دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : رۆڵی زانکۆ له‌ئابوریدا چیه‌؟ .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

هه‌میشه‌ ئایدیا ، زانین و زانست‌و به‌کارهێنانیان له‌ زه‌مینه‌ی راستیدا له‌ فۆرمی ته‌کنه‌لۆجیادا رۆڵی گرنگی هه‌بوه‌و هه‌یه‌و ده‌بێ له‌ پێشکه‌وتنی ئابوری و کایه‌کانی تری ژیانا .

بۆ نمونه‌ بیرکردنه‌وه‌و ئایدیای دروستکردنی گاسن ، داس ، ته‌ورو سه‌ره‌تایی ترین ئامێر بۆ به‌کارهێنانی له‌بواری کارو به‌رهه‌مدا بۆ کاتی خۆی ته‌کنۆلۆجیای جۆری بوه‌ بۆ ئاسان کردنی کارو زیادکردنی به‌رهه‌م ، به‌هه‌مان جۆر ئاشی ئاو تا ئه‌گاته‌ ده‌ستکردنی به‌له‌می ساده‌و ئامێری ئاگر دروستکردن و خۆراک و جلوبه‌رگ .

له‌ سه‌ده‌ی پانزه‌وه‌و ده‌رکه‌وتنی زانکۆکان به‌شێوه‌یه‌کی دیارو کارا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی دیارده‌ سروشتیه‌کان و ژیان و په‌ره‌سه‌ندنی زانسته‌کانی فیزیا، ماتماتیک، کیمیا ، روه‌ک‌و بایۆلۆجی و پزیشکی بوه‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی جۆری له‌ ئامێره‌کان‌و به‌کارهێنانیان له‌ بواری ئه‌ستێره‌ناسیه‌وه‌ بگره‌ تا ئه‌گاته‌ ئامێری چاویلکه‌و میکانیکی‌و ده‌رمان و له ‌گه‌لێ بواری جۆراوجۆرا .

به‌ هه‌مان جۆر هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ به‌کاریان ئه‌هێنین زاده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئایدیان که‌ دوا جۆر له‌ بواری ته‌کنه‌لۆجیادا به‌کارهاتن بۆ ئه‌و هه‌موو ئامێرانه‌ی رۆژانه‌ به‌کاریان ئه‌هێنین له‌ بواری په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه‌و پزیشکی و خۆراک و هه‌موو بواره‌کانی تری پێویستی ژیان .

ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ئه‌کات کاتێ زانکۆ یان هه‌ر شوێنێکی تر هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ئایدیاو پێویستیانه‌ بکات که‌ کۆمه‌ڵ و بواره‌کانی ئابوری و ژیان پێویستیان پێیه‌و‌ ئه‌مجار ئه‌م زانسته‌ که‌ بهشێوه‌ی ( کامن ) هه‌یه‌ بگۆڕێ بۆ حاڵی ( جوڵه ‌) له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌کانی (ته‌کنه‌لۆجیا ) یان رێگه‌و رێبازی تازه‌ی بواره‌کانی ژیان، ئه‌وا ئه‌توانرێ که‌ بوترێت زانکۆ رۆڵی خۆی بینیوه‌و هه‌رکاتێ ئه‌مه‌ نه‌کرا واته‌ زانکۆ رۆڵی نه‌بینیوه‌ وه‌کو زۆر له‌ زانکۆکانی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م .

بۆ نمونه‌ ته‌نها له‌وڵاتانی ئیسلامی زیاتر له‌ 500 زانکۆ هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌کو پێویست نه‌یان توانیوه‌ رۆڵ ببینن له‌ پێشکه‌وتنی ئابوری‌و ژیان . ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ئه‌م پرسیاره‌ دروست ئه‌کات بۆچی زانکۆکان رۆڵیان نیه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تی داهاتومانه‌و هیوادارم که‌سانی تریش به‌شداری بکه‌ن له‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا له‌ هه‌ر شوێنێ .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
دکتۆر محەمەد گەناویی

About دکتۆر محەمەد گەناویی