هیشام غەسیب : ڕەخنە و ئەنتۆلۆجیای بوونی کۆمەڵایەتی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە عەرەیبەیەوە : جیهاد موحەمەد

سەرچاوە: حوار موتەمەدن

پێشەکی( لە ئبستمۆلۆجیاوە بۆ ئەنتۆلۆجیا ) :

لە پرسیارەکەی ( کانت) ەوە دەستپێدەکەین : ئایا زانستی کۆمەڵایەتی( سۆسیۆلۆگی) ڕێییتێدەچێت( دەگونجێت ) ؟ ئەگەر دەشێت و دەگونجێت چۆن ؟

ئێمە ، بۆ چارەسەری ئەم پرسیارە و وەڵامدانەوەی رێگایەکی ئەنتۆلۆجیانە دەگرینە بەر، وەک کانت ئەبستمۆلۆجیانە چارەسەری ناکەین . هەرچەندە پرسیارەکە لە ڕووکەشیدا بە تەواوی ئبستمۆلۆجیانە دەردەکەوێت ، بەڵام لە ناوەڕۆکیدا ئاڵۆزییەکی ئەنتۆلۆجی بناغەیەتی . ئەم دوورایی و ئاڵۆزییەش بە ئاشکرا دەردەکەوێت ئەگەر پرسیارەکەی كانت بەم جۆرە دابڕێژینەوە : چۆن پێویستە لە ستراکتوری ئەنتۆلۆجی کۆمەڵگایەکی مرۆیی بڕاوانیین بۆ ئەوەی زانستیانە بیناسین ؟ ئەم پرسیارە، پرسیارێک بوو کە لەم سی ساڵی دواییەدا فەیلەسوفی بەریتانی، ڕوي باسکار ناوبانگی پێدەرکرد .

ئەم باسەی ئێمەش هەوڵێکە بۆ درێژەدان بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە. ئەنتۆلۆجیا وەڵام و چارەسەری پێییە ، بەڵام بەو شێوەیە نا کە ئەم چارەسەرییە هەموو ئەگەرەکانی تری وەلانانێت . لە تێڕوانینی ئەنتۆلۆجیاییەوە بۆ زانستی کۆمەڵناسی( سۆسیۆلۆجی) ئەم بەشە ڕەخنەیەکی باڵا و لە ڕادەبەدەر لە خۆدەگرێت .

بەڵام بەشی دوەم ، پێوندی ڕەخنەی شۆرشگێرانە بە ئەنتۆلۆجی ستراکتوری کۆمەڵەیتیەوە چارەسەردەکات لە لایەک و ، لە لایەکیتر پڕۆسەی زانستی کۆمەڵناسی ، ئەمیش بە پێیی ڕەخنەی تیۆریای لە پێوەندی نێوان فەلسەفە و زانست و ململانێی چینایەتی بە خوێندنەوەی ئەلتوسیر .

لە ئەنتۆلۆجیاوە بۆ ئبستمۆلۆجیا :

لەم دواییانەدا و لە سەردەمی نوێدا چەندین تێڕوانین و دیدگای جیاواز درووستبوو دەربارەی گونجان و شیاویی زانستی کۆمەڵناسی( سۆسیۆلۆجی) و سروشتەکەی . دەتوانیین بەم جۆرە پۆلێنی بکەین :

(١) هەندێک وا سەیری کۆمەڵگا دەکەن کە پێکهاتەیەکە لە کۆمەڵە کەسێک ، واتا هەموو دەرکەوتە کۆمەڵایەتیەکان دەرکەوتگەلێکی زرنگی و زانین و ڕەفتارگەلێکی تاکەکانە . ئەم دیدگایە تاک بە گەوهەرێکی ڕۆحی ئازاد ویست دادەنێت لە بنەڕەتدا( مەحکومە بە ئازادی ، وەک جان پۆل سارتەر دەڵێت ) ، لەگەڵ ئەوەشدا ناکەوێتە ژێر کاریگەری یاساکانی سروشتەوە ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کۆمەڵگا خۆی لە خۆیدا بوونێکی پێدراوە و مەحکومە بە ویست و ئارەزووی تاک و لە ژێر کاریگەری باری دەروونی تاکەکانییدایە ، واتا کۆمەڵگا هیچ نییە جگە لە کۆمەڵێک لە ویست و ئارەزوو و کارلێکراوە دەروونیەکانی تاکەکان . بە پێی ئەم لێکدانەوە و خوێندنەوەیە بۆ کۆمەڵگا و تاکەکان ، بوونی زانستی کۆمەڵناسی ( سۆسیۆلۆجی ) نەگونجاو و نەشیاوە چوونکە ئەم زانستە کەوتوەتە ژێر کاریگەریی و ئارەزوو و ویستی تاکەکانەوە بۆیە جێبەجێکردنی ئەم زانستە مەحاڵە ، لە لایەکیتریش زانستی کۆمەڵناسی خۆی لە خۆیدا دەکەوێتە ژێر حوکمی زانستی دەروونیەوە چوونکە زانستی دەرونی زاسنتێکی جێبەجێکراوە بەسەر کۆمەڵگادا. ئەم دیدگایەش لەلای بوونگەراییەکان بە ئاشکرا دیارە وەک ( کیرگور ، هایدگەر ، یاسیبرز ، سارتر ) و کارل یونگ کە زانایەکی دەرونناسی ناسراوە. ئەم فەلسەفەو فەیلەسوفانە وا دەڕواننە تاک کە بوونێکی ڕەهایە و هەموو ماناکان و وێنەکان و هەڵسەنگاندنەکان و بەهاکان لە بوونی تاکەکان و ڕەهایی ئازادی تاکەکانەوەیەو ، مەحاڵە لە هێچ شتێکی ترەوە بێت . ئەوە خاڵی دەستپێکی ڕەهاییە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  … ڕەخنە و ئەنتۆلۆجیای بوونی کۆمەڵایەتی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت