سەلام سەعید مەولود : شار .

دوێنێ شار کۆڵانەکانی تەنگە بەر ماڵەکانی پشت کۆم بوو بەڵام کەزیەکان تەرو چاوەکان کل رێژو سونگەی گوێسوانەکان پر ریحانە شەدەلارێ گوزەریەکرد سەد چاوی حەز بۆ تەماشا سەیری ئەکرد   ئەمرۆ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دوێنێ شار

کۆڵانەکانی تەنگە بەر

ماڵەکانی پشت کۆم بوو

بەڵام

کەزیەکان تەرو

چاوەکان کل رێژو

سونگەی گوێسوانەکان

پر ریحانە

شەدەلارێ گوزەریەکرد

سەد چاوی حەز بۆ تەماشا

سەیری ئەکرد

 

ئەمرۆ شار

لەدوێنێ جوانتر

کۆڵانەکان فراوان تر

بەژنەکان پر سونبلی ماچ

شۆستەکان عەتر رێژن

چمکی تەنورە هەڵ دە کشێ

ویژدان مردو ماچەکانمان

سەر ئەبرێ

 

کولەکان هێرش ئەکەن

دوێنێ

کێڵگەیەکی سەوزیان سوتان

ئەمرۆ ئاسمانێك

پر لەوشە ئە خنکێنن

شۆستەکان رەنگی مردوو

دەگوێزنەوە

عیشق دەکوژن

چارشێو لەروی باخچە ئەدەن

کەناریەکان بێدەنگ ئەکەن

سەیرە گوڵم

هەتا ئیستا

تۆی رەنگاڵ ئاگر ئەدەن

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
سەلام سەعید

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام سەعید