Newshirwan-mustafa-301x169

شه‌هاب كه‌ریم : ئه‌شكه‌وتێكی بچووكی ده‌ستكرد،جێێ حه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فابوو .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌وپه‌ڕی دڵسۆزیمه‌وه‌ ، له‌ناخی ده‌رونمه‌وه ‌، هه‌ستی خۆم ده‌رده‌بڕم و به‌ئومێدی هه‌میشه‌ یه‌كگرتن و خۆشه‌ویستی و گه‌ڕانه‌وه ‌بۆڕابردوو ئاوات و هیوای پاشه‌رۆژی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی ڕۆژه‌سه‌خت و دژواره‌كانی چیابڵنده‌كانی كوردستانه‌ .

ڕه‌نگه‌هه‌موومان گوێ بیستی ئیزاعه‌ شڕه‌ جوانه‌كه‌ی به‌رگه‌ڵوو بوبین ، كه‌به‌دوو پاتری ئۆتۆمبیل كاری ده‌كرد و هه‌موو رژێمی پێشووی به‌عسی له‌ناوچوی تۆقاندبوو ، كه‌به‌ ( ده‌نگی گه‌لی كوردستان ) ناسرابوو، ئه‌وده‌مه‌ش به‌شێكی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ ، له‌چه‌ند كوونه‌ شاخێك و له‌چه‌ند ژورێكی بچكۆلانه‌ی تاریك و به‌چه‌ند تایپێكی كۆنی ژه‌نگاوی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تینو و برسی ، وتار و هه‌واڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌ و له‌هه‌مان( ئیزاعه‌وه‌ ) له‌باكوری كوردستانه‌وه‌ ، تاوه‌كوو باشوری عێراق ، خه‌ڵكی به‌گشتی گوێ بیستی نه‌به‌ردە‌كانی هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان ده‌بوون ، هه‌رئه‌وده‌مه‌ش بوو ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ‌له‌گووندی سه‌رگه‌ڵووبوو ، ڕۆژانه‌ش به‌ده‌یان فڕۆكه‌ی دووژمن بۆردومانی ئه‌وناوه‌نده‌یان ده‌كرد و كادره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی یه‌كیتیش مه‌رگی خۆیان پێش ژیانی خۆیان خستبوو، زۆر دڵسۆزانه‌ ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی شۆڕشیان به‌جێ ده‌هێنا و له‌مه‌رگی خۆیان زیاتر چاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێك ترنه‌ده‌بوون ، له‌وساڵانه‌شدا ڕژێم به‌جۆرێك له‌دڵه‌ ڕاوكێدابوون ، به‌ئاواته‌وه‌ بوون ، نه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان بكه‌ن ، به‌ڵكوو تامه‌زرۆبوون ته‌نانه‌ت وتوێژ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كیشدا بكه‌ن .

سه‌رگه‌ڵوو به‌به‌رزایی و خواروی چیای دابان و هه‌لاج و جۆگه‌له‌یه‌كی زۆ ربه‌خوڕ له‌گوونده‌كه‌وه‌به‌ره‌ و خوار و به‌نێوان سێبه‌ری دار و ده‌وه‌ن و سیبه‌ری چیا و گرده‌كان ، به‌رگه‌ڵووی پێك ده‌هێنا و به‌وبه‌ریشه‌وه ‌له‌په‌نا شاخێكه‌وه ‌، له‌نێوان دووتاشه‌به‌ردا ، ئه‌شكه‌وتێكی بچووكی ده‌ستكرد ، جێی حه‌وانه‌وه‌ی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ و پاشان به‌جوتێك پێڵاوی لاستیكه‌وه ‌، كاك نه‌وشیروانی لێبوو ، ئه‌وده‌مه‌ش زانیم ئێره ‌ماڵی كاك نه‌وشیروانه‌ و كه‌واته ‌سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له‌ده‌یان ماڵی به‌وجۆره‌ی لێ دروست بوون ، ژنانی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كان ، له‌گووند و ئه‌شكه‌وت و باره‌گای تیكۆشه‌ره‌كان نه‌وه‌ی دواڕۆژیان ده‌خسته‌وه‌ و له‌ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ی ئێستیان پێ جوانتر و خۆشتر بوو ، مناڵی سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كان له‌نێوقه‌دپاڵی شاخه‌كان و ژێر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی دوژمن و سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی قوتابخانه‌وه‌ك پێویست ، به‌وجۆره ‌ده‌گوزه‌ران ، به‌لام له‌ژیانی ئیسته‌ی شاره‌كانیان هه‌رپێخۆشتربوو ، داستانی قه‌یوان ماوه‌ت ، سه‌خترین و گه‌وره‌ترین و زۆرترین قوربانیانی شۆڕشی نێویی یه‌كێتی نیشتیمانی بوو ، له‌یادمه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی گۆچان به‌ده‌ست ، به‌ته‌زبیحێك و له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌دووروە ‌ده‌ركه‌وت دوژمن بۆردومانی ده‌كرد ، ئه‌وهه‌نگاوەی زیاتری به‌ره‌و بۆردومانه‌كه ‌ده‌برد ، دار و ده‌وه‌نی سه‌رتووله‌ ڕێگاكان گڕیان گرتبوو ، ده‌سوتان ، كه‌چی ئه‌م به‌نێوان گڕه‌كه‌دا ڕێێ ده‌كرد ، كاتێك نزیك بۆوه‌وه ‌لێمان ، ئه‌وده‌مه‌ش بینیمان ئه‌وپێشمه‌رگه‌یه ‌مام جه‌لاله‌ و مه‌رگی خۆی پێشكه‌ش به‌پێشمه‌رگه‌كان ده‌كرد ، یه‌كێتی به‌وجۆره ‌خه‌باتی ده‌كرد ، پێشمه‌رگه‌كانی جگه‌ له‌قوربانیدان و تائێستا‌ش نكۆڵی له‌ڕاستی ناكرێت ، خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشیتمان و خاكیان ده‌كرد ، كاتێك میدیای كوردی و ته‌واوی بیر و بۆچوونه‌كانی خه‌ڵكی به‌گشتی ده‌خوێنمه‌وه‌ ، ترپه‌ی دڵم زیاتر ده‌بێت و له‌ناخی ده‌رونمه‌وه ‌نیگه‌ران ده‌بم و شتێكی چاوه‌ڕێی نه‌كراوبوو ئه‌مڕۆدوای ئه‌وهه‌موو قوربانیدانه‌ و دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و ماندووبوونه‌ به‌ڕوخساری یه‌كتردا هه‌ڵبشاخێن و به‌داخه‌وه ‌ئه‌و هه‌موو دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیه‌ش بۆیه‌كتر و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌ورۆژه‌ سه‌خت و دژوارانه‌دا به‌به‌رچاوی نه‌یار و دوژمنانمانه‌وه ‌، ته‌واوی ئه‌وتێكۆشه‌رانه‌ ئه‌وانه‌ی ڕۆژگارێك بوون ده‌جه‌نگان و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروستكرد ، له‌بار و دۆخێكی وه‌ك ئێستادا ڕه‌نج و ماندوبونیان له‌یادبكرێن و ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان فیدای گه‌لی كوردكرد .

1,991 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست