kamaran-wriya-3

کامەران وریا قانع : ئه‌و كاته‌ى منداڵ بووم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌و كاته‌ ى منداڵ بووم , فێریان ده‌كرین كه‌ نه‌وتى كه‌ركوك هی كورده‌ , به‌ڵام عه‌ره‌ب ده‌یدزێت . كه‌ گه‌وره‌ بووم , بۆم روون بوه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى كوردستان نه‌وت هه‌یه‌ , به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دزه‌كه‌ى كورده‌ ..
كه‌ منداڵ بووم , فێریان كردم ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ وڵات رزگار بكات و ببنه‌ فه‌رمانره‌وا , ئه‌وكات له‌ كوردستان هه‌موو یه‌كسان ئه‌بین و كه‌س له‌ كه‌س گه‌وره‌تر نابێت , به‌لام كه‌ گه‌وره‌ بووم حكومى پێشمه‌رگه‌م دی , زۆربه‌یان بونه‌ وه‌زیرى خانه‌ نیشین و له‌ جیاتى یه‌كسانی زۆربه‌ى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردى كه‌تونه‌ته‌ ژێر پێلاوى پێشمه‌رگه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان .
كه‌ منداڵ بووم ,
پێيان ده‌گوتم نابيت پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز پێشمه‌رگه‌ بكوژێت , به‌ڵام كه‌ گه‌وره‌ بووم بينيم پێشمه‌رگه‌ جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ى برايي كه‌سى تر نه‌بوو بیكوژێت .
كه‌ مندال بووم
پێیان ده‌گوتم ده‌ستى ماندو له‌سه‌ر سكى تێره‌ و ئه‌وه‌ى تێبكوشێت ئه‌گاته‌ ئامانجه‌كانى , به‌ڵام كه‌ گه‌وره‌ بووم زانیم زۆرترین سك تێر ده‌ستى زۆر ئیسراحه‌ته‌ و ماندوو نیه‌ , هه‌رچه‌ند تێبكۆشیت ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌ى خاوه‌ن شكۆ ده‌ستى به‌سه‌رت نه‌هێنێت هه‌ر له‌ ناو قوڵایی زێرابه‌كانى ژیان ئه‌مێنیته‌وه‌ .
كه‌ منداڵ بووم
فێریان كردم ژیان زۆر جوانه‌ و مرۆڤ ئه‌بێت ساده‌ و راست گۆ بێت, به‌ڵام كه‌ گه‌وره‌ بووم فێربووم ژیان ئه‌و جه‌حیمه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێت به‌زۆرى تیا بژین و ساده‌یی راستگۆیشم وه‌كو لاوازى كه‌سایه‌تيم بۆم حساب دةكرا.
كه‌ منداڵ بووم پێيان ده‌گوتم ئافره‌ت نیوه‌ى كۆمه‌ڵه‌ و دایكى نیوه‌كه‌ى تریه‌تى ئه‌بێت رێزى لێبگرین , كه‌ گه‌وره‌ بووم بۆم ئاشكرابوو له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ى مندا زۆرترین ئافره‌ت ئه‌كوژرێت و خۆیان ئه‌سوتينن
چه‌ندان شتى تر كه‌ به‌ منداڵى فێریان كردین وه‌كو راستى پێمان وتراوه‌ به‌ گه‌وره‌یی زانيمان هه‌مووى درۆیه ‌.
نازانم ژیان به‌ كامیانه‌وه‌ جوانه‌؟ به‌ كامیان باوه‌ڕ بكه‌م به‌وه‌ى باوكه‌كان و مامۆستاكان پێان ده‌گوتینةوة , یاخود به‌و ژیانه‌ى كه‌ به‌ چاوى خۆمان ئه‌یبینین و له‌ ناوى ئه‌ژین .

1,331 جار بینــراوە لەڕە‌هێڵپۆست