هەندرێن هەورامی : سەفەری پڕ فەڕت بەخێر .

 پێشکەشە ، بە گیانی پاکی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا ” جیهاد دڵپاک “. بە کۆڵێ غەم و حوزنەوە دوایین سەفەری ڕێی پڕفەڕ و هاتت بەخێر بڕۆ ، بڕۆ بۆ هەمیشە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

 پێشکەشە ، بە گیانی پاکی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا ” جیهاد دڵپاک “.

بە کۆڵێ غەم و حوزنەوە

دوایین سەفەری ڕێی پڕفەڕ و هاتت بەخێر

بڕۆ ، بڕۆ

بۆ هەمیشە چاوەکانت لێکنێ و

ئاسودە بەو بنو تێر ، تێر

تۆ جیهادی ڕێی هونەر بووی

مرۆڤێکی سادە و خاکی

ڕەنجدەر و کۆڵنەدەرێک بووی

شۆرشێک بووی لە دڵپاکی

هەر چەندە وەک کەرکوکەکەت

ستەملێکراو و مەزڵوم بووی

بەڵام گوڕگوڕ ئاسا

هەرگیز هەرگیز خامۆش نەبووی

بلێسەت گەش بوو

ورەت بەرز بوو

سەربڵندبووی ، بەچۆکدادان نەبووی ڕازی

سوارچاکی سەرزەمینی داگیرکراوم

بەورە گەنم ڕەنگەکەی

کەرکوکەکەی پایتەختەکەی گەرمیانم

شەرتە وەک تۆ

ئێمە هەموو دڵپاک بین و

جیهادی بین لە پێناوی نیشتماندا

تۆئاسا بیین

لە ڕێی ڕزگاری و

سەرکەوتنی یەکجارەکی کوردستاندا

برۆکسل / بەلجیکا

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
هەندرێن هەورامی

ئەرشیڤی بەڕێز: هەندرێن هەورامی