بەهرۆز جەعفەر : وەختى فکرو فەلسەفە نییە ، بچن دەنگ بدەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەنگ  ”  ئەرکو مافیشە .

دەنگ ئەرکو مافیشە ، هەندێ لەشارەزایان دەڵێن وەسیلەیەو ئامانجیشە ، چونکە دەقێکى بێ چەندو چونە . ئەگەر دەنگ نەدەیت مافى سیاسیت لەدەستداوەو مافى ڕەخنەگرتن و داواکاریت لەپەرلەمانى نوێدا نییە ، لەبەرئەوە هەموو هاوڵاتیەک تەمەنى لەهەژدە ساڵ بەسەرەوە بێت ، مافى خۆیەتى خانەى بەشدارى سیاسى خۆى فراوانتر بکات و ، ئیرادەى خۆى لەئەزمونێکى وەهادا تاقى بکاتەوە . کەواتە هەڵبژاردن هەمیشە بەتایبەت لەکوردستان دەرفەتێکى باش بێت ، بۆ ئەوەى خەڵکى زۆرتر ئاگادارى چەندوچونى سیاسەتەکانى حکومەت بن ، فەزاى سیاسى کۆمەڵگاش کراوەتر دەکات .

بۆیە لەخەیاڵدا دەژین ئەوانەى کە بیانەوێ پرۆسەیەکە بەساردوسڕى بەڕێوەبچێ لەدژى دەسەڵاتداران . بەپێچەوانەوە لەبەرژەوەندى دەسەڵاتدارانە . خۆ ئەگەر پرۆسەکە نەزاهەتى تەواو لەخۆ نەگرێت . ڕەنگە تاڕادەیەک ئاسایى بێت بۆ هەڵکەوتى شوێن و کاریگەرى ژینگەیى دەوروبەر لەسەر کوردستان . لەم نێوەندە گەلى کورد خاوەنى ئەزمونى دوو ساڵ حوکمڕانى و دەوڵەتدارى نیە ، تا هیچ هەڵەیەکى بەسەردا تێنەپەڕێ . بۆیە تا بەشدارى خەڵک کەمتر بێت ، بوارى تەزویرو خروقات زیاتر ئەبێت . ئەوەش بزانن ، تەنانەت ئەگەر هەموو پرۆسەى هەڵبژاردنەکە تەنها (100) کەس بەشدارى تیا بکات . شەرعیەتى هەیەو دەیدرێتێ . ئیتر بچن دەنگ بدەن ..

یەکەم ئەزمونى هەڵبژاردنى گشتى ئازادى لەساڵى 1992 دا لەبارودۆخێکى پەلەو نائارام و ئاڵۆزدا ئەنجام درا ، کە پڕبوو لەساختەکارى و هیچ لایەک ئەوە ناشارنەوە. بەواتایەکى فراوانتر ڕۆژهەڵاتیەکان بەحوکمى ژێر چەپۆکى و کەوتنە ژێرباڵى تۆتالیتاریەت و داگیرکارى ، ئەو گۆڕانە سیاسى و مێژویەى کە بەخێرایى لەژیانى سیاسیدا تێمان پەڕاند . ئەگەر نەزاهەتیش نەبوبێ پاساوى خۆى هەبووە ، بەڵام لەم کاتەدا هەڵبژاردنێکى سیاسى و چارەنوسساز چاوەڕوانى هەرێمى کوردستان و ئایندەى ناوچەکەیەو پێشبینى تەواو دەکرێت کە نەخشەى سیاسى دەسەڵاتەکان بگۆڕێت . بەشێکى بەهۆى جەورو ستەم و بێدادى یەکێتى و پارتى . بەشەکەى تریشى بەهۆى ئاستى تێگەیشتنى خەڵک و گۆڕانە سیاسیەکان و ئامادەگى هێزى نوێ .

ئێستا ئەوەى ماوە ، ئەوەیە ، بڵێین ، کاتى قسەى ئاڵۆز و بەکارهێنانى ووشەى ناو دونیاى جیهانگیریی نییە . کاتى شەرحى فکرو فەلسەفە نییە . بچن دەنگ بدەن ، ئێمە زانیومانە . دونیا بى فکر . سیاسەت بێ دیدو بۆچون و فەلسەفەو حیکمەتێک ماڵى پینەو پەڕۆیە . ئەگەرچى ئەمڕۆکە . خەڵک ئامرازەکانى بەردەمى زۆربون و زانستەکانى تر هاتن . تا ئەندازەیەکى باش جێگەیان بە فەلسەفەو ئەوانى تر لێژکردووە . بۆیە ئەم زەمەنەى ئێستا هەرێمى کوردستانى پیا تێدەپەڕێت ، زەمەنى هەڵوێست وەرگرتنە . زەمەنێکە خوازیارى حکومەت و حکومڕانییەکە خەڵک و کۆمەڵگە وەگەڕ بخات و لەو بەرخۆرییە قوتاریان بکات . بچن دەنگ بدەن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت