‌ ‌‌ماستی بكردایه‌ ، ئه‌مانه ‌دیارده‌یه‌ك بوون له‌ناچاری ڕویان ده‌دا ، به‌تایبه‌ت زۆری سه‌ربازه‌ هه‌ڵهاتووه‌كان كاری له‌م جۆرانه‌یان تیا ئه‌نجام ده‌درا ، دواتر شۆڕش بڕیارێكی ده‌ركردهیچ كه‌سێك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆیداكاری ‌كردبێت نابێت كاری له‌و جۆره ‌ئه‌نجام بدات . ئه‌مانه‌ش ئاسایی بوون ڕویان داوه ‌، چوونكه ‌ئه‌وده‌مه‌ له‌شاخ بوین و هه‌رده‌بوو ، واش بوایه‌ و بگره‌كه‌م و كوڕی زیاتریش هه‌بووه ‌كاره‌ساتی خراپیش ڕویانداوه ‌.

ئه‌وه‌ی بۆته‌مایه‌ی سه‌رنج و تیبینی ، ئێمه‌ له‌ئێستادا نه ‌له‌شاخین و نه‌ سه‌رله‌نوێ خه‌ریكی خه‌بات و دروستكردنی حیزب و ڕێكخراوین ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوده‌دات جێی پرسیار و تێڕوانینه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی به‌ ‌مه‌به‌ستی ئازار و نه‌خۆشی ڕوو له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌كه‌ن ، دواتر به‌كارهێنانی ده‌رزی ( ئەڤاستین ) كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌رنه‌خۆشه‌كان ده‌بێت و چاویان به‌ره‌ و لاوازبوون ده‌چێت ، تاوه‌كوو پێزانین و هه‌ستكردن به‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی نه‌خۆشه‌كان .

هه‌ڵه‌ی له‌وجۆره‌ ، له‌لایه‌ن پزیشكانی یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان ، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه ‌به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرێت و بگره‌ بێباكن له‌به‌رامبه‌ربه‌وكاره‌ساته‌ ، به‌ڵام ده‌نگكۆی خه‌ڵك و سكاڵا وهات و هه‌رای میدیاكان ، ناچارله‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ، ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت ، له‌مڕۆدا ڕێكخستنی یه‌كێتی كه‌رتی لودڤیگ زافن ئاگاداریانكردم به‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ بكه‌ین و به‌پێی پێویست هاوكاریان بكه‌ین . له‌ڕاستیدا ئێمه ‌وه‌ك كوردانی تاراوگه ‌سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانمان كردوه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی پێمان ڕاگه‌یاندوون ، وه‌ك ڕێكخستنیش له‌گه‌ڵ غه‌م و ئازاره‌كانتانین و بۆهه‌رهاوكارییه‌كیش ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتاندابین ، دواتر كه‌وتینه ‌پرسیار و جۆری گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه‌ له‌زاری خودی نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌ ، پێیان ڕاگه‌یاندین به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ركراوه‌ ، له‌ڕوی به‌كارهێنانی جۆری پێداویستی بۆچاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانیان ، لێره‌دا ئه‌وچه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌م به‌بیرهاته‌وه‌ ، كه ‌چۆن برین پێچ ده‌بێت به‌دكتۆر و كاكی بۆینباغ له‌مل ده‌بێت به‌مامۆستا ، ده‌نا ئه‌مه‌ پیشه‌ی ئێستایان نیه‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكداهه‌ڵه‌ی زۆرتر به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی سڤیڵ كراوه‌ ، كه ‌تائێسته‌ش هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ‌نه‌كراوه‌ ، زیانلێكه‌وتنی نه‌خۆشه‌كانیش بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی شه‌ش كه‌س و ده‌رهێنای هه‌ردووچاوی نه‌خۆشێكی تر و ئه‌وه‌ی زۆر ئازاریشی دام له‌و سه‌ردانه‌مدا ، یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی چاوی ده‌رهاتووه ‌، پێی ڕاگه‌یادنم و ووتی نازانم كێ بوو ، یه‌كێك ڕۆژنامه‌یه‌كی دامێ و ووتی بۆئه‌وه‌ی ‌بێتاقه‌ت نه‌بیت ، ئه‌م ڕۆژنامه‌ یه‌بخوێنه‌ره‌وه ‌، منیش له‌وه‌ڵامدا وتم چاویان ده‌رهێناوم ، گه‌رچاوم هه‌بوایه‌ رۆژنامه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه ‌.

1,723 جار بینــراوە