ده‌ریا ره‌واندزی : به‌عیشقی تۆ .
1
هه‌موو شه‌وێك
له‌خه‌می بێ تۆییدا
خه‌ڵوه‌تم ده‌گرت
تۆش …
هیچ سۆراخێكت نه‌بوو ،
ده‌زانی ساته‌كانم
به‌چاوه‌ڕوانی هاتنی تۆ
به‌سه‌ر ده‌برد !
تۆش وه‌ك باران
هه‌ر جارێك
پێده‌شتی دڵمت ته‌ڕ كرد و
نه‌هاتیه‌وه .
2
له‌نیوه شه‌ودا
بێئۆقره ده‌بووم و
خۆم دەدا بەدەست گریانەوە و
نیگه‌ران مه‌به
هیچ سكاڵایه‌كم
له‌تۆ نه‌بوو
هه‌ر چه‌نده
تۆ به‌یادی من نه‌بوویت ،
به‌ڵام
” من ” بۆت ده‌مردم ! .
3
حه‌زم ده‌كرد
به‌عیشقی تۆ …
ده‌رگای دنیا
به‌رووی خۆما داخه‌م
كه‌چی تۆ …
ده‌تویست وەک بووکە شوشەیەک
بۆت بگریم و پێبکەنم
ده‌بێ بێ ئاگا بیت
له‌ویستی خۆپه‌رستیت
له‌عیشق و گریانم
یاخود
راهاتوی بهدڵشكاندن و
نه‌گه‌ڕانه‌وه ؟!
4
شه‌وێك به‌بێ تۆیی
له‌ژێر ناوی خۆم
بۆم نوسیت ..
وه‌رزه‌كان دێن
هیچیان هه‌واڵی تۆیان لا نییه
تۆ له‌كام مه‌مله‌كه‌ت
هه‌ناسه ده‌ده‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریا عیشقی
به‌سه‌ر ببارێنێ و
بۆ ئه‌به‌د
هه‌ر به‌سه‌وزی بمێنێته‌وه
نوسیم ..
بۆ هێنده حه‌ز به‌گریانم ده‌كه‌ی
كه خۆم ده‌ریایه‌كم و
چه‌ندین ده‌ریای تر
له‌چاوانم
به‌فرمێسك ته‌واو بوبن
ده‌زانم ئێستاش
تۆ هه‌روه‌ك بوكه شوشه‌یه‌ك
سه‌یرم ده‌كه‌ی !.
5
هەموو شەوێک …
لە خەونەکانما
دەتبینم هەستت پێ دەکەم
ئەوە دەزانم ،
کە دڵ لە لێدان ناکەوێ
تٶش …
سەرەرای دووری نێوانمان
لەباوەشی کەسێکی ترا خەوتووی
ئەوە تۆ نیت ،
کە خۆت بە دوور بگریت ،
یاخود
خۆت بشاریتەوە
لەرووناکی
حەز ناکەم …
لەم خەمباریە بێمە دەرەوە
بانگێشت نەکراوم
نەمتوانی خۆم بە دوور بگرم
بەرەنگارت ببمەوە
کەسێکی وەک تۆ دەدۆزمەوە !.
6
بیرم دێ
ئەو کاتانەی ،
کە پێت وتم :
خۆشەویستی ئازارە
ئەم کاتتانە ،
چەند زوو تێپەڕی
تەنها دوێنی بوو
کاتێ چاوەروانی بوو !.
7
لە دایک بووین و گەورە کراین
لە رۆژێکی پاییزدا
کۆچت کرد‌و
هەرچی هەست و عیشقی
دڵی من بوو
لە ژیاندا سڕیتەوە
ئەو کاتانەی ،
لە کەنار دەریا
راز‌و عەشقی تازەت دەست پێ‌کرد
کێ دەزانی
کە ئەم ژیانە
تامێکی
ئەوەندە تاڵی هەیە ؟!.
که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا