Gundi-Allmani

بەهرۆز جەعفەر : فەزاحەتى گەورەى گوندى ئەڵمانى ئاشکرابو .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نوسەرو ڕۆژنامەنووسی بێلایەن ” بەهرۆز جەعفەر” لەمیانەى وتارێکیدا بەناونیشانى ” ئەخلاق و گوندى ئەڵمانى”، بەڕوونى باس لەفێڵ و کارە نایاساییەکانى چاڤى لاند و گوندى ئەڵمانى یەک و دوو دەکات.جگەلەوەى لەهەریەک شووققەیەک (11) دەفتەر خێر وەردەگرن،بۆهەریەکەکیش (40) دەفتەرو بەشێ زۆرى خانوەکانیش بۆ کەسە دەستڕۆیشتوەکان و حاکمەکان و وەبەرهێنانە .

دەقى وتارەکە :

ئەخلاق و گوندى ئەڵمانى .

بەهرۆز جەعفەر

لاى مارکس ، سەرمایەداریی ،هەموو ڕەگەزەکانى لەناوبردنى خۆى لەخۆیدا،هەڵگرتووە . ئەمڕۆ مرۆڤەکان وەک مارکس وتەنى هەست بەو بۆشاییە دەکەن کە لەنێوان ئەوان و خاوەندارێتى ئامرازەکانى بەرهەمهێناندا هەیەو لەگەڵ پێشکەوتنى تەکنەلۆژیاشدا ئەو نامۆبونە گەورەترو کاریگەرتر دەبێت ، ئەو قەیرانە گەردونیەش لەهەمان ئەو دەرگایەوە هاتە ژوور کە مارکس بەووردى باسی لێوەکرد کە قەیرانى بەکاربردن و قەرز و مایەپوچبونى بانکەکانە،کەبە ئیفلاسی بانکى لیمان برازەرى زەبەلاح دەستى پێکردو،نازانرێت بەچى کۆتایی دێت . لەم چوارچێوەیەشدا،مرۆڤى کورد بە دیوە ئەهریمەنیەکەیدا گەیووەتەئاستێک : نە سیستەمێکى بانکى و بۆرساتى ڕێک و پێکى نییە تا هەرەسی پێ بێت . سەرمایەدارێکى نیشتمانیی نییە ، وەک ئەوانەى ئەوروپا کە لەپشت دروستکردنى دەوڵەتى نەتەوەییەوەن ،سەربارى ئاڵۆزیی ژیان ، نەوەیەک دروست بووە : یەکەم : خاڵى لەویژدان و ئەخلاقى کوردەواریی، دووەم : خەڵکێلێکى عەوام بەرهەمهێنراون ، کە بەردەوام لەئێستادا بژین، ئێستایەک کە لەچوارچێوەى چەندین سەرمایەدارى چاوچنۆکدا، جیاوازییە چینایەتییەکان باش باش هەستى پێدەکرێت . بالاى خوارەوە ئاماژە بە چەندین کارى نایاسایی و فێڵى گەورەى گوندى ئەڵمانى لەسلێمانى بکەین :

یەکەم: گوندى ئەڵمانى یەک و دوو،مەترى بە بە (75) سەنت، لەحکومەت کڕاوە،لەئێستادا، یەک شووققەى (140 م) دەدەن بە (165000) واتە (16،5) شانزە دەفتەرو نیو،سەیر بکە،هیچ مەترێک شووققە لە (350$) زیاترى تێ ناچێت،(140 ×350) یەکسانە بە (50000) واتە شووققەیەک پەنجا هەزار دۆلار یان (5) دەفتەرى تێ ئەچێت، ئەمان ئەیدەن بە (16،5). !!. کەوابێت بۆیەک شووققە لە باڵەخانەیەکى گەورە،لەقاتى (7،8) تەنها (11،5) یانزە دەفتەرو نیو، خێر وەردەگرن ..

دووەم: ئەم پرۆژەیە،کە بۆ وەبەرهێنان نێرراوە،تیایدا نوسراوە ،(60%) ى سەوزاییە،کەچى (20%) کردووە بە سەوزایی .یانى گوندى ئەڵمانى (1،2) ش پێکەوە ڕێژەى سەوزاییان لە (20%) تێ ناپەڕێت ؟..لەمەش سەیرتر گوندى ئەڵمانى (دوو)، لەسەوزایی گوندى ئەڵمانى (یەک) دا،دروستکراوە .

سێهەم : لەناو گوندى ئەڵمانى دا، لەماستەرپلانەکەدا، زەوى تەرخانکراوە بۆ ( باخچەى ساوایان + خوێندنگە) .کە دەبوایە حکومى بن بەپێی یاسا،کەچى ئێستا بووە بە باخچەى ساوایانى تایبەت ،هەموو مانگێک هەر مناڵێک دەبێت زیاتر لە (100$) بدات .ئەمە بێجگە لەوەى ئەوانەى ئەم شووققەو یەکانە دەکڕن، وەک کرێچى نالیا وان، بەئارەزووى خۆیان پارەى ئاوو گەرمى و ساردى و کارەبایان لێوەردەگرن !.

چوارەم : ئینجا بابزانین کێن ئەوانەى لە گوندى ئەڵمانى دادەنیشن،بەشێوەیەکى گشتى بریتین لەمانەى خوارەوە :

– حاکمەکان ،خانوى حاکمەکان لە گوندى ئەڵمانى ،بەناوبانگن ،ئەمانە بۆئەوە خانویان بۆ کراوە تا لەمەحکەمە کەیسەکانى گوندى ئەڵمانى و کۆمپانیاى نالیا ببەنەوە .

– دەستڕۆیشتووەکانى شارەوانى .

– دەستڕۆیشتووەکانى دەستەى وەبەرهێنان .

– ژمارەیەک دەوڵەمەندى سات و سەوداکەرو،خانویەکى عومەر فەتاح کە (1000) مەتریە،بایی زیاتر لە (150) دەفتەر دۆلارە، واتە (یەک ملیۆن و نیو دۆلار).ئەم خانووە خۆى تیا دانانیشێ و چۆڵە،چاوەڕێدەکات تاوەکو ئۆفیسەکەى لاى بازاڕى زارا،تاپۆ بکات لەسەرخۆى ،بێجگە لەخانوەکەى گردى ئەندازیاران،ئەوسا بچێتە گوندى ئەڵمانى..

– هەروەها ماڵى حاکم قادر،کە پێشوتر لە لاى مەکتەبى فریشتەى کچان بوو،دیسان رووبەرى هەردوو خانوەکەى (1000) مەترە.ئینجا ماڵى کۆمەڵێک بەرپرسی پارتى و سکرتێرى ڕێکخراوەکان .

پێنجەم : یەکە بەچەنە ؟. وەک ووتمان شووققە دەستى دوو بە (17) دەفتەر هەیە،لەقاتى سێ و چوارەکان، دیارە نالیا تائێستا بەهەزاران شووققەى دروستکردووە .!. تازەکانیش هەیە بە (16) دەفتەر و (80%) پارەى پێشەکیش دەبێت بدەیت. ئینجا خانوى (200) مەترى بە (400000) چوارسەد هەزار دۆلار،یانى (40) دەفتەرو،هى (370) مەترى لەگوندى ئەڵمانى (3) بە (800000) هەشت سەد هەزار دۆلار،واتە (80) دەفتەر دۆلار، ماهر حەسەنیش بە (1) دەفتەر ڕیکلام ئەکاو، ئەڵێت : ڕاکە،فریاکەوە،بالەدەستت نەچێ دوایی لەدەستى دوو بە دووهێندە دەیکڕیتەوە، یەعنى بە (160) دەفتەر.

تو ویژدانتان، ئەمە ئەخلاقى کوردە، لەم ماوەیە سیاستەمەدارى بەڕەگەز لوبنانى (فواد عەجمى) م ،بینى، لەشەستەکانەوە،لەئەمریکا ئەژى،ئەکادیمیەکانى ئەوێی خوێندووە،ئەم کابرایە ڕاوێژکارى بەرپرسە باڵاکانى ئەمریکابووەو،قەناعەتى بە بوش کردبو،کە عێراق داگیر بکات،دواى قسەکانى دواتر (هەردوو چاوم پڕبو لەفرمێسک).بەوەى کورد ئەگەر بتوانێت تەنها (4) کەس لەناو ئەمریکادا وەک فواد عەجمى زەرع بکات، دەتوانێ تەحەکوم بەسیاسەتى ئەوانەوە بکات،کورد خەریکى چى یە ؟.گوندى ئەڵمانى لوتکەى بێ ئیتیکى بێ ڕەوشتى کوردمان پێنیشان ئەدات،ئاخر ئەڵەمانەکان ئەچوون کیمیایی و گازى خەردەلیان ئەفرۆشت بەعێراق،تا بەسەر کورددا بیبارێنێ ،لەبرى شەکواکردن لە دادگاى دەولى لەسەریان، دەچین گوندى ئەڵمانى کۆپى دەکەینە سەر کوردستان .!..

• سەر چاڤى لاند !

لەئێستادا، بەهەموو شێوەیەک فرۆشتنى پشک (ئەو پشکانەى ریکلامى بۆئەکا) نا قانونییە،بۆ ؟.

یەکەم: کاتێک کە تۆ پشک دەفرۆشی،دەبێت بڵێی بڕى پارە یان سەرمایەى گەورەکردنى پرۆژەکە چەندە ؟.بە خەڵکیش و بە وەزارەتى دارایی و وەبەرهێنیشى نەوتووە .

دووەم : لەبۆرسەى عێراقدا،زیاتر لە (300) کۆمپانیاى گەورەى وەکو ( ئاسیا ،کۆڕەک ،زەین ،بانکەکان ، کارگەکان ….هتد.هەیە و کڕین و فرۆشتن بە پشکەکانیان دەکرێت ،کەچى چاڤى لاند نییە !.واتە ئەو کۆمپانیایەى پشکدار بێت، دەبێت ئەندام بێت لەو بۆرسەیە،چاڤى لاند نییەتى، کەواتە : فێڵە .

سێهەم : لەهیچ شوێنێکى فەرمى ،کڕین و فرۆشتن بەم پشکەوە ناکرێت ،کەئەمەش دیسان پێچەوانەى قانونە.

چوارەم : لەناو غاباتدا کابینەى دروستکردووە !.ئەمەیان (بەپێی ڕاپۆرتى دیوانى چاودێریی دارایی).کە پێچەوانەى یاسایە.

پێنجەم : ئەرێ ئەو پشک یان سەهمانە،هى پرۆژەکەى پێشوتر نین،کە نەفرۆشراون، ئێستا هەڵڵاى بۆ دەکەن .ئەمە تاوان و ناقانونیشە .

شەشەم : کە ڕیکلام ئەکا، ئەبێت پێمان بڵێ : نرخى پشک بە چەنە ؟.کەنایڵێت ،کەواتە : فێڵە .بۆ باسی ناکا .

حەوتەم : لەهەمووى سەیرتر، لەسەرەتاى فرۆشتنى پشکەکاندا،ئەوپرۆژانەى کەبڕیاربو ،ئەنجام بدرێت ،لەکەتەلۆکەکەدا دانراوە، بۆنمونە،ئەڵێت : (110) ملیۆن دۆلار،خەرج ئەکەم، لەم پرۆژەیەدا،بۆدروستکردنى بۆنمونە : (20) پرۆژەى گەورە،لەناو چاڤى لاند ،یەکێک لەوانە تاوەرێکى (35م) یە.لەسەرشاخى ئەزمەڕ .تاوەرەکەش دروست نەکراوە، پارەکەشی خوراوە ،ئێستا دەیەوێ بەپارەى ئەم پشکانە دروستى بکات، کەڕیکلامى بۆ ئەکات .

* تەلەفزیۆنى ئێن ئاڕتى چۆنە .؟

جارێ،پێش هەموو شتێک دانانى تەلەفزیۆن لەناو پرۆژەى نیشتەجێبوندا،پێچەوانەى هەموو یاسایەکى نێودەوڵەتى یە،کەچى بەهاوکارى لەگەڵ دەزگاى وەبەرهێنان ڕێککەوتون و ئەم تەلەفزیۆنەیان داناوە .واوەتر لەوەش ناوبەناو دەڵێن : بۆیە هێرش دەکرێتە سەر نالیا چونکە بێوێنەیەو بەرپرسەکان شەریک ناکاتەوەو ڕاستییەکان ئەڵێت و….هتد.دەبێت فێرى ڕاستى تان بکەین..

ئێمە لەئایندەیەکدا، ووردتر دێینە سەر کەناڵى ئێن ئاڕتى،ئەوە نەبێت لێرە (2) خاڵى گرنگ هەیە بۆ زانین :

یەکەم: ئەم تەلەفزیۆنە، بۆ خەساندنى تاکى کورد، لەپێش هەمویانەوە ژمارەیەک مامۆستاى زانکۆ و میدیاى ئەهلى و ڕۆشنبیرى بێهەڵوێست،دانراوە ،تەماشاشی بکەن: سەروچاوەکانى ئەوان دەی دوێنن ؟.

دووەم : بەپێی قاعیدە ، کەناڵێکى ڕاگەیاندن ، ڕۆڵى هەزار کەسی چەکدار دەبینێت ، بۆ پاسەوانى کردنى پرۆژەکانت ، کەسێک و کۆمپانیایەک، ئەوانەى سەرەوە مشتێک بێت لەخەروارى،چۆن شورەیی ناکا باسیی هەژاران و قووتى خەڵک و ئازادیی و … ئەم شتە وەهمیانە بکات . لەهەموو وڵاتە پێشکەوتووەکانى دونیا،سەرمایەدارەکان لەپشت سیاسییەکانەوەن،کەچى لەکوردستان،سیاسییەکان لەپشت سەرمایەدارەکانەوەن .