Xalid-Amin

خالید ره‌زا : په‌یامیک له‌ پیشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینه‌وه‌ بۆ هاوخه‌باته‌کانی دوینێ !

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هاورییان پیشمه‌رگه‌وتیکۆشه‌ره‌ دیرینه‌کان ، من وه‌ک پیشمه‌رگه‌یه‌کی دیرین ئه‌م په‌یامه‌م بۆ ئیوه‌یه ‌، بۆ ئه‌و تیکۆشه‌رانه‌ی که‌سالانیکی زۆر پیکه‌وه‌ له‌خه‌بات دا بوین دژی به‌ رژیمی به‌عسی فاشی . روم له‌ ئیوه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ یه‌کتر ده‌ناسین ، یان له‌دوره‌وه‌ ناوی یه‌کترمان بیستوه‌ ، یان له‌کاروانی خه‌بات دا بوین و ناوی یه‌کتریش مان هه‌ر نه‌بیستوه‌. دیاره‌ بۆ ئه‌و خوشک وبرایانه‌ش که‌ له‌ڕیی ئه‌م په‌یامه‌وه‌ به‌ ره‌فتارو رابردوهه‌ڵویستی ئیسته‌مان ئاشنا ده‌بن .

خه‌باتی هه‌مومان بێ جیاوازی دژ به‌رژیمیکی زاڵم وداگیرکه‌ربو . که‌ملی ڕیی خه‌باتی شاروشاخمان هه‌لبژاردوگرته‌به‌ر، که‌س نه‌یناردبوو به‌دواماندا . ئه‌وه‌عه‌شقی نیشتمان وخه‌وبینین بو به‌رزگاری وئازادی یه‌وه ‌،‌ که‌مه‌ن کیشی کردبوین  . له‌و پیناوه‌دا به‌هه‌زاران شه‌هیدوبرییندار ، زیندان وپه‌تی سیداره‌ ، که‌م ئه‌ندام و قوربانیمان دا . که‌سمان نه‌ک چاوه‌روانی پاداشت نه‌بوین به‌ڵکه‌ ژیانمان بۆ رزگاری کوردستان له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستمان بو . ئه‌وانه‌ی به‌خت یاوه‌رمان بوو زیندوین و ، هه‌زارانی ترمان شه‌هیدوکه‌م ئه‌ندام بون .

وا 21 ساڵ به‌سه‌ر یه‌که‌مین هه‌لبژاردنی کوردستان دا تیپه‌ڕی! 21 ساڵ بۆ حکمڕانی خۆماڵی زه‌مه‌نیکی زۆره ‌. ده‌سه‌لاتدارانی ولات ده‌رسوپه‌ندیان له‌ خوینی براکان ، روخانی رژیمی به‌عس و، دابه‌شکردنی هه‌ریمی کوردستان بۆ دوو میرنشین نه‌ک هه‌ر وه‌رنه‌گرتوه‌ ، به‌ڵکه‌ به‌شیوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار دریژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن و ، به‌نیازی دامه‌زراندنی سیستمیکی حکومڕانی هاوشیوه‌ی شیخه‌کانی خه‌لیج و سعودیه‌ن ! به‌داخه‌وه‌ یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان که‌وتۆته‌ ژیر کۆنترۆڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌و، ئه‌م زه‌لیل بونه‌شیان هینده‌ی تر بۆته‌ مه‌ترسی بۆ جیگیرکردنی حوکمی بنه‌ماڵه‌ .! هه‌ر بۆیه‌ به‌لای منه‌وه‌ ده‌نگ دان به‌لیستی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان ، ده‌نگدانه‌ به‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان !

بۆ پشتیوانیکردن له‌م بۆجونه‌شم ده‌مه‌ویت ئاماژه‌ به‌ یه‌که‌مین نامیلکه‌ی مام جه‌لال ( یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان بۆچی؟) بده‌م که‌ ساڵی 1975له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا نوسیویتی که‌ له‌ برگه‌یه‌کی دا ده‌ڵیت :

ئیمه‌ یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان مان بۆیه‌ دامه‌زراند ، تا جڵه‌وی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان له‌ ژیر چنگی عه‌شایه‌رو بنه‌ماڵه‌ ده‌ربهینین و ، خۆمان سه‌رکردایه‌تی بکه‌ین ! دوای 38 ساڵ و له‌غیابی مام جه‌لال دا سه‌رانی ئیسته‌ی یه‌کیتی دژ به‌ مامجه‌لال ره‌فتار ده‌که‌ن وله‌پیناوی دۆلارونه‌وت وئیمتیازدا ، پشت له‌ میژوی یه‌کیتی وخوینی شه‌هیده‌کانیان ده‌که‌ن .‌

بۆیه‌ ئه‌م مه‌ترسیانه‌ ده‌مان خاته‌وه‌ به‌ر هه‌مان به‌رپرسیاریتی خه‌باتی جاران ، به‌لام ئه‌مجاره‌یان نه‌ک له‌ڕیی چه‌ک و توندوتیژییه‌وه‌، به‌ڵکه‌ له‌ ڕیی نوکی قه‌ڵه‌میک وسندوقه‌کانی ده‌نگ دانه‌وه‌ . ئیمه‌ پیمان وایه‌ ئه‌رکی پیشمه‌رگانه‌و په‌یامه‌که‌مان کۆتایی نه‌هاتوه‌و ، ده‌بیت به‌هه‌مان نه‌فه‌سی پیشمه‌رگانه‌وه‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی دژ به‌زوڵموزۆرداری خۆماڵی دریژه‌ پێ بده‌ین .

بۆیه‌ داواتان لێ ده‌که‌م له‌پیناوی گه‌رانه‌وه‌ی شکۆ بۆ ناوی پیشمه‌رگه ‌، له‌ پیناوی ئاسوده‌کردنی گیانی شه‌هیده‌کانمان ، له‌پیناوی داهاتوی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌مان، له‌ پیناوی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ، له‌ پیناوی سه‌روه‌رکردنی یاسا ، له‌ پیناوی دامه‌زراندنی سپایه‌کی یه‌کگرتوی نیشتمانی ، له‌ پیناوی دامه‌زراندنی حکومه‌تی هاولاتی له‌ شوینی حکومه‌تی ئه‌ندامانی حیزب و بنه‌ماڵه‌، له‌ پیناوی ده‌سه‌لاتیکی نوێ وه‌ک ئیمه‌ ده‌نگ ومتمانه‌ی خۆتان بده‌ن به‌ لیستی 117 ی بزوتنه‌وه‌ ی گۆران .

[gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=GgqzCBKryzs” width=”400″ height=”250″]

هاوڕیتان

خالید ره‌زا

پارتیزان وپیشمه‌رگه‌ی دیرین

به‌رپرسی شانه‌چه‌کداره‌کانی شاڵاوبۆ ڕاپه‌رین

سه‌رپه‌رشتیاری راپه‌رینی سلیمانی

نوسه‌ری بروسکه‌ی راپه‌رینی سلیمانی:

له‌ زمناکۆ وه‌ بۆ ئازاد 1760 براده‌ران ئاگادار بکه‌ره‌وه‌ 7 ی مانگ زه‌ماوه‌ند بکه‌ن.

ئیسته‌ دانیشتوی ولاتی هۆڵه‌ندا

هه‌لسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران

16-9-2013