Rojname

بەهرۆز جەحفەر : (7) مانگە میدیاى ئەهلیم نەخوێندۆتەوە ، بێ زانیاریش نیم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

  دواى ئەوەى ڕۆژنامەى هاوڵاتى بەتایبەت لەدواى نەمانى کاک کەمال ڕەئوف لەوێ ، بابەتەکانى ئێمەیان سانسۆر کرد ، منیش بڕیارمدا ئیتر بەیەکجاریی میدیاى ئەهلى نەخوێنمەوە ، لەبەر دوو هۆکارى زۆر سادە :

یەکەم : خەڵکێک دەکەن بەتەیارەو هەتا بتوانن فووى تێ ئەکەن ، لەکاتێکدا نەکەرکوکى ڕزگارکردووەو نەگەندەڵیشى بنبڕکردووەو ، نەلەدەسەڵاتى سیاسیش یاخى بووەو بچێتە ئەوشاخە .!. ئەتوانم بڵێم میدیاى ئەهلى بەقەد پارتى تاوانى کردووە ، لە دەرنەکەوتنى بیرى نوێ و ڕاى ئازاد و دەنگى ئازاو ئازاددا .

دووەم : لەدەستدانى سەربەخۆیی ، بەڕێژەیەکى باش ، ڕەنگە پێویست نەکات لەبەر بارى ئەخلاقى و هاوڕێیەتیم لەگەڵ زۆرێکیان ، بەڵگە بڵاوبکەمەوە . وەلێ خوێنەرى ئاسایش دەزانێت هەریکەیان ئاودەکاتە ئاشى کێوە .

یەکێک لەئیشەگەورەکانى میدیا ، گەیاندنى زانیارى ڕاست و دروستە ، من (8) مانگە ئەم جۆرە میدیایەم نەبینیووەو ، بێ زانیاریش نیم ، خواو خەڵکى کوردستان شاهیدن . سەربارى ئەوەى سەرقاڵى خەڵەفاندن و هەندێ شەڕە چەلەحانێن ، کەمرۆڤ سەیریان ئەکات ، تێدەگا ئەمانە بابەتى ڕۆژن . خەڵک سەرقاڵ دەکەن بەشتى زۆر لاوەکییەوەو ، لەولاشەوە ، هەموو پرسە ستراتیجیەکان لەبیرچونەتەوە .