دکتۆر کەمال میراودەلی : دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی باشوری کوردستان .

بەشی یەکەم [ بۆ ئەوەی دیمۆکراسی بتوانێت بمێنێت و بەردەوام بێت ، دەسەلات دەبێ لە گەلدا بەرجەستە نەبێت ، لە پەرلەماندا بەرجەستە نەبێت ، بەلکو دەسەلات دەبێ لە دەستووردا بەرجەستە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

بەشی یەکەم

[ بۆ ئەوەی دیمۆکراسی بتوانێت بمێنێت و بەردەوام بێت ، دەسەلات دەبێ لە گەلدا بەرجەستە نەبێت ، لە پەرلەماندا بەرجەستە نەبێت ، بەلکو دەسەلات دەبێ لە دەستووردا بەرجەستە بێت ]

Vernon Bogdanorپرۆفیسۆری یاسا و حکومەت لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ڤێرنۆن بۆگدانۆر لە موحازەرەیەکی ئەم دواییەدا .

(١)

دەستوور و دەرسی مێژوو

مێژووی مۆدیرنی مرۆڤایەتی هەر لە شۆرشی فەرەنسییەوە ، تا شۆڕش و شەڕی ئەهلیی ئەمریکی و دروستبوونی دەولەتی یەکێتی ویلایەتە ناکۆکەکانی ئەمریکا بە دەستوورنامەی دیمۆکراتی فیدرالیی ، تا سەرهەڵدانی نەتەوە- دەوڵەت لە ئەوروپادا و دامەزراندنی دەولەتەکان بە دەستوور ، تا كێشەی رەگەزپەرستی خوارووی ئەفریقا و چارەسەری کێشەی جیاکاری رەگەزپەرستیی بە دەستوور ، تا کێشەی نەتەوەیی و جیابوونەوەو بریاردانی مافی چارەنووسی گەلانی کۆلۆنیالیکراو لە شەستەکان و حەفتاکاندا و دەولەتسازیی گەلانی نوێ وەک تەیمووری رۆژهەلات و خوارووی سودان و کۆسۆڤۆ ، تا چوارچێوەی پێکەوەژیان و دامەزراندنی سیستمی دیمۆکراتی نوێ لە لایەن گەلانی پێشووی ناو یەکێتی سۆڤیەت ، تا هەوڵی دامەزراندنی رژیمی دیمۆکراتی سەقامگیر لە ولاتانی بەهاری عەرەبییدا ، تا کێشەی هەڵواسراوی نێوان کورد و تورک لە تورکیادا و کێشەی ئێستای میسر .. هتد .

هەموو ئەم کێشانە تاقە یەک پرۆسەو چارەسەریی دوایی یان هەیەو بەس : بوونی دەستوورێکی دیمۆکراتی کە ئیرادەی بەکۆمەڵی گەل بنوینێت و زۆربە قبوڵی بکات .

دەستوورێک کە مەرەکەبی سەر کاغەز نەبێت بەلکو ئەندازەکارو نەخشەسازی دروستکردنی دەزگاو دامەزراوە دەستووریی و دیمۆکراتییە هەمیشەییەکان و زامنی پرۆسەی ساغی کارکردنیان بێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …… دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی کوردستان بەشی دووەم

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی