Dr.-kemal

دکتۆر کەمال میراودەلی : ئایا ٣٠ حوزەیران کودیتا بوو ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای ٢٢ ساڵ وڵاتی بێ دەستوورو یاسا ، کۆمەڵگای بێ زانست و زانین ، بی مۆرال و ستانداردی ئەخلاقیی ، بێ دەوری ویژدان و مرۆڤایەتی ، بێ هەستی کۆمەڵخوازیی و ئینتیمای نیشتمانیی ، کارەساتەکە تەنیا روالەتە سیاسییە سەرەوەیی یە ساختەکەی نییە : بارزانی چ دەلێ و ئۆپزسیۆن کاردانەوەی چ دەبێت.

کارەساتەکە بلاوبوونەوەو باوبوونیی بەربەرییەت و جەهالەتە :

کۆمەلگایەکی بێ فەلسەفەو زانست و پێناسەی زانستیی و مەرجەعی ئەکادیمی؛

بێ دەستوورو یاساو مەرجەعی یاسایی ؛

بێ دیمۆکراسی و دایەلۆگ و مەرجەعی راپرسیی ؛

بی ویژدانی بالا و پرینسیپی مۆرالیی و مەرجەعی ئەخلاقیی ؛

بێ هەست وخواست و ئینتیمای نیشتمانیی و مەرجەعیكی نەتەوەیی و نیشتمانیی.

سەیرە ، لەم هەموو ولاتەدا، بەم هەموو حیزب و دوکانە سیاسسییەوە ، بەم هەموو زانکۆو دەرچووی زانکۆوە ، بەم هەموو نووسەرو رۆشنبیرو بۆشنبیرەوە ، بەم هەموو داوەرو پارێزەرەوە ، پسپۆرێکی یاسایی زاناو باوەرپێکراو نەبێت کە قسەی بیخواو لە زانست و پرۆفیشنالیزم و شارەزای یاسایی یەوە بدوێت نەک جەهالەت و لایەنگری حیزبایەتی و بادانی دایەلۆگ و دروستکردنی دروشم و چەمکی هەڵە بە پێی پێویستی رۆژو سات . کەسێک نەبێ کە بە پێی زانستی دەستووریی و یاسایی وەلامی ئەم پرسیارە بداتەوە:

ئایا ٣٠ حوزەیران کودیتا بوو؟ ئایا یاسایی بوو یان نایاسایی ؟ چۆن و بۆ ؟

ئێستا هەر نەبێت لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن و وتارنووسانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن و تەنانەت فراکسیۆنی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆنیش ، ئەو هاورایی یە هەیە کە بریارەکەی ٣٠ حوزەیرانی پەرلەمان کودەتا بوو ؟

http://sbeiy.com/(S(zroudwgeffokfkq4fats05df))/Detail.aspx?id=21413&Li nkID=4  

خراپترین شت کە ئۆپۆزسیۆنیک بیکات ئەوەیە تیکەلی لە نێوان هەلوێستی سیاسیی و هەڵوێستی زانستی و یاسایی بکات ، یان لەمەش زیاتر زانست و یاسا و بنەماکانی دیمۆکراسی بکا بە قوربانی هەڵوێستێکی سیاسی کاتیی کە پێشینەی هەلەو خراپ دروست بکات .

هیچ هەلوێستێک ، بۆچوونێک ، بەرنامەیەک ، دروست و درێژخایەن نابیت گەر لەسەر بنەماکانی زانست ، یاسا ، دیمۆکراسی و ئەخلاق دانەمەزرابن .

سەرەتای سەرەتای بۆچوونی زانستیی پێناسەیە ، گەر تۆ نەتوانی پێناسەی شتێک ، ناوێک ، بیرۆکەیەک ، بکەی چۆن وەک چێشتی راستی پێشکەشی خەلکە برسییەکەتی دەکەیت ؟ وەسفکردنی ٣٠ حوزەیران بە کودیتا ، وشەیەکی عاتیفی خەیاڵی بێ بنەما دێنێتە پێشەوە کە نارەوایی سیاسیی کارەکە دەشاریتەوە نەک دەری بخات .

ئایا ٣٠ حوزەیران کودیتا بوو؟

١. کودەتا مانای هەڵگێڕانەوەو گۆڕینە نەک هێشتنەوەو چەسپاندن ، بەلام بریارەکەی پەرلەمانتارەکانی پارتیی و یەکێتی بۆ مانەوەو هێشتنەوە بوو نەک گۆڕینی هیچ بە هیچ .

٢. دەڵێن پەرلەمان کودەتای بەسەر خۆیدا کرد . ئایا بینیوتانە کەسێک ، هێزێک کودەتا بە سەر خۆیدا بکات ؟ گەر بیشی کات و بەسەرخۆیدا بێت ، واتە گۆڕانەکە هەر لە خۆیەوە بووە بۆ خۆی و هیچی لە هێچ نەگٶڕیوە ، ئەی کەوایە تۆ هەقت چییە مادام کودەتای بە سەر تۆدا نەکردووە ؟ .

٣. دەڵێن ٣٠ حوزەیران کودەتایەک بوو بەسەر شەرعییەتدا ؟ ئەمە لەهەمووی سەیرترو گەمژانەترو بێ ماناترە ؟ کام شەرعییەت ؟ شەرعییەت دەبێ سەرچاوەیەکی هەبێت کە تێکت دابێت ، پێشینەیەکی هەبێت لێت لادابێت ، کەی شەرعیەت و پرۆسەی دیمۆکراسی وبریاڕدان لەم بەربەرستانەدا هەبووە؟

ئەم قسە بێ بناغەیە شەرعییەت دانە بە مێژووی ناشەرعییەت . ئەمە وا دەگەیەنێت هەرچی پەرلەمان بریاری داوەو کردوویەتی تا ئەو لەحزە شەرعی بووەو بەپەتی کودەتای ئەو بریارەی ٣٠ حوزەیران شەرعییەت لە سێدارە دراوە .

٤. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تا ئێستا هیچ سیستمێکی تر لە پەرلەمان و دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان بە زۆربەی دەنگ ، بۆ چارەسەری کێشەکان و بریاری سیاسیی نییە ؟ گەر پەرلەمانیش لە بەر هەر هۆیەک نەیتوانی ، دوو چارەسەری تری دیمۆکراتی هەیە : رێفراندۆم یان هەڵبژاردنی نوێ .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کیلک بکەرە سەر ….. ئایا 30 حوزەیران کودیتابوو

 

6,581 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست .
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت