Fereydwn-Kunjrini-1

فه‌ره‌یدون کونجرینی : ده‌بێت 31ئاب به‌هاوشێوه‌ی بۆنه‌ نیشتمانیه‌کان ڕه‌چاوبکرێت و یادی بۆ بکرێته‌وه .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پـــارتــــی و یەکــێـــتـــی له‌ساڵێکدا ده‌یان بۆنه‌ی نیشتمانی و که‌سایه‌تی ده‌که‌نه‌ موڵکی خۆیان و له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی هاوڵاتیان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ، 31 ئاب به‌هه‌زاران شۆڕشگێڕو پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدای تێدابۆته‌ قوربانی به‌هاوشێوه‌ی ساڵه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس . کوژراو بێسه‌رو شوێنکردن و که‌م ئه‌ندام و زیانی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه .‌

له‌ئێستای حکومڕانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌په‌رۆشه‌وه‌ یادی هه‌موو ئه‌و بۆنه‌ نیشتمانی و زیانلێکه‌وتنانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌سه‌رده‌مانی ڕابوردوودا به‌سه‌ر هاونیشتمانیدا هاتووه .‌

٣١ ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌تواندرێت به‌به‌شێکی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌رده‌مانی به‌عس و ڕابوردووی دیکتاتۆره‌کاندا ڕویانداوه ئاماژه‌یای بۆ بکرێت و ‌ بۆنەیان بۆ بکرێته‌وه .

‌ ئێمە هەموو ڕۆژێک لەبەردەوامی شەڕی ناوخۆداین ، نارێکی شەقامەکان و نەخۆشخانەو جیهانی گەندەڵی گرفتی دەرونی ڕوبەڕومان دەکاتەوە ، کەبۆتە بنیادنانی قەیرانی کۆمەڵایەتی ‘ ڕۆژ نییە بەدەیان خەڵکی ئەم وڵاتە ڕووەو مەرگ نەبات .. ئەم میحنەتەی ئەمڕۆ لەکۆمەڵگاکەماندا ڕوودەدات و هەر ڕۆژەی بەجۆرێک وێنەی چەندین کوژراو دەبینین ئۆباڵەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتەو بیرکردنەوەو بێ موبالاتی ئەوانە هۆکارە بۆی .. شەڕێک دوێنێ بەفەرمانی حیزب سەدان گەنجی ئەم وڵاتەی دەبرد بۆ مەرگ ، ئەمڕۆ بەجۆرێکی تر ؛ کەواتە تاسەرانی شەڕی براکوژی بوونیان هەبێت لەدەسەلاتدا مەرگ هەموو ڕۆژێک بەردەرگای ماڵمان دەگرێت و بەکۆمەڵ لاوانمان لەناو دەبات و چرکە ساتەکانی شەڕی ناوخۆ کاتژمێرەکانی مەرگی لاوان دەژمێرێت .

ده‌بێت هاوڵاتیان فشاری بەکۆمه‌ڵ بخەنه‌سه‌ر سه‌رۆکایەتی هه‌رێمی کوردستان ، تا ٣١ ئاب وەک هەرڕۆژێکی رەشی تر ، کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە بەفەڕمی بکرێت و یادی بکرێتەوە .

هەروەکو ئێمه‌ی هاوڵاتی هه‌موو کاره‌سات و بۆنه ‌دڵته‌زێنه‌کان یادده‌که‌ینه‌وه‌ سه‌ری نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆسه‌رجه‌م شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ ، به‌ژدارین له‌خه‌می که‌سوکارو هاوڕێ و دۆستانی شه‌هیدەکان ، دەبێت تاوانەکان هاوسەنگ بکرێن و بکوژانی کورد ” لەهەر پلەو پایەو لێپرسراویەکدا بێت بە سزای خۆی بگەیەندرێت .

بۆزیاتر ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌ ده‌ستان خه‌نه‌ ناوده‌ستی یه‌ك تا تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌ن .

له‌31 ی ئابدا پارتی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی براکوژی به‌ده‌ستهێناو له‌ماڵه‌کانیاندا ئاهه‌نگ و خواردنه‌وه‌و خۆشیان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌یان به‌پاڵپشتی به‌عس گێڕا له 31 ئابداجگه له زیانی گیانی هاوڵاتیان ، پارتی و پیاوانی بەعس سەرجەم کارگەکانیان بەتاڵان بردو فەرمانگەکانیان کردە جێی حەوانەوەی سەربازە بەعسەکان .

برینی شەڕی ناوخۆ تەنها بەڕاپێچکردنی بکەرەکانی بۆ دادگاو ، هەرێمێکی تەواو دیموکراس و حکومەتێکی پرۆفیشیناڵ و جیهانێکی پڕ لەواتای ئازادی و یەکسانی مرۆڤەکان تا سنورێک سارێژ دەکات ؛ ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت درێژەدان و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کولاندنەوەی برینەکانەو ئامانجی دەرونی خراپی لەدوایە بۆ خاوەن بێ سەرو شوێنەکان و خێزانی قورەبانی دەرانی شەڕی ناوخۆ .