بەهرۆز جەحفەر : پارتى چەپى ئیسلامى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مامۆستا ، حەمەومین پێنجوینى بۆى کیرامەوە ، کە لەهەشتاکاندا کروبیک لەئیران هەبون ناویان ” مارکسیزمى ئیسلامى بو” !. بۆماوەیەک ئەم شتە لەناو میشکمدا دەهاتوو ، دەچوو . تا هەندیک لەبرادەرە رۆشنبیرەکانى ئەوروپا هاتنەوە ، بەدەم سوعبەتەوە ، بۆم گێڕانەوە ، هەقە ئێمەش حزبێک دروست بکەین ، ناوى بنەین “پارتى چەپى ئیسلامى ” .

وەک ئاشکرایە ، هەموو حزبێک دەبێت،باکگراوەندێکى ئایدۆلۆژیی هەبێت ، چونکە ئایدۆلۆژیا ، مەسارى ڕەفتارەکانى حزب و سیسستەمى حکومڕانیی دیارى ئەکات ، لەهەموو جیهاندا (کوردى) لێ دەرچێت،هەر حزب و حکومەتێک ، سەربە قوتابخانەیەکى ئایدۆلۆژییە ، کە ئێستا چوار دانەن ( ئیسلامى ، لیبڕاڵیزم ، سۆشیال دیموکرات ، ئیشتراکی ). بەئێستاشەوە ، پارت و کابینە یەک لەدواى یەکەکانى حکومەتى کوردیی لەباشورى کوردستان نازانرێت چین و پەیڕەوى چى دەکەن ؟. کەى ئیسلام وەک خۆى ئەوەیە،کەئیسلامییەکانى کوردستان وەرى دەگێڕن ؟. کەى (یەکێتى) لەناو سەرکردایەتى ( یەکێتى ) دا هەبووەو هەیە ، کەى و چۆن پارتى دیموکراتییە ؟. چۆن دەوترێت پارتى ( دیموکراتیی ) کوردستان ؟. ئایا بیرێکى گۆڕانخوازانەى ستراتیژیی ، لەناو (گۆڕان) دا هەیە ؟.ئەى چۆن ناوى گۆڕانە بەبێ ئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو ( نەئیسلامى و نەعیلمانى نە لیبراڵ و نەسۆشیال).. واز لەوە بێنن ، بێنە سەر حزبی شیوعی لەعێراق و لە کوردستان ، نزیکەى یەک سەدەیە بونیان هەیە کەچى هەتا دێت لەنەش و نما ئەکەون !.هاوڕێ (لینین) ئەیوت : مەچۆ شەڕێکەوە ، ئەگەر پێشوەخت بزانیت دۆڕاویت … کەچى ئەو شەڕەى سۆڤیەت کردى ، هەر دۆڕان بو ، بەوەى دەیانویست ، هەموو شیوعییەکانى جیهان وەک سۆڤیەت هەڵسوکەوتى سیاسیی بکەن ، تۆبڵێی کەسی تیانەبوبێت ، بێژێ : قوڕمساغینە ..!. ئاخر ڕێکخستن و سیاسەتکردن لە ژینگەو جوگرافیاو کلتورو فەرهەنگێکەوە بۆ شوێنێکى تر دەگۆڕێت . بۆیە “سۆڤیەت دۆڕا،هەموویان دۆڕان “. لێ کت و مت ئیخوانیش هەمان هەڵە دەکەنەوە ، ئیخوان سەرکەوت هەموویان چەپڵەیان لێدا،ئیخوان ژێرکەوت هەموویان دەگرین .

بابێینەوە،سەر پارتى چەپى ئیسلامى،یەکێک لەبیرمەندە ئیسلامییەکان ، ئەڵێت : ( لاشرقیە ، لاغربیە ، اسلامییە ، اسلامییە). ئیسلام بریتى لەئیسلام و یەکتاپەرستى ، لەوەى چى وتراوە ، ئەوەیەو تەواو. تۆ بڵێی ئیسلام چەپێتى قبوڵ بکات ؟. من پێموایە چەپ و مارکسیستەکان لەگەڵ ئیسلامدا ، لەیەک خاڵى جەوهەریدا ، یەکدەگرنەوە ، ئەویش ، هەردوکیان نەزعەو توخمێکى ئینسانى لەچەند شوێنێکدا ، هەزم ئەکەن ، چۆن ؟. ئایا داکۆکى کردن لەچینێکى چەوساوەى ناو کۆمەڵ کە کرێکارانن ، وەرگرتنەوەى مافەکانیان و خواستى یەکسانیخوازیی بۆیان ، لەئیسلامدا ئاماژەى بۆ نەکراوە .؟ بێگومان . بەڵێ .

لەکۆتاییدا ، هەقە ، خاڵە هاوبەش و جەوهەرییەکانى ، نێوان چەپ و ئیسلامیەکان ، کۆبکرێنەوە ، هەرکاتێکیش پێویستى بە دروشم ( شعار) ێکیش کرد ، دەکرێت بۆى بدۆزینەوە ، بۆنمونە ، بوترێت : ( الاتحاد العمال اتحدوا،،واعتێموا بحبل لللە جمیعا ).

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت