دکتۆرکەمال میراودەلی : دەستوورنامە وسیستمی دەستووریی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەستوورنامە وسیستمی دەستووریی یان بەردەوامیی سیستمی گەندەڵیی و …؟

پرسی دەستوور لای من پرسێکی ویژدانیی ، رووناکبیریی ، دیمۆکراتی نەتەوەیی گرنگەو بۆیە ئەو هەستە بەهێزەم دەربارەی هەیە و بەم زمانەش دەنووسم .

یەکەم پاڵنەرو خواستم بۆ خۆکاندیدکردنم لە ٢٠٠٩ دا ئەوە بوو ولاتەکەم بکەمە خاوەنی دەستوورێكی دیمۆکراتی و سیستمی سیاسیی موئەسسەساتی دامەزرێنم کە ناوەرۆکەکەی :

* سەروەریی گەل و

* دەسەلاتی هەرە بالاو چاوگەیی ( مەرجەعیی ) پەرلەمان و

* لامەرکەزییکردنی ئیدارەی پارێزگا وناوچەکان و

* حوکمی یاساو یەکسانیی هاولاتییان و هاوبەشییان لە ولاتەکەیاندا و

* داپەروەریی کۆمەلایەتی راستەقینەو کرداریی رۆژانە بێت .

شانبەشانی ئەمانەش :

* سەندنەوەی داهاتی ولات لە دزو داگیرکەرو گەندەلانی ناوخۆو

* بەکارهێنانی بۆ نەتەوەسازیی و دروستکردنی ولات بە بنیاتنانی بەهێزترین ژێرخانی ئابووریی کشتوکالیی و پیشەسازیی ،

* پێشکەوتنی تەکنۆلۆجی و

* دروستکردنی باشترین سسیستمی تەندروستی و

* دەرفەتی مەشق و را‌هێنان و پەروەردەو پێگەیشتن بۆ نەوەکانمان کچ و کوڕ .

بۆیە من لە مەسەلەی دەستووردا لەگەل ئەوەم کە دەستوور تا بکرێ دیمۆکراتی بێت بەلام دەستووری هیچ ولاتێک لە لە دایکبوونی یەکەمیدا نموونەیی و تەواو نەبووە دوایی چەندجار بە پێی پێویستییەکان هەموار کراوەتەوە وەک دەستووری ئەمریکا . لەلایەکی تریشەوە گەر رەخنە لە دەستوور ببێتە بیانوو کە دەستوور بکرێتە بابەتێکی موزایەدەو سەودای پشتپەردەی حیزبیی و لە ئاکامدا کوشتنی ئەم دەرفەتە بۆ رێفراندۆم لە سەر دەستوور یان دواخستنی خوا دەزانێ بۆ ٢٠سالی تریش ، ئەوا دیارە من گەڕانەوە بۆرای خەلک و رێفراندۆمی دیمۆکراتیی و بوون بە خاوەن دەستوور لە دیکتاۆرییەتی بێدەستووریی و سازانی حیزبیی بە دروستترو راستتر و هەنگاویکی دامەزرێنەری گەورە دەزانم .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ..  دەستوورنامە و سیستمی دەستووریی یان بەردەوامی گەمەی سیاسیی

1,573 جار بینــراوە لەڕە‌هێڵپۆست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت