Aso-Shéx-Nwri

ئاسۆ شێخ نوری : شكست لێره‌وه‌ ده‌ستی پێكرد .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

زۆرێك له‌ هه‌ڤاڵان هۆكاری شكستی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ڕێكه‌وتنی 30/6 له‌ نیوان یه‌كێتی و پارتیدا .

به‌ڵام من پێم وایه‌ هۆكاره‌كان زۆر له‌وه‌ زیاتر و دێرینترن ، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ڕازی بوو به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت ئه‌وا به‌پێی قسه‌كانی كاك ئه‌رسه‌لان بایز ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕازی بوه‌ به‌ ولایه‌تێكی نوێی چوار ساڵی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كیتره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 2009 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ساڵی 2010 ڕێكه‌وتنی 6/30 نه‌كرابوو!

به‌ڕای من سه‌ره‌تای گلۆربونه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و نوشستی و هه‌ڵوه‌رینی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ :

1.ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پرنسیپ و بنه‌ما حزبیی و ڕێكخراوه‌ییانه‌ بو كه‌ له‌سه‌ری دامه‌زرابوو ،

2. ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و تایبه‌تیه‌كان خرانه‌ سه‌روی به‌رپه‌وه‌ندی یه‌كێتیه‌وه‌ ، هێنده‌ خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تیمان بوین نیو هێنده‌ ئاگامان له‌ یه‌كێتی نه‌بوه‌ .

3. ئه‌و كاته‌ی كه‌ محسوبیه‌ت و ده‌سته‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌ری و خزم خزمێنه‌ جێگای به‌ بنه‌ما رێكخراوه‌یه‌كان له‌ق كرد .

4. ئه‌و كاته‌ی له‌ بری محاسه‌به‌و لێپرسینه‌وه‌ به‌ چه‌پڵه‌ رێزان پیشوازی له‌ فایلداره‌كان كرا .

بۆ تێگه‌یشتن له‌م نوشستیه‌ی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توشی هات ده‌بێت بگه‌ڕیینه‌وه‌ بۆ چه‌ندین ساڵی ڕابردوو ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌مڕۆ هۆكاری هه‌ڵه‌یه‌كی له‌ناكاو و كتوپر نه‌بوه‌ به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ زۆر به‌ وردی و ژیرانه‌ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌رس و په‌ند له‌ هه‌ڵه‌كان وه‌ربگرین و به‌رنامه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ دابڕێژین .

 

سەرچاوە / بەشی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  فەیسبوک .