Ayshe-Arab1

ئەردەڵان هەڵەبجەیی : جیھاد و ئایدز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئاڵۆزیەکانی سوریاو بەردەوامی شەڕو کوشتار بونەتە بابەتی گەرمی میدیا جیھانیەکان,ئەوەی زیاتر بۆتە مایەی قسە لێکردن بونی دیاردەی سەیرو ناوازەیە لە نێو ئەو گروپە چەکدارە بە ناو ئیسلامیانەی کە لە بڕیارو کرداوەکانیان ئەوەی وجودی نیە عەقلانیەتە , فتوای زەواجى كاتى و کوشتنی خەڵکی بێتاوان و پەلاماردانی کورد و بە حەلال ناوبردنی ژن و کچی کورد و ئەتککردنی دیل و سوکایەتی بە مرۆڤ لای ئەم گروپانە بە ئاقارێک گەیشتووە کە بونەتە کەرەستەی باشی مێدیاکان  , ئەمە وێڕای دڕندەیی سوپای ئەسەدو ئەو وەحشی گەریەی کە زۆرجار مرۆڤ توشی شۆک دەکات .

ئەوەی من دەمەوێت ئاماژەی پێ بکەم تایبەتە بە فەتوای زەواجی کاتی و نیکاحی مەشروعی موجاھید و ئەو ژن و کچانەى کە ئامادەن بۆ بەشدار بوون لە جیھاد ڕو بکەنە سوریا , بەلام ئەمجار جیاواز لە ڕابردوو چونکە دوای ھاتنی کچانی ولاتانی عەرەبی بۆ سوریا بە مەبەستی نیکاح ئێستا لە میدیاکان قسە لەسەر ھاتنی کچان و ژنانی ئەوروپی دەکرێت بۆ بەشداربوون لەو جیھادە , تەنانەت ئاماژە بەوە دەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو ژنی ئەوروپی خۆیان ئامادەکردووە و ھەندێکیشیان گەیشتونەتە ریزی ئەو موجاھیدانە و ئەمەش مەترسی زیاتر بلاوبونەوەی نەخۆشی ئایدزی لێدەکرێت چونکە بە پێی رۆژنامە جیھانیەکان پێ دەچێت ڕێژەیەکی دیار لەو ژن و کچە ئەوروپیانە ھەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بن . لە لایەکی ترەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئاینی کەوتونەتە دژایەتی کردنی ئەم بزوتنەوە جیھادیانەو بێ بەرییان دەکەن لە ئیسلام و بگرە تەکفیریشیان دەکەن .

پرسیار لێرەدا ئەوەیە

– ئاخۆ ژن و کچانی ئەوروپی ئەوەندە تامەزرۆی جیھادن ؟

– ئەم بزوتنەوە جیھادیە چەقبەسوانە تا کەی خؤيان بە فتوای سەیرو سەمەرەی لەم جۆرە ده كه نە مەھزەلەی میدیاکان ؟

– سەیرتر لەمانە ئەوەیە نةزان بيت و بڕۆیت بۆ نێو ئەم گروپە چەکدارانەو مەبەستت جیھاد بێت لە رێی خودا و دواتر لەو سەرەوە ببیتە ھەڵگری ڤایرۆسی ئایدزو ئەم دونیاو ئەو دەنیاشت لە دەست بچێت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت