هەندرێن هەورامی : ماچ .

نە شکاندنی پەیکەری عشق و ئەڤین نە دادگا نە بڕینەوەی سزای پارە نەهەڕەشە نە قسە و قسەڵۆکی ئەم و ئەو سودیان هیچ نییە ئەم جارە نەک ناترسین بەڵکو ئاوێتەی یەک […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

نە شکاندنی

پەیکەری عشق و ئەڤین

نە دادگا

نە بڕینەوەی سزای پارە

نەهەڕەشە

نە قسە و قسەڵۆکی ئەم و ئەو

سودیان هیچ نییە ئەم جارە

نەک ناترسین

بەڵکو ئاوێتەی یەک دەبین

بە هەستێکی

پڕ لە عشق و ئەڤینەوە

بەرە و ئامانج

یەک لە ئامێزی ئەوی دی

بە تاسەوە

دەکەین ماچ

 

گوند بەدەر و

شاربەدەر و

وڵات ، وڵات بەدەرمان بکەن

بمانکوژن

لەت لەتمان کەن

باکمان نییە

هەر سورین و

بوێرانە

هەر دەکەین ماچ

 

ڕوگەومان

ئەڤین و خۆشەویستییە

لە پێناوی ماچ و ئامانج

لەلامان قەد گرنگ نییە

چەندیان بوێ

پێیان دەدەین باج و خەراج

بەلام هەرگیز وازناهێنین

لێو لەسەر لێو

بە ئاشکرا و

ڕۆژی ڕوناک

دەست لەملان

هەر دەکەین ماچ

 

گەر بێت و

دونیا لۆمە کات

مەزڵومانە

مەسیح ئاسا

بماندەن لە خاچ

باش بزانن

پێداگریین

هەتا دەمرین

پاشگەز نابین

هەر دەکەین ماچ

 

بە ماچ

خۆشەویستی و ئەڤین

پیرۆز دەکەین

ڕق و کینە

لەناو دەدەین

لە هەر کوێ بین

ئەمجارەیان

لەبەر چاوی هەر هەمووان

تیکەڵ دەکەین

جووتە لێوان

لە بری سەرجەم عاشقان

بەبێ شەرم و

سەربەرزانە

دەکەینە سەرمان

تاجی ماچ

برۆکسل/ بەلجیکا

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
هەندرێن هەورامی

ئەرشیڤی بەڕێز: هەندرێن هەورامی