ئاوات کەرکوکی : چەند زانیاریەکی زیاتر و وردی تەقینەوەکانی هەولێر .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی / گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە زۆر نزیکە لەڕاستییەوە .

ئەنجومەنی ئاسایشی هەریم راست ناکات

السلام علیکم برایانی بەرێز..

سەرەتا داوای لێبوردن ئەکەم بەهۆی کاری خۆمەوە نەمتوانی بەر لە راگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئەم راپۆرتە هەواڵە بگەیەنم ،چونکە دڵنیاش نەبوو ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەریم پەیامە پڕ ساختەکەی خۆی بڵاو ئەکاتەوە .

من (…) وەک یەکیک لە ئەفسەرانی ئاسایشی هەولێر / حرکات-لە ناو بارەگای ئاسایشدا بووم هیچ ئاگام لەدەرەوە نەبوو ،سەرەتا دەنگی تەقە دەستی پیکرد، من و هاوکارەکانم هەوڵماندا برۆینە دەرەوە بۆ زانینی سەرچاوەو هۆکاری تەقە کردنەکە،بەڵام هێشتا لەحەوشەی حەرەکاتدا بووین دەنگی تەقینەوەیەکی گەورەو پاڵەپەستۆی هەوایەکی زۆر کۆنترۆڵی رۆیشتنی تیکداین و هەریەکەمان کەوتینە جێگایەکەوە،بەراستی تاسا بووم هەتا ماوەیەکی پێچوو ئینجا توانیم هەڵسمەوە سەرپێ، هێشتا دەنگی تەقە بەشێوەیەکی پچڕ پچر لەچەند لایەکەوە هەر بەردەوام بووم .

لەم ساتەدا عیسمەت ئەرگوشی و هێرشە ڕەش لەناو بارەگای ئاسایشدا بوون ،تەواوی ئەفسەران و کارمەندەکان سەریان لێشێوابوو ، هاتوو هاوار و دەنگی ئیسعاف و سەیارە ئاگرکوژاندنەوە ، ڕێگای نەدەدا تەواو لە هاتو هاوارەکە تیبگەین .

دوای نزیک 20 خولەک جاریکی تر بەدەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز تر ئەم دەوروبەرەی شێواند، تەقینەوەی دووەم خۆم بینیم لە کامێراکانی چاوەدێریش زۆر جوان دیارە، بە سەیارەیەکی فریاکەوتن(ئیسعاف)ئەنجامدرا. راستە نەوزاد هادی و وەزیری تەندروستی وتیان ئیسعاف نە تەقیوەتەوە بەڵام ئەوان ڤیدۆتۆمارەکەیان نەبینیوە ، ئێستا ناتوانن بڵین ئیسعاف لە تەقینەوەکاندا بەکار نەهاتوە .

نازانم هۆکاری درەنگ گەیشتنی ئیسعافەکە چی بوو بەڵام دڵنیام گەیشتبایە ناو ئاسایش لەوانەیە هیچ کەس لە ئاسایش دەربازی نەبوایە بە خۆم و بە عیسمەت ئەرگوشی و هێرشە ڕەشیشەوە،ئەگەر ئیسعافەکانی ترو سەیارەی ئاگر کوژاندنەوەکان لە ریگاکە نەبونایە کە پێشتر ئەوان هاتبون و ڕێگاکەیان بڕی بوو ( قەتعیان کردبوو) .

ئیتر هێزیکی یارمەتی دەر گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام بەهۆی گەورەی کارەساتەکە ئەمرمان پیکرا کە نەهێڵین ئەو هێزەی هاتوە لێمان نزیک بکەوێتەوە ، بۆ ئەوە بووبەڕاسان پسان،لەگەڵ هاواری نەیەنە پێشەوە دەستەکە لەناو ئاسایش خۆیدایە،خیانەتمان لێکراوە … خەریک بوو شەرە تەقەی ناوەخۆمان دەست پێ بکات بەڵام بەرپرسەکان زوو کۆنترۆڵیان کرد .

هەتا ئێرە هەموو ڕووداوەکە بوو .

وردەکاری زیاتر

لەناو حەوشەی ئاسایشدا لاشەیەک کەوتبوو کە ئیتر زانرا ئەمە هی ئەندامانی ئێمە نیەو هی هێرش هێنەکانە ، چەند ئاسایشیک هەر کەس خۆی هەوڵی ئەدا پاڵەوانیەتی خۆی بگێڕێتەوە بەڵام لە راستیدا دوای سەیر کردنەوەی ڤیدیۆ تۆمار کراوەکان ئەوەی لەناو ئاسایشدا دێتە دەست بۆ تەقە کردن 3 کەسن یەکیک سکرتیرەکەی هێرشە ڕەشە لەو کاتە لانو چایخانەکە چایی ئەخواتەوە کە ئەبێتە تەقە دەست ئەکاتەوە لەگەڵ 2 کارمەندی ئاسایش کە هەر ئەوانیش هێرش هێنەکە ئەکوژن کە هاتۆتە ناو حەوشەی ئاسایش ( بە بڕیاری خودی مەسعود بارزانی ئەم دوو کارمەندە ئێستا پلەکەیان بەرزکراوەتەوە بۆ ئەفسەر )،هێرش هێنی دووەم هێشتا تەواو نەهاتۆتە ژوورەوە ئەویش ئەپێکرێت بەڵآم ئەو فریا ئەکەوێت خۆی بتەقێنێتەوە

شێوازی ڕووداوەکە

لە دوای ڕووداوەکە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە کە چۆن بووە کێ بووە ، بەڵام هەتا دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام خۆی رایانگەیاند پارتی بە هەردوو دەزگا هەستیارەکەیەوە ( پاراستن و ئاسایش ) هیچ زانیاریەک لە ئارادا نەبوو، کە دروست ئەبێت کێ بوو بن، بۆ بەڵگە پێتان ئەڵیم پاراستن لەو بروایەدا بوو ئێران بەهاوکاری لایەنیکی کوردستانی ئەم کارەی کردبێت بۆیە پاراستن هەر زوو ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە کە تەقینەوەکە ئێرانی لەپشتە .

لە هێرش هێنەکان دەم وچاو لاشەی یەکێکیان بە ڕوونی دیارە کە عەرەبە( پارتیش تەنها ئەم لاشەیەی بە ڕوونی لەبەردەستە ئەگەر هەوڵبدات نیشانی بدات) .

لە سەیر کردنەوەی ڤیدیۆ تۆمارکراوەکاندا ( نیشانی مەسعودبارزانی و کەریم سنجاری دراون) دەردەکەوێت کە سەیارەی یەکەم ئەم رۆژە هەتا دەست کردن بە هێرشەکەیان 11 جار بە بەردەم ئاسایشدا دێت و ئەروات دیارە لە هەلێک ئەگەڕێت بۆیە لە جاری یانزەهەمیندا لەبەردەم ئاسایش یەک لە سەرنشینەکان دائەبەزێتە خوارەوە بەدەمانچە هێرش ئەهێنێتە سەر پاسەوانەکەی بەردەرگاو دەیکوژێت و بەمەش هەلی بۆ ئەرەخسێت بێتە ژوورەوە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو هاتە دێتە ژوورەوە پێ دەچێت نیازی وابوبێت خۆی بگەیەنێتە ژووری بەڕێوەبەر یان زیاتر بێتە ژوورەوە ینجا خۆی بتەقێنێتەوە بۆ ئەوەی زیانی گەورە بدات بەڵام بە تەقەی ئەم دوو کارمەندەی ئاسایش ( کە وتم کراون بە ئەفسەر ئێستا) ئەم هێرش هێنە ئەکوژرێت بەر لەوەی بتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت، پارتیش لەم لاشەیە ساغ تری لەلانیە نیشانی بدات .

هەر لەکاتی ئەم هێرش هێنەدا سەیارەی یەکەم لەدەرەوە خۆی ئەتەقێنێتەوە بۆ ئەوەی پاسەوانەکانی تر ئەوانەی لە ناوەوەشدان ئاگایان نەمێنێت لە هێرش هێنی یەکەم بۆ ئەوەی بەئاسانی ئامانجەکە بپێکێت.

دوای ئەمە سەیارەکانی ئیسعاف و ئاگرکوژێنەوە دێن بەرەو بارەگای ئاسایش بەهۆی ئەوەی لە هێرشی یەکەم بریندار و کوژراوی زۆری لی نەکەوتەوە زۆریک لە ئیسعافەکان و ئاگرکوژێنەوەکان بێ ئیش بوون بۆ ئەمەش لەناوڕێگاکەدا وەستابوون جادەکەیان قەتع کردبوو .

سەیارەی دووەمی هێرس هێنەکان لە جۆری ئیسعاف ئەمە دێت دیارە مەبەست لەم درەنگ هاتنە بەرنامەی خۆیان بووە هەتا وەکو زۆرترین شەکدار کۆببنەوە لەم ناوەدا ئینجا خۆی بتەقێنێتەوە و زیانەکان چەند بەرامبەر زیاد بکات، بەڵام کاتیک لە کامیراکان دەردەکەوێت دیارە کە بەهۆی سەیارەکانی تر ریگای نیە بێت خۆی بە ئاسایشدا بتەقێنێتەوە ، لەو کاتەشدا چەند کارمەندیکی ئاسایش بەدەست ئیشارەتی بۆ ئەکەن بوەستە دۆخەکە ئاسایە ( نازانن ئەمەس لە هێرش هێنەکانە) شوفێرەکەش کاتیک دڵنیا ئەبێت هیچ دەرفەتیک نەماوە بۆ گەیشتن بە بارەگای ئاسایش هەر لەناو سەیارەکانی تری ئیسعاف و ئاگر کوژاندنەوەدا خۆی ئەتەقێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەش کە کەمێک دوو بوو ئامانجەکەی باش نە پیکا بەڵام زۆرترین خەساری گیانی لەم ئیسعافە کەوتەوە کە سەرجەم 7 کوژراو 68 بریندار لەم شوێنە کەوتەوە.

کێ لەپشتی تەقینەوەکان بوو ئەم ئەفسەرە بۆ کوژرا؟

هەرچەندە نەتوانراوە ئەوە بزانرێت کە کێ لەناو پارتی( بەرپرسانی پارتی دەستیان هەیە لە تەقینەوەکە) بەڵام گومانیک نیە کە لەناو پارتیدا هاوکارو پەلکێش کراون بۆ تەقینەوەکە ئەو دەنگۆیەش تەواو راستە و پارتی خۆی ناتوانێت ئینکاری ئەوە بکات کە ئەم هێرش هێنانە خۆیان گەیشتونەتە شوینی مەبەست، زۆر پرسیار لەئارادایە بۆ بەردەم حرکات کرایە ئامانج ؟ بۆ لەم کات و ساتەی دوای هەڵبژاردن ؟ بۆ پاراستن پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران دریژ کرد ؟ بۆ ئەم ئەفەسەرە (نەقیب هونەر عەدنان ) کوژرا یان خۆی کوشت ؟ بۆ مەسعودبارزانی سەرپەرشتی سەیر کردنی کامیراکانی چاودێری ئەکات و خۆی لیژنەی تایبەتی بۆ پێکهینان؟

ئەمانە کۆمەڵە پرسیاریکن لەنوخۆی ئیمەی ئاسایشدا بێ وەڵامن هەتا بە ئێستا بەڵام هەر ئەوەی لێی دڵنیاین لەسەداسەد کە دەستیک لەناو پارتی دەستی هەیە لەم کارەدا و کارئاسانی بۆیان کردوە ، من وەک زۆربەی ئەفسەرەکانی ئاسایش لەدوای تەقینەوەکە زۆرینەی کاتمان لەناو بارەگای ئاسایشە، بۆیە کاتیک تەرمی نەقیب هونەر عەدنانیان هێنا گومانەکەی زیاتر تەئکید کرد کە تەقینەوەکان دەستی پارتی خۆی تێیدایە .

لاشەی هونەریان هێنا خێزانەکەی پێکانی ماچ کرد و وتی؛ گەردنت ئازا ناکەم ئاوەهات لە ئێمە کرد ! ئەم قسەیە بۆ من بوو بە جیگای تیبینی راستەوخۆو ناراستەوخۆ کەوتمە پرسیار کردن ئەم ئەفسەرە بۆ کوژراوە و ئەم ژنە بۆ ئەم قسەیەی کرد؟

بە کورتی هونەر بەر لە 2 رۆژ لەگەڵ ئیمە بوو باری دەروونی ناجێگیر بوو بەڵام ئەوە تەنها ئەو وانەبوو ئێمەش چونکە کاریک ڕوویداوە بروامان بە خۆمان نەماوە نە بە هاوکارەکانمان ، هونەر لەماڵەوەی خۆیان ئەبێت خێزانەکەی پیی وتم تەلەفۆنیکی بۆهات بەدەم تەلەفۆن کردنەوە ڕۆیشتە سەربان ، من زۆر گرنگیم بە قسەکردنەکە نەدا چونکە ئەمزانی کاری ئەو زۆر جار نهینیە ، دوای چەند دەقیقەیەک دەنگی تەقەی فیشەکیک هات کە رامانکردە سەربان هونەر کوژرابوو .. ئیتر نازانم هۆنەر چی وای لیکرد خۆی بکوژێت هونەر زۆر خۆراگر و ئازابوو هیچ کات بی هیوا نەدەبوو نازانم ئەمە چی بوو کی بوو ئەم تەلەفۆنەی بۆ کرد بەڵام دڵنیام ئەگەر ئاسایش مەبەستی بێت ئەزانێت کێ بوو چونکە تەلەفۆنەکە لای ئاسایشەو ئەوان ئەتوانن تەواوی قسەکانی پێش کارەساتەکە گوێ لێبگرنەوە ئەوسا ئەزانن بۆ وای کردوە .

پارتی ئەیەوێت تۆمەتی بەد ڕەوشتی بۆ هونەر هەڵبەستێت؛

ئەوەی زۆر جیگای داخە لەجیاتی بەرپرسانی پارتی بکەونە شوین سەرەداوەکان ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاو ئەکەنەوە کە هونەر پەیوەندی بەد ڕەوشتی بە ئافرەتی ترەوە هەبوە، بەهۆی ئەم کێشانەوە خۆی کوشتوە؟! کێ بروا بەم قسەیە ئەکات،زۆرن لەبەرپرسانی باڵای پارتی کە لە کاری بەد ڕەوشتی ئاڵاون کەس گوێیان پێ نادات ( ئەبوایە فازڵ میرانی خۆی بکوژێت) .

بە هۆی ئەم تۆمەتەوە دیسان دڵنیابووم کە خۆ کوشتنی هونەر عەدنان ئەگەری تەواوی هەیە پەیوەندی بە تەقینەوەکانەوە هەیە ( من ناڵیم هونەر دەستی تیدایە ئەڵیم پەیوەندیەکی تەواو هەیە ) .

ئەنجامەنی ئاسایش ڕاگەیاندراویک بڵآو ئەکاتەوە ( بەداخەوە فریا نەکەوتم بڵآویان کردەوە)؛

پارتی بۆ دروست نەبون و گەورە نەبونی کێشەکە، هەروەها بۆ ئەوەی بەرای گشتی بڵین کە تەقینەوەکان تەنها دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام کردویانە سیناریۆیەکی باشیان داڕشتوە ئێستا لەهەوڵی داڕشتنی شانۆگەریەکدان بۆ خەڵەتاندنی ڕای گشتی بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵە خەڵکیک دەستگیر دەکەن (هەندیکیان دەستگیر کراون) کە ئەم کەسانە دەمیکە لەژێر چاودێری پاراستندان و هەر بەراستی هەواداری گروپە جیهادیەکانن، لەم ماوەیەدا بە زەبری لێدان و هەڕەشەی کوشتن وەک هەموو سیناریۆکانی تریان ئەیانهینە سەر تەلەفیزیۆن و گوایە ئەوان هاوکاری ئەم هێرش هێنانە بوون بەڵآم لەراستیدا وانیە دەستیک لەناو پارتی دەستی لەگەڵیاندا هەیە،هیچ ئاماژەیەکمان دەست نەکەوتوە بۆ ئەوەی بزانین خەڵکانی تر لە هاوڵاتیان دەستیان هەبوو بێت،ئەگەر وابوایە هەمویان ئەڕۆیشتن بۆ شوێنی سەلامەت ئینجا دەوڵەتی ئیسلامی رایدەگەیاند .

کۆتایی

بەردەوام لەهەوڵی دەستخستنی زنیاری زیاتردام و ئاگادارتان ئەکەم هەرشتیکی ترم دەست کەوت بەڵام بروا بە هیچ سیناریۆیەکی پارتی مەکەن ئەم تەقینەوانە گەورەترین و ترسناکترین زەبر بوو بەر پارتی کەوت ، خودی مەسعود بارزانی زۆر نارەحەت کردوە چونکە ئەویش دڵنیایە دەوڵەتی ئیسلامی دەستی خستۆتە ناو ئەندامانی باڵای پارتیەوە بەمەش ئەگەر وەشاندنی زەبری گەورەو ئاسان لە ئارادا ئەبێت .

بەخوای گەورە ئەوەی گەیاندم هەموو پارتی کۆبکەنەوە ناتوانن هیچ لەم زانیاریانە ڕەد بکەنەوە، خواش شاهیدە لەسەر مەبەستم لە گەیاندنی ئەم زانیاریانە .

خوای گەورە ئاگای لە من  و ئێوەش بێت ئەوەی گەیاندم تەنها لەبەر الله بوبێت

سلام علیکم

لەماڵپەڕی ئاوات کەرکوکی وەرگیراوە  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت