دکتۆر که‌مال میراوده‌لی: ئەحمەدی خانی و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی کوردیی.

مه‌م و زین گه‌وره‌ترین کاری ئه‌ده‌بی کوردییه‌ له‌ مێژوودا و تا ئێستا هیچ تاکه‌کاریکی ئه‌ده‌بی کوردی نییه‌ که‌ له‌ مه‌م و زینی خانی تێپه‌ڕاندبێ. خانی زانینێکی ئینسیکلۆپیدایی قووڵ و به‌رینی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

مه‌م و زین گه‌وره‌ترین کاری ئه‌ده‌بی کوردییه‌ له‌ مێژوودا و تا ئێستا هیچ تاکه‌کاریکی ئه‌ده‌بی کوردی نییه‌ که‌ له‌ مه‌م و زینی خانی تێپه‌ڕاندبێ. خانی زانینێکی ئینسیکلۆپیدایی قووڵ و به‌رینی له‌ کاره‌که‌یدا جێکردؤته‌وه‌ که‌ وای لێکردووه‌ ببێته‌ دنیایه‌کی تایبه‌تی که‌ سه‌رنجدان و گه‌ران و قوولبوونه‌وه‌ تێیدا، هه‌میشه به‌رهه‌می نوێ و تازه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بدات. موعجیزه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌موو زانست و بابه‌تانه‌ی له‌ بۆته‌ی کارێکی درامی تراژیدی هونه‌ریدا جێکردؤته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ هیچ ناهاوتایی، زیاده‌رۆیی، ناسه‌نگی و ناهونه‌رییه‌ک له‌ کاره‌که‌یدا بکه‌ین . به‌لام به‌داخه‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا خویندنه‌وه‌ی تازه‌ بۆ خانی ناکرێ، تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی ئه‌و ئینسکلۆپیدیا مه‌زنه‌و هونه‌ره‌ داهینه‌ره‌ به‌ شیوه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی ئه‌کادیمی پوخت ڵیکنه‌داروه‌ته‌وه‌و گه‌وهه‌ره‌ه‌کانی ئاشکرا نه‌کراون و بایه‌خی نه‌ته‌وه‌یی و فیکریی و ئه‌ده‌‌بییان نه‌ دۆزراوه‌ته‌وه. دیاره‌ گه‌ره‌ترین کارێک له‌م بواره‌دا کرابێ کاره‌که‌ی د. عیززه‌ددین مسته‌فا ره‌سوله‌.

ده‌توانین بڵێم، له‌ ئاستی لێکؤڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیدا، هیچ تاکه‌ کارێکی لێکؤلینه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی زانستی له‌ کارێکی ئه‌ده‌بی، تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی لێکؤلێنه‌وه‌ به‌ نرخه‌که‌ی د. عیزه‌ددین سته‌فا ره‌سول ده‌رباره‌ی مه‌م و زینی خانی .. د. عیزه‌دین هه‌ولیکی زانستی و ئه‌کادیمی سیستیماتیکی و سه‌ختی ( جددی) داوه‌ که‌ جیهانی زانینه‌ ئینسکلۆپیدیاییه‌که‌ی خانیمان پێبناسێنێ. به‌لام به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی دکتۆر ته‌نیا لایه‌نێکی یان چه‌ند لایه‌نێکی نه‌گرتووه‌ و هه‌ولی داوه‌ له‌ لایه‌نه‌ فه‌لسه‌فی و سۆفیگه‌ریی و که‌لتووری و ئه‌ده‌بییه‌کانی به‌ گشتی بکۆڵیته‌وه ‌، ئه‌وا سه‌رجه‌می کاره‌که‌ی که‌شفێکی زانستی یه‌کجار زانستی وئه‌کادیمی یه‌کجار بایه‌خداره، به‌ىی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌بێ قوولاییه‌کان بپشکنێ و هه‌موو ئاسۆکان بدۆزێته‌وه‌ یان له‌ ستراکتوری ناوه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ وه‌ک درامایه‌کی تراجیدی بکۆلێته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌مه‌ ره‌خنه‌ نییه‌ له‌ دکتۆر، به‌لکو راگه‌یاندنی سنوربه‌ندی هه‌ر تاکه‌ کارێکه‌ ده‌رباره‌ی خانی، که‌ به‌ راستی ده‌یان کاری پسپۆری گه‌ره‌که‌ تا مه‌ته‌ل و ته‌له‌و ته‌واوی ئاخاوتنه‌کانی خانی، ده‌خوێنینه‌وه‌ . لێکۆلینه‌وه‌که‌ی د. عیزه‌دین به‌ عه‌ره‌بییه‌و له‌ ساڵی 1979 چاپ کراوه‌. به‌ داخه‌وه، تا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، ‌ تا ئێستا ئه‌و تاقانه‌ کاره‌ش نه‌کراوه‌ به‌ کوردی، که‌ ده‌بوو هه‌ر به‌ کوردی بنووسرایه‌و به‌ ده‌یان هه‌زار دانه‌ی لێ بلاوبکرابایه‌وه‌.

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ..  خانی و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی کوردیی

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی