بەهرۆز جەعفەر : لۆ کادرە پێشکەوتووەکانى یەکێتى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم چەند ساڵەى دوایی ، کۆمەڵێک زاراوەى سەیر هاتونەتە ناو فەرهەنگى کوردییەوە،وەکو : حکومەتى تەکنۆکراتى بێلایەن !. وەکو کۆمپانیاى ووشە (نزیک) لەگۆڕان ، نزیک لەیەکێتى.. ئینجا کادرى پێشکەوتووى فڵانە حزب.. ئیتر میدیا سەخیفەکەى خۆمان کێیان بوێ دەیکەن بەتەیارە ، فووى تێ ئەکەن ، باشە بەچى دەزانن پێشکەوتووە ؟. سنورى کوردستانى دیاریکردووە بەموسڵەوە !. ئاگاداریی ئاژانسى ووزەى نێودەوڵەتى و بارى جیۆلۆجى نەوتە لە کوردستان ، پێی وتون : (4) ساڵى تر چ دەقەومێ ؟. ئەم تەسک بینیەى هەموولایەک هەرلەخۆیەوە بێ پێوەر شەن و کەو دەکا.

بەهەرحاڵ ، من لەوەتەى هەم ڕەخنەم لەیەکێتى هەیە ، ئا ( ئەم قسانەى ئەم کادرە پێشکەوتوانە دەیکەن ) کە دووساڵ پێش ئێستاو زوتریش دەمووت ، هەر ئەوان بون : ئەیانوت ئەوە قسەى نەیارەکانى یەکێتى یە ، یارێتیم تەسلیمى ئێوە کردو ، نەیارێتیم بۆخۆم هەڵبژارد ، وەلێ هەموو کاتێک دەستم لەم نوخبە نازدارەى یەکێتى پاراستووە ، وەک رەفاقەت ، یان وەک ئەوەى کەسی زیندووى ناو یەکێتین ، بەڵام ئەمانە ئێستا هەریەکەیان هەڵەسێت : سەروملى سەرکردایەتى ئەکوتێ .یەکێ ئێژێ :باپلینیۆم بکەین ، یەکێ تر : نا باکۆنگرە بکەین ، ئەوەکەى تریان کە هەر خەریکى ماستاوچێتى و گەڕیان و چاوبادان بووە ، بووە بە لیوشتراوس و ئێژێ : با موعارەزە بین !. ئەمەکەى تر تێتە وەڵام : هەمووى خەتاى گروپە دەستڕۆیشتووەکەیە !.

ئاخر ، یەکێتى زۆر عەنتیکەیە ، پیاو نازانێ کێ دەم سپی یە ، تا دوو قسەى لەگەڵا بەبادا !. هەر هیچى نەکردایە ئەم حزبە وەک سەرى کادرە وەسەتیەکانى سپى کرد ،(10) کەسی ترى زمانزان و خاوەن فکرو بڕوانامەى دروستبکردایە ، بەسی بو ، نازانم : حزب و کاندید هەیە چەندین ملیۆن دۆلارى سەرفکردووە لەهەڵبژارندا، خۆ ئەى توانى نوخبەیەکى تر ، نەوەیەکى تر دروست بکا و ، ڕەوڕەوەى مێژوو بگۆڕێ .

تۆ سەیرى ، تورکت ئۆزاڵیش ناکەى ، خۆى هێنایە ناو خانەکانى مێشکمەوە ، وتى ، پێیان بڵێ : من تەنها ئیشم ئەوەبو ، جانتاکانى سەرۆک (ئەمیراڵً) م هەڵدەگرت ، ئەمهێناو ئەمبرد !. لەناکاو توانیم ببم بە سەرۆکوەزیران و تورکەکانیش قەرزاربار بکەم ، بەپرۆژەکانم .

نەوەڵا، سەیرى ” لینین” بکەن ، هەتا گەیشتەوە ووڵات ، حزبەکەى دابەش بو بو ، بە سەر ( بەلشەفیک و مەلشەفیک) کەس لەناو حزبەکەى ئەم نەمابو ، یەک ووتارى چەند دێڕى خوێندەوە ، توانى : هەموو خەڵکەکانى خۆى دووبارە ، ڕابکێشێتەوە ناو حزبەکەى !.

نەوەڵا ، سەیرى پۆڵۆنیا بکەن ، لەشەڕى سارد لە ( حیلفى وارشۆ ) دا بوو ، کەڕووخا ، تەنها یەک کەسێکى سەندیکایی وەک ئەو عوسمان زیندانییە وابو کەگشت ڕۆژێ پێمان ئەڵێت : ئەمڕۆ ئەوەنە کرێکار لەئەسکەلە بەربونەوەو کەسیش پارەى پرسەکەى نادا !، هات وتارێکى چەند دێڕى خوێندەوەو ، سوودى لەهەلەکەو ڕووداوەکە وەرگرت ، دواتر بۆیە سەرۆکى (60) ملیۆن کەس.. تەنها ئەمانە یەک شتى یان کردووە ، ئەویش خوێندنەوەى ڕووداوەکان و ئاڕاستەکانیانە لە ئایندەدا.

ئەم کادرە پێشکەوتوانەى ناو یەکێتى ، چەند ساڵە دەمیان نوقانوەو ، میزڵدان ئەتەقێنن ، کەس پرۆژەیەکى نەبو ، کەس هەڵوێستێکى نەبولەدژى سیاسەتى بازرگانەکانى حزب ، ئێستا هەمووى ، هاتۆتە قسەو ، ئەنجامیشى نییە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت