kejall-Nuri-1

کەژال نوری : عەمرت نەمێنی کەژال نوری کە ئەوەندە چالاکوانێکی ستۆک و نەزۆکیت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کەژال نوری  نوسەر و شاعیر و چالاکوانی مەدەنی لە سایتەکەی خۆی لە فەیسبووک  ، وێنەیەکی کارەساتباری دەریاچەی دەربەندیخانی داناوەو کۆمێنتێکی کورتی نوسییوە  لەسەری ، لەو کۆمێنتەدا بەخۆی دەڵێت عومرت نەمێنیت و چالاکوانێکی ستۆک و نەزۆکیت  . ئەمەی لای خوارەوە تەواوی کۆمێنتەکەی کەژاڵ نورییە …

بەرچاوی پارتی یەکان . کەدلیان زۆر زۆر خۆشە بەبردنەوەی حیزبەکەیان ،،،،،،،،

بۆ بەرچاوی یەکێتی یەکان کە ئەوەتای هەن ناشەفاف و ناراستگۆ سیاسەتیان لەو ولاتەدا کردووە و ئیستا توشی شۆک بون بەدۆراندنەکەیان ،،،،،،،،،

بۆ بەرچاوی ئیسلامی سیاسی هاوردە ،،،،،،،،،،،

بۆ بەرچاوی بزوتنەوەی گۆران ، تکایە با کەی ئێن ئێن شاشە زەبەلاحەکە ئەمەی لەبیر نەچێت و بەردوام گۆشەیەکی لە بەرنامەکانی خۆیدا بداتێ ،،،،،،،

بۆ بەرچاوی خەلکی کوردستان ، تکایە ئائەمەتان لە بیر نەچیت و رازی مەبن بە دەسەلاتی سیاسی و حوکمی حیزبە پۆست خیلەکی یەکانی کوردستان

بۆ بەرچاوی کەس وکارەکەم ، دلم لاتانە ئازیزانم کە ئەم ئاوە سەرجاوەی ئاوی خواردنەوەتانە ،،،،،،،

بۆ بەرچاوی خۆم ، عەمرت نەمێنی کەژال نوری کە ئەوەندە چالاکوانیکی ستۆکی نەزۆکیت و تەنانەت ناتوانیت زەهراوی بونی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخانی مەلبەندەکەی لەدایک بونت بکەیت بە قەزییەکی گەورەو هەولی ئەوەی بەیت بەهەموولایەکی دنیاو ئەوروپای بناسێنی ،،،،،

بۆ دایکم و خوشکەکانم ، یاخوا منتان کوێر بێت بۆ ئەو ئاوەی ئەیخۆنەوە !

deyaçey Derbendixan

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت