Dimen-Abdulrahman

دیمەن عبدالرحمن امین : پەرلەمان لە نێوان دروشم و متمانە بوندا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆمەڵگا تەندروستەکان بەجۆرى دەسەڵات بەکار دەهێنن کە نوێنەرایەتى هەموو توێژەکان بەشداربن لە بڕیارەکاندا کە ئەمەش دەکاتە بڕیارى چڤاتى تا بتوانرێ بڕیارێکى کۆمەڵیانە بدرێت سەبارەت بە هەر ئەگەرێک کە ڕوو بدات ، لەم ڕوانگەیەوە خەباتى پەرلەمانى و بڕیارى پەرلەمانى و سیستمى پەرلەمانى تەندروستترین بڕیارە چونکە بڕیارەکان لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە نوێنەرى هەموو چینەکان یان نوێنەرى هاوڵاتیان بە گشتى بەشدار دەبن تێدا کە ئەم جۆرە بڕیارە چڤاتیانە دەکاتە ئەوەى کە ڕێ بگرێت لە کۆبونەوەى هەموو بڕیارەکان لە جەستەى تەنها کەسێکدا کە ئەو کەسە وون بوو یەکسان بێت بە کەوتنى هەموو بەهاکانى ئەو بڕیارانەى کە هەڵگرى چارەنوسى هاوڵاتیانن ئەمە بۆخۆى دەبێتە دروست بونى ژینگەیەک بۆ دروست بونى کەسى دیکتاتۆر و توتالیتار خۆ ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیرى چۆنێتى پێکهاتەى دەسەڵاتى کوردى بکەین لەم هەرێمەدا دوو مۆدێل هەیە مۆدێلێکیان ئەوروپى و مۆدێلێکیان خلیجى ، کە مۆدێلى یەکەم لە دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە دەست پێ دەکات چونکە بە پێ ى بنەماکانى دیموکراسى هیچ دەسەڵاتێک تەواو نیە ئەگەر لە بەرامبەردا ئۆپۆزسیۆن نەبێت کە ئەمەش دەکاتە بونى بزوتنەوەى گۆڕان وەک ڕابەرایەتى کردنى بەرەى ئۆپۆزسیۆن کە دەتوانین بڵێن بنەماى دیموکراتى لەوێوە سەرچاوە دەگرێت … مۆدێلى دووەم مۆدێلێکى خلیجیانەیە کە کار لەسەر سسیتمى سەرۆکایەتى دەکات بەوەى سەرۆک لەگەلەوە هەڵبژێرێ و پەرلەمان دەسەڵاتى دووەم و سێبەر بێت و لەوەش کورت تر بکرێتەوە ببێتە مودێلى دەسەڵاتى خێڵ و بنەماڵە و پشتاو پشت بێت و جۆرێک بێت لە وەلى عەهد ، کە ئەمە بۆ خۆى دەکاتە ئەوەى کە بوار بۆ کەسى تر لەو دیوو بازنەى خێڵ و بنەماڵە و حیزبى تەسک بین کەسێک نەتوانێ بچێتە دەسەڵات و هیچ بوارێک بۆ پەیڕەو کردنى بنەماکانى دیموکراسى نامێنێتەوە کە ڕاى تاک و دەنگى تاک و حوکمى سندوقەکانى هەڵبژاردن و پاشان بۆ دەستاو دەستکردنى دەسەڵات بە پێ ى ئەو بنەمایانەى کە هەیە .

بە داخەوە لەم هەرێمەى خۆماندا هێشتا ئەو متمانەیەى کە گشتى بێت و ببێتە بنەمایەکى یاسایى گشتى لە دایک نەبوە تا بتوانین یاسایەک و دەستورێکمان هەبێت هەمومان پابەند بین پێوەى کەس نەتوانێ ئەو یاسایانە ببڕێت چونکە هێندەى ولائمان بۆ سەرکردە و حیزب و ناوچە هەیە هێندە ئەو هوشیاریە کۆمەڵایەتیە لە دایک نەبوە تا بتوانین هەمومان ئازاد بین و سنورى ئازادى یەکتر نەبڕین ڕێز لە یاسا گشتیەکان بگرین تا ئەو کات جۆرى کیبڕکێ و ململانێکان وێنەى جۆرە یاریەک وەربگرێ و دەستاو دەستکردنى دەسەڵات و پابەند بوون بە یاساگشتیەکانە و بە سەنتەرکردنى پەرلەمان ببێتە ئەو کلتورەى هەمومان پابەند بین پێوەوەى ئەو کات بتوانین ئەو وێنەیە بەرهەم بهێنین و بیدەینە دەروەى خۆمان کە کۆمەڵگایەکی تەندروستین ، بەڵام بە داخەوە تەواو پێچەوانەى ئەم پرینسیپانەین و هێشتا ئەو سەرەتایە دەستى پێ نەکردوە .

دەکرێت ئەم چەند ساڵەى کیبڕکێ کردنى یاریە سیاسیەکان و جۆرى تاکتیکەکان هێندە سڕینەوەى یەکتر بووە هێندە نەبوەتە جۆرێ لە متمانە لە نێوان ئەو هێزانەى کە کێبڕکێ ى یەکتر دەکەن بۆ دەسەڵاتێکى دروست … بە پێچەوانەى ئەم دیدەوە ئەم هەرێمە پڕە لە دروشمى زەبەلاحى دیموکراتى و خاڵى لە ماناکانى بونى گیانێک کە یەکترى قبۆل بکەین .. حیزبەکان گۆڕەپانى خواستى پەرلەمانیان پڕ کردوە لە دروشمى گەورە بەڵام لە ڕوى کرداریەوە خاڵى لە هەموو ئەو ئەو بەهایانەى کە هەڵگریەتى کە دەکاتە ئەوەى بڵێم پەرلەمان پڕە لە دروشمى گەورە بەڵام خاڵى لە کۆى متمانەگشتیەکان و متمانەى شەقام و متمانەى هاوڵاتى .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت