دەربارەی : تازەگەرێتی لە ئیسلام دا یان بە ئیسلامیکردنی تازەگەرێتی ؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کامل نەجار ـ بیرمەند و نووسەری عەلمانی لە وتووێژێکی کراوەدا لەگەڵ خوێنەراندا

لە عەرەبییەوە : جیهاد موحەمەد

سەرچاوە : حیوار موتەمەدین .

زۆرن ئەوانەی بڕوایان وایە کە دەتوانرێت لە ئیسلامدا تازەگەرێتی بکرێت ، بە جۆرێک کە لە گەڵ سەردەم و ڕۆژگاری نوێدا بگونجێت . ڕەنگە بە ناوبانگترین کە لەو بانگخوازانە ، بیرمەندی تونسی ( عەفیف ئەلئەغزەربێت ) ، بەڵام ئاشکرایە هەندێک لەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەرگی تازەگەرێت بکەن بە بەری ئیسلامدا بەو مەبەستەیە کە لای ڕۆژئاواییەکان تارماییەک لەسەر دینی ئیسلام دروستبکەن ، بۆ ئەوەی قایلییان بکەن کە ئیسلام تاکە دینێکی ڕەوایە کە دەتوانرێت چاکسازیی تیا بکرێت و لەگەڵ سەردەم و ڕۆژگاری نوێدا هەڵبکات و یەکتری قبوڵبکەن. باشترین نموونەی ئەو کەسانەش لە ئیسلامییەکاندا لەوانەیە بەڕێز ( تاریق سەعید ڕەمەزان ) بێت ، نەوەی حەسەن بەنای دامەزرێنەری ئیخوان . ئەم پیاوە ( تاریق ) هەر لە منداڵیەوە ، عەقڵ و بیرکردنەوەی پڕ بووە لە بیری ئیخوانەکان ، لە ژێر سایەیی ( حەسەن بەنا ) ی باوەگەورەییدا پەروەردە و چاودێرکراوە، لە باوشی ئەو دایکەشدا نەشونمایکردوە و شیری مژییوە کە کچی حەسەن بەنا بووە ، بە هەتیوی ، هەر لە شیرە خۆرییەوە بە ڕێنماییەکانی ئیخوان موسلیمن پەروەردە بووە و ، هەتتا سەر مۆخ تژیی بووە لە بیر و دیدگا و ئامۆژگارییەکانی ئیخوان و، لە گەورەییشیدا بووە بە سەرۆکی ناوەندی ئیسلامی لە جنێف .

تاریق ڕەمەزان ، خۆی ڕاهێنابوو لەسەر بڵاوکردنەوەی ئیسلام و ، بانگهێشتکردن بۆ جوانی و خاوێنی ئیسلام و ، گونجان و، قبوڵکردنی ئیسلام بۆ تازەگەرێتی و سەردەمە نوێکان . لە ساڵی ٢٠٠٩دا کتێبێکی بە زمانی ئنگلزیزی نووسی بەم ناونیشانە : Radical Reform : Islamic Ethics and Liberation ( چاکسازیی ڕیشەیی : ڕەوشت و ئاکاری ئیسلام و ڕزگارکەری ) .

لە پێشەکی ئەم کتێبەدا تاریق ڕەمەزان دەڵێت : Radican ( “Today’s Muslims , both in the East and West , urgently need contemporary figh distinguishing what in the texts is immutable and what may be changed .”

( موسڵمانانی ئەمڕۆ ، لە ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژئاوادا ، پێویستییان بە فقە ـ ێکی نوێ هەیە ، کە جێگیر و نەگۆڕەکانی کەلەپوری ئیسلام ، جیابکرێتەوە ، لەوانەی کە دەشێت و دەکرێت گۆرانی تیادا بکرێت ) . ئەم بڕگەیە لە کتێبەکییدا ، ئەوە دەسەلمێنێت ، ک گۆرانکاریی و تازەگەرێتی لە ئیسلامدا ناکرێت ، لەبەر ئەوەی بەشێک لە کەلەپورەکە نەگۆڕە و هێڵی سورە و دەستلێدانی قەدەغەیە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  ..   تازەگەرێتی لە ئیسلام دا یان بە ئیسلامیکردنی تازەگەرێتی ؟

 1,561 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست