yari-480x300

دکتۆر کەمال میراودەلی : مردنی حیزب .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( ١ )

ئەمڕۆ ٢٧ ی مایسی ٢٠١٣ ، رۆژنامەی تایمزی بەریتانیی سەروتاری سەرەکی خۆی بە ناونیشانی ‘ هێواش مردنی سیاسەت ‘، بلاوکردۆتەوە . کە راستی وتارەکە زیاتر دەربارەی مەرگی حیزب و حیزبایەتییە لەوەی هی سیاسەت بێت بە مانا فراوانەکەی .

جاڕدانی مردنەکان وەک ئاماژەی کۆتاییهاتنی ماوەیەکی مێژوویی بیر و پرۆسە ، دەستپێکی ماوەیەکی دی لە مێژووی خۆراوادا تازە نییە .

بانگاشەی هیگل و نیتچە بۆ مردنی ‘ خوا ‘ واتە گوتاری دینیی لە سەدەی نۆزدەیەمدا .

بانگاشەی رەخنەگری ئەدەبیی فەرەنسیی بۆ مردنی دانەر یان نووسەر لە سالێ ١٩٦٨ دا .

 بانگاشەی نووسەری ئەمریکی فرانسیس فوکۆیاما بۆ کۆتایی مێژوو لە سالێ ١٩٩٢ .

بانگەشەی فیزیا- زانای هاوسەردەمی بەناوبانگی ئینگلیزی ستیفن هاوکینگ لە کتێبە گرنگەکەیدا ‘ نەخشەسازیی مەزن ‘ ( گرەیت دیزاین ) بۆ مردنی فەلسەفە و جێگرتنەوەی بە زانستی فیزیا و ماتماتیک .

تەنانەت بیرەکانی فەیلەسوفی فەرەنسیی فوکۆ لە هەشتاکانادا دەربارەی ئاسۆکانی ‘ کۆتایی مرۆڤ ‘ . 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …    مردنی حیزب

2,026 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت