taqenawae-hawler

محەمەد ئەحمەد : نا ئارامی ناوچە دابڕاوەکان ، نائارامی کوردستانە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ناوچە دابڕاوەکانی لەتبوو لە حکومەتی هەرێمی کورستان ماوەیەکە بەرقەرار نەبوونی ئەمنییەکی یەکجار زۆر بە خۆیەوە دەبینیت و بەتایبەتی شارۆچکەی دووز خورماتوو کە ئەتوانرێت بوترێت رۆژانە تەقینەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت و رۆلەکانی شەهید و بریندار دەکرێت ، ماوەیەکە خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن کە باری ئەمنی شار و شارۆچکەکانیان ببپارێزیت و چیتر نەهڵین رۆلەکانیان بکوژرێت ، بەڵام کەس بەهانایەنەوە نەهاتووە و ئێستایش رۆژانە تەقینەوەکان بوونیان هەیە .

هەوڵیر کە باوەشی خۆی بۆ سەرجەم کورد و عەرەبی عێراق کردۆتەوە و بە هێلانە ئارامەکەی عێراق هەژمار دەکرێت ، ئەمڕۆ لە پاش شەش ساڵ دووبارە زینجیرە تەقینەوەیەک لەبەردەم ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ رویدا و تێدا بە ووتەی وەزیری تەندروستی تاکو ئێستا 6 شەهید 62 بریندار هەیە .

بووتەی دانیشتوانی ناوچە دابڕاوەکان ، ئەوان پێشتر داوایان لە هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم کردوە تا ناوچەکەیان ئارام بکەن و چیتر توندو تیژی لێ روونەدات ، چونکە ناوچەدابڕاوەکان دەروازەیەکە بۆ هەرێمی کوردستان و نائارام بوون و جێگیربوونی تیرۆریستان لەم ناوچانە نائارامبوونی هەرێمی کوردستانیشە .

لە کۆتاییدا داواکارم لە خوای گەورە کوردستانی خۆشەویستمان بۆ بپارێزێت و چیتر خوێن لە پەنجەی هیچ رۆڵەیەکی کورد نەیەت .