د. کەمال میراودەلی : دەربارەی پرۆژەی دەستورنامەی هەرێمی باشووری کوردستان .

بەشی دووەم دەستوور و پەیامنامەی کەمپەین بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ١. گەر ئێستا سەرنجی پەیامنامەکەم بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بە ناوی سەرەتایەکی نوێ بۆ کوردستان ، دەدەمەوە ، دەبینم دیسانەوە جەختێکی زۆر […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

بەشی دووەم

دەستوور و پەیامنامەی کەمپەین بۆ سەرۆکایەتی هەرێم

١. گەر ئێستا سەرنجی پەیامنامەکەم بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بە ناوی سەرەتایەکی نوێ بۆ کوردستان ، دەدەمەوە ، دەبینم دیسانەوە جەختێکی زۆر لە سەر دەستوور کراوەو یەکەم دوو وشە سەرەتاییەکانی ئەم سەرەتایە : دەسەلاتی دەستووریی – ن .

دەستووریش دیارە ، گەر نەتبێ ، خۆی لە خۆیدا هەم ئامانجە و بەلام گرنگتر ئامرازە بۆ ئامانجی مەزن . یەکەم ئامانجی دەستوور و دامەزراندنی دەسەلاتی دەستووریی وەک لە پەیامنامەکەمدا باسم کردووە: دروستکردنەوەی هاوخۆیی [ ئینتیمایە] لە نێوان مرۆڤ و خاکدا ، یان بە مانا سایسییەکەی لە نێوان هاو- نیشتمان و نیشتماندا چونکە ئەوەی دەسەلاتی حیزبی بەربەریی ١٨ سالەی [ئەوسا ٢٠٠٩] کردوویەتی پچڕاندنی ئەو بەندی هاوولاتیببونەو غەریبکردنی مرۆڤی کوردە لە نیشتمان ، کۆمەڵ ، ئەوی تر و تەنانەت خۆشی .

٢. رێبازی گێڕانەوەی ئەو ئینتیمایەش بە ئازادکردنی خواستی ئینسانی کورد وەسفکراوە . بۆ ئەوەی ببێتە [[ هێزێکی به‌کار بۆ باوه‌ڕ به‌خۆبوون ، بۆ هیوابوون به‌ پاشه‌رۆژ ، بۆ خۆشه‌ویستی یه‌کتر ، بۆ چاکسازیی ، بۆ گۆڕان ، بۆ دروستبوونی مرۆڤی کوردی هوشیاری تاک و دیمۆکراتیخواز . ]] . ئازادکردنی ئیرادەی ئینسانییش بی دروستکردنی سیستمێک ناکرێت کە لە سەر بنەمای یەکسانیی و دادپەروەریی و دیمۆکراسیی دامەزرابێت . بۆیە لێرەدا ئەم ئیرادە پێویستە بۆ دروستکردنی سیستمەکە ، دروستکردنی سیستمەکەش گرنگیی جەوهەرییە بۆ پاراستنی ئیرادە ئازادەکە . بەبی تێگەیشتنی دایەلەکتیکی ئەم هاوکێشە تیۆریی پراکتیکییە هەموو هەوڵیکی گۆڕین لە بازنەی بۆشاییدا دەمێنێتەوە .

بۆ خویندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  …. دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی کوردستان بەشی دووەم

4,599 جار بینــراوە لە ڕەهێڵپۆست

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی