Xeldun-Nbwani

بیرمەند و فەیلەسوف ـ خەلدون نبوانی ـ لە وتووێژێکی کراوەدا لەگەڵ خوێنەراندا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئایا فەلسەفە هیچ دەورێکی بینیوە لە بەهاری عەرەبیدا ؟ فەلسەفە لە شیکاریی جیهانەوە بۆ گۆڕینیی .

لە عەرەبیەوە : جیهاد موحەمەد

سەرچاوە : حوار متمدن

لە پێناوی بە گەڕخستنی وتووێژێکی فکرییو رۆشنبیریی‌و سیاسیی لە نێو نووسەران‌و کەسایەتییە سیاسی‌‌و کۆمەڵایەتی‌و رۆشنبییرەکاندا لە لایەک ، لە لایەکی‌تره‌وه له نێو خوێنەراندا ، هه‌روه‌ها بۆ وتووێژ ده‌رباره‌ی چەپگەرایی‌و عەلمانیەت‌و دیموکراسیی واقییعانە‌و شارستانییانەی بنیادنه‌ردا ، ( وتووێژی مۆدێرن ) هەڵساوه بە سازدانی چەندیین دیالۆگ به شێوه‌یه‌کی کراوه سه‌باره‌ت به کۆمەڵێک بابەتێکی هەستیارو گرنگی پەیوەست بە گەشە‌‌کردن‌و بەرەو پێشچوون‌و تازەگەریی‌و بەدیهێنانی هۆشیاریی لە سەر مافەکانی مرۆڤ‌و مافی ژنان‌و دادەپەروەریی کۆمەلایەتی‌و پێشکەوتن‌و ئاشتەوایی کۆمەڵگاکانمانەوە . له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وتووێژێکمان ساز کردووه لەگەڵ ( د. خه‌لدوون نبوان ) ی بیرمەندو فەیلەسوف دەربارەی ئه‌م پرسیاره‌ی ، که : ئایا فەلسەفە هیچ رۆڵێکی لە بەهاری عەرەبیدا گێڕا ؟ به روانگه‌‌یه‌کی‌تر ، ئایا فەلسەفە دەتوانێت چی به سیاسه‌ت پێشکەش بکات ؟ ئایا فەلسەفە دەتوانێت چی بە جیهان ، یان بە سەردەمەکەی پێشکه‌ش بکات ؟

ئەگەر لە وەڵامدا بوترێت هیچ شتێک ، هه‌ڵبه‌ت لەم کاتەدا پرسیارەکە بەم جۆرەی لێدێت ، کە ئایا فەلسەفە چ سوودێکی هه‌یه ؟ لە مێژووی فەلسەفەدا فەیلەسوفە گەورەکان خۆیان وەڵامی جیاوازیان بۆ ئەم پرسیارە هه‌بووه . بۆ نموونە هێگڵ لە کتێبە بە ناوبانگەکەیدا به ناونیشانی ( پرنسیپەکانی فەلسەفەی ڕەوا ) بەم جۆره قسە لە سەر رۆڵی فەلسەفە دەکات : ” کوندەپەپووی منیرڤا تا تاریکی دانه‌یێت ، لە شەقەی باڵ نادات .” هێگڵ بەم جۆرە پێناسه‌ی بۆ فەلسەفە کردووه ، کە به دوای رووداودا دێت ، واته کاتێک دێته ئاراوه ، که کار لە کار ترازبێت . به واتایه‌کی‌تر ، هێگڵ جەختی له سه‌ر ئه‌وه کردووه ، که تا واقیع کاری خۆی نەکات ، یان دەستی خۆی نەوەشێنێت ، فەلسەفە دەرناکەوێت . قبوڵکردنی ئه‌م قسەیه‌ی هێگڵ لە سەر ئەوەی ، کە فەلسەفە بە دوای واقیعدا بێت ، پرسیارەکەمان وەک خۆی دەمێنێته‌وه بەبێ وەڵام . گەر وابێت ، ئیتر فەلسەفە چێی پێشکەش بە سەردەمه‌که‌ی‌و خۆی‌و جیهانی خۆی دەکات ، که لە کاتێکدا له دوای دوایی واقیعه‌وه به پله‌ی دووه‌م دەکەوێت ، یاخود بە دوای رووداوەکانی واقیعەوە بێت ؟ هێگڵ بەم جۆرە وەڵامی ئەم پرسیارە‌ی داوه‌تەوە : فەلسەفە هیچ شتێک پێشکەش ناکات ته‌نها پێناسه‌کردن‌و تیگەیشتن‌و راڤەکردن نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و سەردەمەی ، کە تییایدا واقیعێک دەگوزەرێت‌و دێتە ئاراوە .

ئەم بۆچوونه‌ی هێگڵ ده‌رباره‌ی رۆڵی فەلسەفە ، مارکس پەسەندی نە‌کردووه ، قایل نەبووه بەوەی ، کە فه‌لسه‌فه کاری ته‌نها راڤەکردنی جیهان بێت ، یان ته‌نها راڤەکردنی واقیعێکی تێپەڕیو بێت . مارکس حه‌زی کردووه فەلسەفە رۆڵێکی باڵاتر ببینێت‌ له کاریگه‌ریی لە سەر واقیع‌و هاوبەش بێت بۆ گۆڕینی .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …  ئایا فەلسەفە هیچ دەورێکی بینیوە لە بەهاری عەرەبیدا ؟ فەلسەفە لەشیکاریی جیهانەوە بۆ گۆڕینیی

813 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست .