دیمانەی لەگەڵ دکتۆر بورهان یاسین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 سازدانی / جیهاد موحەممەد .

تێبینی / ئەم چاوپێکەوتنە لەسەر داوای بەڕێز ” جیهاد محەمەد ” لە ڕەهێڵپۆست بڵاو دەکرێتەوە .

چاوی گەل: بە وتە و لێدوانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستوری کوردستان هیچی نەماوە و تەواوە و تەنیا ڕاپرسیی ماوە. ئەم حیزبە دڵێت: “بۆ ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیە كەڵك لە دەستوری 40 وڵات وەرگیراوە و، حەوت ساڵی خایاندووە هەتا ئامادە كراوە و ڕا و بۆچوونی پسپۆڕانی بیانی و نێوخۆیی وەرگیراوە و بەر لەوەی لە پەرلەمان دەنگی پێ بدرێت 5000 پێشنیاریان لە لایەن چین و توێژەكانی كۆمەڵگە پێگەیشتووە، پاشان لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 96 ئەندام بڕیار درا بدرێتە ڕیفراندۆم و بە یاسایەك ڕەوانەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرا”.

هەروەها 900 هەزار دانە لەو پڕۆژەیە چاپ كراوە و لەڕێی بریكارەكانی خۆراكەوە بۆ هەموو خانەوادەیەك نێردراوە. دەستور هەموو قۆناغەکانی برییوە و پێویستە ڕاپرسیی خەڵکی کوردستانی لەسەر بکەرێت و تێپەرێنرێت.

کۆدەنگییەکیش لە نێوان هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسوێن و دەرەوەی ئۆپۆزسوێن و بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی و زرۆێک لە ڕۆشنبیران و خەڵکی گشتی و چاودێرانی سیاسیی، پێییانوایە کە دەستور ناتەواوە و پێویستە بگەرێنرێتەوە ناو پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوە، بە تایبەتی هەموارکردنەوەی هەندێک پرسی نیشتیمانی وەک دیاریکردنی سنوری کوردستان کە لە دەستوردا خراوەتە ژێر ڕەحمەتی ماددەی ١٤٠ دەستوریی عێراقییەوە و، هەموارکردنەوەی دەسەڵاتیی سەرۆکی هەرێم بە جۆرێک کە ئەو دەسەڵاتانە کەمکرێتەوە تا ئەو ئاستەی کە سەرۆکی هەرێم لە ژێر دەسەڵاتی پەرلەماندا بێت نەک بە پێچەوانەوە وەک لە دەستوردا هاتووە، دیسان هەموارکردنەوەی هەندێک مادەد و بڕگەی تری ناو دەستور.

لەم کێشمەکێشمەدا بەرێزت چیی دەڵێییت و، چ خوێندنەوەیەکت هەیە تکایە وەک کەسێکی بێلایەن و ڕۆشنبیرێک ڕوونیکەرەوە؟ کام لەم دوو لایەنە لەسەر حەقە و چۆن؟ کامییان دیموکراتییانەترە؟ ڕای کامییان زیاتر لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە بە گشتی؟

بورهان یاسین: من باوەڕم وایە مەسەلەکە بەم شێوەیە (رەش یان سپییە) نیە، بەو مانایەی ئایا دەسەڵات راست دەکات یا ئۆپۆزیسیۆن. لە راستیدا کێشمەکێشم و ناڕازیبوون دەربارەی دەستور شتێکی نوێ نیە بەڵکو هەر لە سەرەتاشەوە بۆچوونی جودا هەبوو دەربارەی ئەم بابەتە گرنگ و هەستیارە. وە ئەو دەنگانەی کە لە رۆژانی دواییدا دەرکەوتون، بە پەیوەندی لەگەڵ باسوخواسی دەستور، ئەوە دەردەخەن کە هەر لە سەرەتاوە نارەزایی هەبووە وە یەکێک لەو شارەزایانەی کە لەسەرەتاوە بەشداریەکی بەرچاوی هەبوو لە نوسینەوەی دەستوردا (مەبەست د. نوری تالەبانی)یە لە قۆناغێکی هەستیاری پرۆسەی نووسینەوەی دەستوردا دەستی لەو پڕۆسەیە کێشاوەتەوە. جگە لەوەش لە رۆژانی دواییدا هەندێ زانیاری گرنگ ئاشکرا بوون وەکو ئەوەی کاتی خۆی یەکێتی بە زۆرەملێ ئەو رەشنووسی دەستورەی قەبووڵکردبێ. شتێکی تر کە زۆر گرنگە ئەوەیە کە لە کاتی پەسەندکردنی رەشنووسی دەستور کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی بەشێک بوون لە پەرلەمان وە دەنگیان دا بە رەشنووسەکە بەڵام ئەمڕۆ ئەم دوو هێزە شانبەشانی بزاڤی گۆڕان بە شیوەیەکی رەسمی داوای گەڕاندنەوەی ئەو ڕەشنووسە دەکەن بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەم دامەزراوەیە سەرلەنوێ هەمواری بکاتەوە. ئەم خاڵانە تەنها بەشێکن لە پێکهاتەیەکی زۆر لە بەهانە کە باسوخواسەکان لە رەش یا سپی دەردەکەن وە دەیان بەن بۆ ئاستێکی ئاڵۆزتر .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی  چاوپێکەوتنەکە کلیک بکەرە سەر  …  دکتۆر بورهان یاسین

711 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت