Ares

ئارام قزلەریی : بڕیاری سڕکردنەکەی ئارێز عەبدولا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بێوەفایی بوو لە بەرامبەر خەبات و تێکۆشانیدا .

لە دانیشتنی هەفتەی رابردودا لە هۆڵی پەرلەمان یاسای درێژ بوەنەوەی ولایەتی بارزانی بە بێ رەزامەندی پارلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن تێپەڕیندرا و گرژی و ئاڵۆزی کەوتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە .

داوی تێپەراندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانی کوردستاندا ، شەقامی کوردی بە خەڵکی ئاسایی و هەندێک لە سەرکردەکانی یەکیتی و کادران و لایەن گرانیەوە نارەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر تیپەڕاندنی ئەو یاسایە .

بەڕێزان ئارێز عەبدولاو فەرید ئەسە سەد زۆر بە راشکاوانە رەخنەیان لە تێپەراندنی ئەو یاسایە گرت و بەڕێز ئاریز عەبدولا تێپەڕاندنی ئەو یاسایەی بە کودەتای دیکتاتۆریەت ناو برد .

ئارێز عەبدولا یەکێکە لە کادرە تێکۆشەرو ماندو بوە کانی نێو ڕیزەکانی یەکیتی . ئەم سەرکردەکەیە پەروەردەی ئەو قوتابخانەیەی یەکیتی یە کە هەر لەسەرەتاوە ئەندامەکانی وا گۆشکردوە کە زۆر بوێرانەو ڕاشکاوانە سەرنج و رەخنەکانی خۆیان بخەنە ڕوو .

ئەوەی ئەو بەڕێزە گوتویەتی نە تاوانە و نە خیانەت کردنە بەرامبەر بە یەکێتی و بەرامبەر بە گەلەکەشی ، کادرێکی دڵسۆز ٣٨ ساڵ لەناو حیزبێکدا خەبات بکات و تێبکۆشێت بە چ حەقێک مافی ئەوەی نەبێت بەرامبەر بە بڕیارێک کە بە هەڵەی بزانێت بۆی نەبێت رەخنە لەو بڕیارە بگرێت ، ئەی ئەندامی سەرکردایەتی چیە ؟ ئەی سەرکردەیەک تەنها پەیکەرێک بێت و مافی ڕەخنە گرتنی نەبێت ، چۆن دەتوانیت خزمەت بە یەکێتی و بە گەلەکەی بکات ؟ .

دوای ئەوەی مشتو مڕەی دروست بوو لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و ئارێز عەبدوڵادا بە ماوەیەکی کەم بڕیاری سڕکردنی ئەو سەرکردەیە کەوتە ناو ڕۆژنامەکانەوە ، لەدوای بلاو بونەوەی ئەو هەواڵە دەیان وسەدان نارەزایی کادرو ئەندامانی یەکیتی لێکەوتەوە ، دەبوو بەڕێزانی مەکتەبی سیاسی پەلەیان نەکردایە لەدەرکردنی بڕیاری سڕکردنی بەڕێز ئارێز عەبدوڵا ، زۆر بەداخەوە لەبری ئەو بەڕێزە کەسانی تر زۆر هەبون کە شایستەی سرکردن و بگرە دەرکردنیش بون لە ناو ڕیزەکانی یەکیتیدا بەلام نەک دەرنەکران بەڵکو سرنجی سڕکردنیشیان لی نەدرا و تەنها بەناو سەرکردەی یەکێتین ولە بەرژەوەندی لایەنی تر کار دەکەن .

تۆ بڵێی بەڕێز ئارێز عەبدولا تاونەکەی لە هی ئەوانی تر گەورەتر بوبێت وا بە خێرایی لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرا ، یان ئێستا پێی دەچێت یەکێتی ئەو قوتابخانەیەی داخستبێت کە لەسەرەتای دروست بونیەوە کاردو ئەندامەکانی تیا گۆش دەکردن و وانەی بوێری و ڕاستگۆیی لە ناخیاندا دەچاند ، کە بتوانن ئازاو چاو نەترسانە چاو لە هەڵەکان دانەخەن و ئەوەی بروایان پێی نەبێت ڕاشکاوانە باسی بکەن و ڕەخنەی لێبگرن .

ڕۆژانە دەبینین لە کەناڵەکانەوە لە ڕۆژنامەکانەوە چەندین لێدوانی جیاواز دەبیسترێت ودەبینرێت لە لایەن هەندێک سەرکردەی باڵاوە کەسێکیشمان نەدی لەو سەرکردانە نە لێپێچینەوەی لەگەل بکرێت و نە سڕیش بکرێت ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەوەوە جوانە کە سەرکردە و کادرو ئەندامەکانی بوێر بن و بیرو ڕای خۆیان ئازادانە بخەنە ڕوو ، هەر ئەمەشە وای کردوە کە یەکێتی جیاوازتر بێت لە حیزبو لایەنەکانی تر .

گەر بەڕێزانی مەکتەبی سیاسی چاو نەخشینەوە بەو بڕیارەی دەریانکردوە بەرامبەر بە بەڕێز ئارێز عەبدولاو ، دەرگاکانی سەرنج و ڕەخنەی سەرجەم ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتی دا بخەن بە ڕویاندا ، دڵنیا بن ڕیزەکانی یەکێتی نەگ گەشە ناکات بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاواز تر دەبێت و زەرەر مەندی یەکەمیش هەر یەکێتی دەبێت ، نەک ئەوانەی بڕیارەکان دەردەکەن ، گومان لەوەدا نیە هەندێک لە سەرکردە باڵاکان بڕیار دەردەکەن و دەسەلاتی یەکەم هەر ئەوانن ، بەلام دەبێت لە یادیان نەچێت یەکێتی یەکێتی هەموو یەکێتیەکانە نەک بەتەنها ئەوان ، ئەو بەرپرسانەی خاوەن دەسەڵات و وبڕیار دەرن لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ، لە پەنجەکانی دەست تێپەر ناکەن ، بەڵام جەماوەری یەکێتی بە کادرو پێشمەرگەو لایەنگرانیەوە بەشێکی زۆرینەی خەڵکی کوردستانن .

بۆیە داوا لە بەڕێزانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین هەندێک ىڕیارو لیدوانی توند ڕەوانە نەدەن لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە بڕیارو لیدوانانە نە خزمەت بە یەکێتی دەکات و نە خزمەت بە بزافی نیشتیامنی کورد . بەڕێزان بەرپرسانی پالای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک خۆتان دەڵین یەکێتی ماڵی هەموانە ڕێگە بدەن با هەموو یەکێتیەکان ئازاد بن لە بیرو ڕای جیاوازی خۆیان و ڕۆڵەی خۆتان مەکەنە قوربانی کەس .

ستۆکهۆڵم

1,804 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت