Derya-rwandzi-7

دەریا ڕەواندزی : کیلۆباترا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکەم ژن بوو، کەجوانی و سەرنجڕاکێشی سێکسی لەخزمەتی سیاسەتدا بەکارهێنا

کیلۆپاترا، کەگەورەتریین کجی پتۆلیمی یازدەم بوو، لەکاتی مردنی باوکیدا، کەتەمەنی هەژدە ساڵ بوو ، بوو بەپاشای میسر

بێگوومان لەنێوان ژنانی میژووسازی جیهاندا، تەنیا کیلۆپاترا، شاژنی میسر. یەکەمین و بەناوبانگتریینی ئەو ژنانەنەیە کەبەدرێژایی مێژوو لەسەر هیچ ژنێك بە ڕادەی ئەو پەرتووك و شانۆنامە نەنوسراوە، بەسەرهاتی ئەو پتر لەهەموو ژنێك هاتۆتە سەر تەختەی شانۆو پەردەی سینەما.

نووسەرانی بەناوبانگی وەکو ( شکسپیر، بێرنادشۆ ) بە پێزتریین شانۆنامەکانی خۆیان لەسەر بەسەرهات و چارەنووسی ئەم ژنە نووسیوە.

هێشتاش دوای تێپەڕبوونی چەند سەدەیەك دراماکانی ئەوان لەسەر ژیانی کیلۆپاترا، بەیەکێك لەسەرکەوتوتریین و پڕ بینەرتریینی ئەو درامایانەیە، کەلەئەمەریکا، ئەوروپا و تەواوی جیهان پیشان دەدرێت.

زۆربەی کات بۆ نواندنی ڕۆڵی کیلۆپاترا، لە فلیم و شانۆکاندا جوانتریینی ئەکتەرەکانی سینەما و شانۆ هەڵدەبژێرن،

دەرهێنەرو بینەرانی ئەو فلیم و شانۆیانە بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە، کە جوانی ئەفسووناوی کیلۆپاترا . هۆکاری سەرەکی کارتێکەری و دەسەڵاتی ئەو لەسەر دوو سەرکردەی گەورەی ئەو کات، ( ژیلۆس سیزار ، مارک ئەنتۆنی ) بووە.

لە حالێکدا مێژونووسەکان دەری دەخەن، کە کیلۆپاترا جوانییەکی لە ڕادە بەدەری هەبووە،

بووە هۆکاری سەرەکی کارتێکەری و دەسەڵاتی ئەو لەسەر پیاوان، هۆش و زیرەکی و توانای ئەو لەکەڵك وەرگرتن لە خاڵە لاوەزەکانی پیاوانی سەردەمی خۆی، لەگەل ئەو تایبەتمەندانەش، سەرنج ڕاکێشی و عیشوەگەری ئەو بووە هۆی ئەو شتەی، کە حافز بەئەو ئاوزەدی دەکات.

کیلۆپاترا حەوتەم کچی یەکێك لە پاشاکانی بنەماڵەی پتۆلیمیە ، بنەماڵەی پتۆلیمی ، بۆ حکومەت لەسەر میسر بووە هۆی ڕاپەڕینی برا پتۆلیمی ، دارو دەستەکەی بە دژی سیزار. 

سیزار دوای ئەو سەرکەوتنە کیلۆپاترای کرد بە شاژن و وە دەسەڵاتداری میسر لەگەڵ ئەودا، پاپۆڕێکی گەورەو . وە سەفەرێکی بەدرێژایی ڕووباری نیل کرد.

کیلۆپاترا لەو سەفەرە یەك مانگ لەسەر ڕووباری نیل، کەلەمێژوودا بەمانگی هەنگوینی ( سیزارو کیلۆپاترا ) ئاودێر کراوە ، خٶشتریین ژیانی بردە سەر.

 

کەنەدا

* قوتابی بەشی مێژوو، زانکۆی ئەلبێرتا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت