جیهاد موحەمەد : کودەتاکەی ٣٠ حوزەیران خیانەتی ٣١ی ئابی سڕییەوە!

ئەمڕۆ ٣٠ حوزەیران ، ئەو کودەتایەی نوێنەرانی توێژێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ئەنجامیاندا و سەرکەوتن بەسەر نوێنەرانی بەرەی گەلدا ، خیانەتێک بوو لەو خیانەت و ڕسواییانەی کە هەمیشە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەمڕۆ ٣٠ حوزەیران ، ئەو کودەتایەی نوێنەرانی توێژێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ئەنجامیاندا و سەرکەوتن بەسەر نوێنەرانی بەرەی گەلدا ، خیانەتێک بوو لەو خیانەت و ڕسواییانەی کە هەمیشە هەردوو زل هێزی ناوبراو بە ناوی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی میللەتەوە لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا دەیان جار خیانەتییان ئەنجامداوە و هەموو کەرامەتی تاک بە تاکی گەلی کورد و مافە رەواکانیی کە سەد ساڵ زیاترە ئەم گەلە گیانی خۆی دەبەخشێت لە پیناوی بەدەستهێنانییدا خستویانەت ژێرپێیانەوە و کردوویانە بە ئامرازێک بۆ بەدەیهێنانی بەرژەوەندییە گڵاوەکانییان .

ئەم دوو زلهێزە بە ناو سیاسییە ، کاتێک کە زانیویانە پێگەی حیزبایەتییان لە مەترسیدایە، کاتێک زانیویانە چیتر ناتوانن درێژە بە سەپاندنی سیاستە گڵاو و دزیی و درۆزنییەکەی خۆیان بدەن بەسەر میللەتێکی ڕەشورووت و بەشمەینەتدا ، درێغییان نەکردوە لە خیانەتکاریی و دەستیان نەگێڕاوەتەوە لە لە هیچ کودەتا و هێنانی سوپای دوژمانان و دەبابەکانی تورکیا و پاسدارانی ئێران و دەبابەو سوپای سەرکوتکەر و خوێنڕێژی حکومەتی فاشی جارانی سەدام حسەین .

ئەوە بۆ جارێکیتر ئەم دوو زل هێزە سەلاماندیان کە بە ئاشکراو بێ شەرمکردن و بێ هیچ سڵەمینەوەیەک لە ڕای گشتی خەڵک و شکاندنی کەرامەت و حورمەتی هەموو شەهیدان و ئەنفالکراوان وکیمیابارانکراوان و ، بێڕیزییکردن بە دەنگی خەڵک بەوپەری گاڵتەجاڕییەوە دەستیان بەرزکردەوە و دەنگیاندا بە درێژکردنەوەی ولایەتە لە کارکەوتوو سواو و نایاساییەکەی مەسعود بارزانی و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بە بێ هیچ بیانوویەکی یاسایی و سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی .

ئەم کودەتایە ، هەموو خیانەت و کودەتاو فروفێڵی ئەم دوو زل هێزە ناشیرین ودزێوەی کوردستانی سڕیەوە بە خیانەتە گەورەکەی ٣١ ئابیشەوە ، چیتر خەڵک باسی هیچ خیانەتێکی ئەم دوو زل هێزە ناکات و پێویستنییە باسیان بکرێت ، دەبێت تەنیا باس باسی ئەم کودەتایەی٣٠حوزەیرانی ناو پەرلەمان بکرێت. ئەم کودەتایە جگە لەوەی مۆرێکی ڕەش و ناشیرین و خیانەتێکی بێوێنەیە بە نێوچەوانی توێژیك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی پێناسەیەکی تەواوی ئەو دوو هێزە میلیشیاگەریەشە. پێناسەی ئەم دوو هێزە ناسیاسیی و سەکوتکەرە هیچیترنییە جگە لە کودەتاچییەکانی ٣١ی حوزەیران زیاتر. کودەتاچییەکانی ٣١ حوزەیران بەسە بۆ ناسینی مێنتاڵێت و بیری بۆگەنی ئەم دوو هێزە خۆ سەپێنەر و خیانەتکارە .

کودەتاچییەکانی ٣١ حوزیەران، وەک دوو هێزی فیوداڵی سەردەمە کۆنەکان بە حکومی دەوڵەمەندیی و دزینی ئەو هەموو سەرەوت و سامانەی کوردستان کە سەدان ملیار دۆرلا دەبێت، دەیان سیناروێیان بەدەستەوەیە، لەگەڵ ئۆردۆغانی ئاغایان و کۆمپانیا چاوچنۆکە سەرمایەدارکانی نەوتی جیهانیدا دەیان فروفێڵییان لە ژێرسەردایە بۆ لەباربردنی دەنگی ئۆپۆزسوێن و دەنگی ڕەوای میللەتێکی ڕەشوڕووت و بەشمەینەت. بۆ لەباربردنی دەنگی ئازادیخوازانە و دیموکراتخوازنە و دادپەروەریخوازانەو یەکسانخوازانەی لاوان و ژنانی کوردستان.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
جیهاد محەمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: جیهاد محەمەد