Sebah-Ali-Qareman-1

سەباح عەلی قارەمان : شاڵا پارتی بومایە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تۆ بڵێیت ئەم سەر وتارەی ئێمە پێچەوانەی خواستی کاک سەباح عەلی قارەمان بێت  . کاک سەباح عەلی قارەمان لەبەشی  خۆی لە  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  نوسیویەتی  ”  زۆر سوپاس بۆتۆ خودايه‌ به‌س نيه‌ پارتى نه‌بووم ” دیارە کاک سەباح دڵخۆشە بەوەی کەپارتی نەبووەو  وەک هەر پارتییەک  وەک خۆی دەڵێت : نەهاتووە ببێتە کۆیلەی حیزب و بنەماڵەی بارزانی  . بابزانین کاک سەباح هەڵسوڕاوی  بزوتنەوەی گۆڕان و  ڕۆژنامەنوس ، چی لەسەر بەشی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیووە ..

زۆر سوپاس بۆتۆ خودايه‌ به‌س نيه‌ پارتى نه‌بووم

خۆ ئه‌گه‌ر خودا نه‌خواسته‌ پارتي بوومايه‌، ئه‌بوايه‌ منيش كڵاو جامانه‌يه‌كى سورم له‌سه‌ر بكردايه‌ و له‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى وێنه‌يه‌كم بگرتايه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌مدا وێنه‌ى مه‌لا مسته‌فا به‌ گه‌وره‌ى هه‌ڵواسياييه‌ و وێنه‌ى مه‌سعود بارزانيم له‌ به‌ر هه‌يوانه‌كه‌ هه‌ڵواسياييه‌ و وێنه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌ نێو ئاوده‌سه‌كه‌مان هه‌ڵواسياييه‌ و وێنه‌ى نێچيرڤان بارزانى له‌ حه‌مامه‌كه‌ماندا هه‌ڵبواسياييه‌ و وێنه‌ى ئيدريس بارزانى له‌ ژورى نوستن هه‌ڵواسيايه‌، ئه‌بوايه‌ وێنه‌يه‌كيشم له‌ گه‌ڵ بابۆ و مه‌نسورو  مه‌سرور و نێچيرڤان و كوڕكه‌ى نێچير و مه‌سرور و مه‌نسور وبگرتايه‌ وه‌ك كۆيله‌يه‌ك وێنه‌كانيشيان له‌ فه‌يسبووك بڵاوبكردايه‌ته‌وه‌ و بمنوسياييه‌ خۆم و ئه‌م سه‌ركرده‌ خاكيانه‌ .

ئه‌بوايه‌ خه‌ڵكم كۆبكردايه‌ته‌وه‌ ده‌نگى خه‌ڵكم ته‌زوير بكردايه‌ و له‌ برى مردوكان ده‌نگم بدايه‌ و هه‌ر كه‌سيش رێگرى بكردايه‌ له‌ به‌رده‌مان وه‌ك كورى كابراى يه‌كێتى ته‌ختمان كردايه‌ و سه‌رپه‌رشتى گروپێكى پاراستن بكردايه‌ ب…ه‌ جلى مه‌ده‌نيه‌وه‌ باره‌گاى حيزبه‌كان بسوتاندايه‌ .

ئه‌بوايه‌ سه‌رده‌شته‌كانم بفراندايه‌ و تيرۆرم بكردايه‌ و دواتر بشموتايه‌ ده‌ستى له‌گه‌ڵ تيرۆريستان تێكه‌ڵ كردوه‌. ئه‌گه‌ر خودا نه‌خواسته‌ پارتى بوايه‌م، ئه‌بوايه‌ قوتابى زانكۆم كه‌ر كردايه‌ و بيانم بردايه‌ بۆ سه‌ر گۆڕى مه‌لا مسته‌فا بارزانى، ئه‌بوايه‌ سه‌رۆكى زانكۆ و مامۆستاى زانكۆ هه‌مووى هه‌ڵقه‌ له‌گوێى و من و پاراستن بوايه‌ن و چيم پێ بگوتنايه‌ ده‌ست به‌جێ جێبه‌جێ بكردايه‌ بۆم. ئه‌بوايه‌ ئمرى دادگام بخستايه‌ته‌ ژێر پێكانمه‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ى دادوه‌ه‌ره‌كان كۆيله‌ى پارتيمانن و هه‌شيانه‌ كار بۆ پاراستن ده‌كات و جاسوسى به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كات. ئه‌بوايه‌ رۆشنبيره‌كان و رۆژنامه‌نوسه‌كان من به‌ پاره‌ زۆربه‌يانم بكڕيايه‌ و ئه‌وانيش له‌ نوسينه‌كانياندا بيان گوتايه‌ بارزانى فه‌يله‌سوفه‌ و نێچيرڤان بارزانيش پياوى ده‌وڵه‌ته‌! ئاى خودايه‌ زۆر سوپاس كه‌ پارتى نيم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پارتى بوايه‌م ئه‌بوايه‌ مل شۆڕ و چڵكاوخۆر و كاسه‌ لێسى به‌رده‌م ماڵى بارزانى وڵاتفرۆش و خيانه‌تكار بومايه ‌.

 

سه‌باح عه‌لى قاره‌مان