دکتۆر کەمال میراودەلی : چیرۆکی کچێک لەشاری ….. ? .

بوو بە عەتار لە کٶلان و کۆچەی شار عەتری فرۆشت لێیان نەکڕی گوڵی فرۆشت لێیان نەکڕی دڵی فرۆشت لێیان نەکڕی فرمیسکی فرۆشت لێیان نەکڕی هەناسەو هەنیسکی فرۆشت لێیان نەکڕی خۆشترین […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

بوو بە عەتار

لە کٶلان و کۆچەی شار

عەتری فرۆشت لێیان نەکڕی

گوڵی فرۆشت لێیان نەکڕی

دڵی فرۆشت لێیان نەکڕی

فرمیسکی فرۆشت لێیان نەکڕی

هەناسەو هەنیسکی فرۆشت لێیان نەکڕی

خۆشترین گۆرانی دنیای وت

دەستڕەنگینی خۆی نیشان دان

دەیان وێنەو هۆنراوەی جوان

لێیان نەکڕی

 

ئەو رۆژە ئاخری وتی

لەمرۆ بەدواوە لەشم دەفرۆشم

هەزار چەقۆ

دەوریان دا

بوون بە موشتەری

تا دوا ئێسقانیان

لێ کڕی .

 

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی